شاناز ئیبراهیم ئەحممەد:پشتیوانی تەواو لەسەرۆكی نوێی شارەوانی سلێمانی دەكەین
کوردستان 03:28 PM - 2022-02-13
ئەمڕۆ 13ی 2ی 2022 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەمەبەستی پێشكەشكردنی چەپكەگوڵی پیرۆزبایی و دەربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانی لەكارە نوێیەكەیدا، سەردانی خاتوو لەیلا عومەر سەرۆكی نوێی شارەوانیی سلێمانی كردو رایگەیاند: وەك ژنێك متمانەم بەتوانای ژن هەیە، دڵنیام سەركەوتوو دەبیت و دەتوانێت بەسەر هەموو ئەو پرۆژانەدا بچێتەوەو زەوی ئەمشارە بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵكی شار.
لەو سەردانەیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی(ی.ن.ك)و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەكاربوونی خاتوونێكی چالاك و لێهاتوو بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پشتیوانیی تەواوی خۆشی بۆ كارە نوێكەیان دووپاتكردەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا، بەپێزانین و بەرزنرخاندنەوە ئاماژەیدا بە كار و خزمەتەكانی لەیلا عومەر لە ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی پێشتریدا، وتیشی: جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە ئەمڕۆ سلێمانی بۆ یەكەمجار سەرۆكی شارەوانییەكەی خاتوونێكە، بۆیە پێویستە و ئەركمانە هەمووان پشتیوانی بین.
لای خۆیەوە، لەیلا عومەر خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەردان و پشتیوانییە بەردەوامەكانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هاوكات پاڵپشتییەكانی بەڕێزیان بۆ پێشخستنی تواناكانی ژنان و كچان و گەیشتنیان بەپێگەی شایستە چ لە كەرتی حكومی یان حزبی بەگرنگ و كاریگەر ناوبرد، هاوكات راشیگەیاند، بەهەموو توانایەكەوە كاردەكات و هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین و باشتر خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیان و سلێمانی بكات.
دواتریش، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، وتی: جگەلە پیرۆزبایكردن هاتووم بۆ پشتیوانیكردن لە لەیلا عومەر، وەك ژنێك متمانەم بە توانای ژن هەیە، دڵنیام سەركەوتوو دەبێت و هیوایەكی زۆرم بۆی هەیە، شارەوانی دامەزراوەیەكی گرنگی خزمەتگوزارییە، دەزانین كێشەی زۆری تێدایەو ناڕەزایی خەڵكی لەسەرە.
وتیشی: دڵنیام كە لەیلا عومەر دەتوانێت بەپێی یاسا بەسەر هەموو ئەو پرۆژانەدا بچێتەوە، زەوی ئەم شارە بگەڕێنێتەوە بۆ خەڵكی شار، بۆ كارو خزمەتەكانیشی پشتگیری تەواوی بۆ دەردەبڕین.
لەبارەی زیادەڕەوییەكان و شێواندنی جوانی و تێكدانی شوێنەوارەكانی شار، ئاماژەی بەوەدا كە بەهیچ شێوازێك ئەوەی پێشتر كراوە چیتر قابیلی قبوڵ نییە، دەزانین بەشێك لەو هەڵانەی پێشتر كراوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كەسەكانی پێشتر پشتیوانی نەكراون، بۆیە لەلایەن هەندێكەوە هاندراون و فشاریان لێكراوە بۆ شكاندنی یاسا بۆ جێبەجێكردنی هەندێك پرۆژە لەلایەن كەسانێكەوە كە هەرگیز تێرنابن.
لای خۆشیەوە، لەیلا عومەر، وتی: سوپاسی متمانە و پشتیوانی بەردەوامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەكەم، بەدڵنیاییەوە خزمەتكاری هەموو هاووڵاتیان دەبین، بەیەك تیم و خێزان كاردەكەین و دەرگامان واڵادەبێت بۆ باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

