وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتی بۆ چەند پرسێك لەگەڵ باڵیۆزی عیراق كۆدەبێتەوە
تاراوگە 10:58 PM - 2022-02-21
بەمەبەستی دوپاتكردنەوەی رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرجەم ئۆرگان و ناوەندەكانی لە سوید بۆ باڵیۆزخانەی عیراقی فیدراڵ، وەفدێكی ناوەندی سویدی یەكێتی كەپێكهاتبوون لە پەیمان حەمە تاتە لێپرسراوی ناوەندی سویدی یەكێتی و فەرهەنگ شێخ محەمەد لێپرسراوی پەیوەندیەكان و مامۆستا كەریم لێپرسراوی رێكخستنە دێرینەكان و مەهدی شوانی لێپرسراوی رێكخراوەكان دیموكراتییەكان، سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی فیدراڵیان لەوڵاتی سوید كردو لەلایەن پێوان زاویتەیی باڵیۆزی عیراق لەسوید پێشوازیان لێكرا.
ئامانجی سەردانەكە كاری هەمەئاهەنگی و هاوكاریكردنی نێوان هەردوولا بوو بەوپێیەی كە پێشتر هەمیشە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چ لەناوخۆی عیراق و لەدەرەوەی عیراقیش هەمیشە هاوكارو هەمەهانگی لەگەڵ باڵیۆزخانەكانی عیراق فیدراڵی هەبووەو باڵیۆزی عیراقیش لە سوید تایبەتمەندی خۆی هەبووە بەوپێیەی هەبوونی كوردانێكی زۆر لەوڵاتی سوید.
لەو دانیشنەدا وەفدی ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایان لە باڵیۆزی عیراقی فیدراڵ كرد بۆ چارەسەری كێشەی ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان بەتایبەتی شاری كەركوكی قودسی كوردستان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان.
لەلایەكی تریشەوە وەفدەكەی ناوەندی سویدی یەكێتی لەمبارەیەوە ئاماژەیان بەوەكرد هەندێ لەدامودەزگاكانی حكومەتی سوید دەیانەوێت پرۆژەی جیاواز لەم ساڵەدا لە عیراق ئەنجام بدەن، بۆ ئەم مەبەستە داوایان لە باڵیۆزی عیراق كرد كە كوردستان بەشێكی گرنگە لەناو خاكی عیراقدا نابێت بێبەش بكرێت، بەتایبەتی ناوچە كێشە لەسەرەكانی كوردستان كە دەكەونە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەبەشێكی تری دانیشتنەكانی ناوەندی سویدی یەكێتی باڵیۆزی عیراقی فیدراڵ باس لەو سەدان و هەزاران كوردانە كرد كە لەوڵاتی سوید نیشتەجێن، چۆن بتوانرێت لەوڵاتی سوید هەموو تاكێكی كورد ئاشنا بكرێت بەماف و ئیمتیازاتەكانی خۆیان و هەست بە كورد بوون و عیراقی بوونی خۆیان بكەن، كارئاسانی بۆ هاتووچۆ بەئاسانی لەنێوان سویدو كوردستان و بەمەبەستی خوێندنی باڵاو توانا و ئاستی خوێندن و هێنانی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی سویدو درێژەدان بەتواناو بەهرەكانیان بدەن، هەروەها باس لە بازرگانی و هاوكاری كەرتی تایبەتی هەرێمی كوردستان كرا.
لای خۆیەوە پێوان زاویتەیی بەناوی باڵیۆزخانەی سویدەوە سوپاسی سەردانی وەفدی باڵای ناوەندی سویدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردو بەڵێنیدا بەپێی توانا پشت و پەنای رەوەندی كوردی لەناو سوید بكات بەبێ جیاوازی رەگەز و ئاین و حزبی.
PUKmedia فەلاح ئەحمەد رەشید – سوید
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

