یه‌كێتی مامۆستایان: شانازی به‌ژنان و كچانی مامۆستایانه‌وه ده‌كه‌ین
کوردستان 01:51 PM - 2022-02-17
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت له‌دژی هه‌ندێك لێدوانی نه‌شیاو راگه‌یه‌نراوێك بڵاودهكاتهوهو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، شانازی به بوونی كچان و ژنانی مامۆستایانه‌وه ده‌كه‌ین له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا.
ده‌قی راگهیهنراوهكه...
یه‌كێك له‌شاكاره جوان و پڕ بایهخهكان كه هه‌میشه شانازی پێوه ده‌كه‌ین و دنیای پێشكه‌وتن و شارستانیه‌تیشی پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه، وجودی كچان و ژنانی مامۆستایه به رێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌پیاوان له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌دا هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاو بوونی ره‌گه‌زی نێر‌و مێیه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، سه‌رباری ئه‌وه ئه‌ركی دایكایه‌تیش ده‌بینن، واته ئه‌و خاتونانه دوو ئه‌ركی بوونیادیان له‌سه‌ره، یه‌كیان مامۆستایه‌تی و ئه‌ویتریشیان دایكایه‌تی كه هه‌ردووكیان یه‌ك له یه‌ك قورستره، هه‌ر بۆیه وتراوه ((ژنان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن و دایكی نیوه‌كه‌ی ترن))، كه‌سیش نیه ئه‌و راستیه نه‌زانێ، له هه‌شت ساڵی رابردوودا به ده‌ست دواكه‌وتن و پاشه‌كه‌وت و بڕینی موچه‌وه ئازاری زۆریان به‌ركه‌وتوه، بۆیه یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له كاتێكدا رۆڵ و ئه‌ركی ئه‌و به‌ڕێزانه زۆر به گرنگ لێكده‌داته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر جۆره لێدوان و توانج و سه‌رنجی نه‌شیاو له‌لایه‌ن هه‌ر به‌رپرسێكه‌وه بێت ره‌تده‌كاته‌وه و به ناڕه‌وای ده‌زانێ، هه‌رگیز نابێت كاری ئیداری و رۆتینی رۆژانه له‌مه‌ڕ پێدراوی یاسایی ئه‌و دایك و خوشكانهمان ببێته هۆكار بۆ توانج گرتن و تانه لێدان، وه‌ك رێكخراوێكی داكۆكیكار له پڕۆسه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی باش و مامۆستایانی خۆشه‌ویست ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ((ئه‌وه‌ی قوڕی به‌سه‌ری په‌روه‌رده كردووه 60% مامۆستایانی ژنن)) هه‌روه‌ها هه‌ر لێدوان و دهستهواژهیهكیتر ببێته مایه‌ی نیگه‌رانی و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌ركی ئه‌و خاتونه سه‌لار و چه‌له‌نگانه، نه له ئێستادا قابیلی قبوڵه نه له ئاینده‌ش قبوڵی ده‌كه‌ین بگره پرۆتستۆشی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له روی یاساییه‌وه بۆمان بكرێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سنورێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زاتی ئه‌وه بكه‌ن په‌نجه بۆ مامۆستایان به‌گشتی و دایكان و خوشكانمان به تایبه‌تی درێژ بكه‌ن.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
16/2/2022
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات
پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28 -
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28