مامۆستایه‌ك له‌شاره‌زوور خۆبه‌خشانه دیواری خوێندنگه‌كه‌ی ده‌نه‌خشێنێت
ئەدەب و هونەر 12:03 PM - 2022-02-20
له‌قوتابخانه‌ی دانای بنه‌ڕه‌تی له‌ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن سه‌ربه‌قه‌زای شاره‌زوور مامۆستایه‌ك نه‌خش و وێنه له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كه دروست ده‌كات.
مه‌ریوان عه‌بدولڕه‌حمان مامۆستا لهوخوێندنگهیه به PUKmedia ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی من مامۆستای زمانی ئینگلیزیم جگه له وانه‌كه‌ی خۆم ئاره‌زووم له وێنه‌كێشان و نوسینی شیعر و چیرۆك هه‌یه له بواری منداڵان ، هه‌روه‌ها شاره‌زای بواری كۆمپیوته‌رم زۆرێك له ئیش و كاره‌كان له قوتابخانه‌كه‌م جێبه‌جێ ده‌كه‌م .
وتیشی: بۆیه زۆرجار له‌كاتی نه‌بوونی وانه‌كه‌ی خۆم یاخود كاته پشووه‌كان خه‌ریكی نه‌خشاندنی دیواره‌كان و ناو پۆل ده‌بم به وێنه كێشان لهقوتابخانهكهم خۆبه‌خشانه ئه‌م كاره ده‌كه‌م، زۆر كاتێش به شه‌وان دێم خه‌ریكی وێنه‌كان ده‌بم، چونكه خولیایه‌كی منداڵیمه هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵی توانی وێنه‌كێشان و نه‌خشاندنم هه‌بووه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وێنه‌م بۆ چه‌ندین قوتابخانه كردوه بێبه‌رامبه‌ر هاوكاری مامۆستایانی هونه‌ریش ده‌كه‌م به‌پێی مه‌جال .
مامۆستا مه‌ریوان ده‌شڵێت: ئامانج له‌كێشانی وێنه‌كان ته‌نها بۆ حه‌زو ئاره‌زووم ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و بواره‌دا هه‌روه‌ها، ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ قوتابیان بۆ فێربوون، زۆر جارێك ئه‌گه‌ر وانه‌یه‌كی شاغر هه‌بێت هه‌وڵم داوه خونێندكارهكان فێری نه‌خشاند و وێنه‌كێشان بكه‌م.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌شداری به خوێندكاره به‌هره‌مه‌نده‌كان ده‌كه‌م له كاتی وێنه‌كێشان په‌یامی من بۆ خوێندكاران په‌یامی خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تیه ،ئه‌ویش خۆی له ڕه‌نگه‌كان ده‌بینێته‌وه چونكه كاتێك مرۆڤ تێكه‌ڵ به ڕه‌نگه‌كان ده‌بێت ده‌چێته جیهانێكی دیكه‌وه دوور ده‌كه‌وێته‌وه له جه‌نجاڵیه‌كانی ژیان.
وتیشی: زیاتر له 14 ساڵه خه‌ریكی كاری وێنه كێشانم خۆ به‌خشانه ، تائێستا جگه له‌پێشانگای قوتابخانه‌كان، هیچ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به خۆم نه‌بووه، به‌ڵام سه‌ردانی زۆرێك لهپێشانگاكانم كردوه له قه‌زای شاره‌زوور .
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاریده‌هێنم زیاتر خۆی ده‌بینێته‌وه، له بۆیه‌و فڵچه قه‌ڵه‌م ڕه‌ساس و ماجیك هه‌ندێك جار كاری ههڵكۆڵینیشم كردوه له سه‌ر وێنه‌كان.
له داهاتوودا به نیازی دامه‌زراندی گروپێكی خۆبه‌خشم بۆ نه‌خشاندی دیواری قوتابخانه‌كان بۆ زیاتر دڵخۆشی بۆ منداڵان ڕه‌خساندی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ فێربوون، چونكه قوتابیان ته‌نها له چوارچێوه‌ی دیوارێك فێرنابن ئهگهرجێگایهكی پڕ له ڕه‌نگ و ژینگه‌یه‌كی له‌باریان بۆنهڕهخسێنیت.
PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/ شاره‌زوور
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

