8 ی شوباتی 1963 له‌عیراق چی ڕوویدا؟
عیراق 06:24 PM - 2022-02-08
ده‌وروبه‌ری سه‌عات 8 ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی 8 ی شوباتی 1963، به‌رامبه‌ر 14ی ره‌مه‌زان، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و رۆژه ده‌وامی ره‌سمی نه‌بوو، عه‌بدولكه‌ریم قاسم له پشوودا بوو، رێگاكان چۆڵبوون و هاتووچۆیان كه‌م له‌سه‌ر بوو، عه‌بدوسه‌لام عارف و به‌عسییه‌كان ده‌ستیان دایه كوده‌تا دژ به رژێمی قاسم..سه‌عات هه‌شتی ته‌واو، عه‌بدول سه‌لام عارف گه‌یشته كه‌تیبه‌ی ده‌بابات له ئه‌بو غرێب و په‌یوه‌ندی به عه‌قید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر كرد، به‌هه‌ردووكیان سه‌رپه‌رشتی خالید مه‌كی هاشمیان كرد‌و داوایان لێ‌كرد به‌ره‌و به‌غدا برۆن.
كاتێك گه‌یشتنه باره‌گای رادیۆ، ئه‌فسه‌ره‌كانی باره‌گاكه‌ش هاوكاریان بوون بۆ كوده‌تاكه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رادیۆكه‌دا گرت. هه‌رچه‌نده له ئیزگه‌وه سه‌عات (9:40) خولهك یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی شۆڕش كوده‌تاچییه‌كان خوێنرایه‌وه و رایانگه‌یاند كه كۆتایی به رژێمی قاسم هاتووه و ناوبراو له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا زه‌عیم قاسم له پشوودا بوو، كاتێكیش له‌ماڵ هاته‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری بروا، به‌هه‌زاران خه‌ڵك رژانه شه‌قامه‌كان و به‌هوتاف كێشان قاسمیان گه‌یانده باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری، خه‌ڵكه‌كه هاوڕێیه‌تیان ده‌كرد هیچ كه‌س سه‌رۆكیان نییه، زه‌عیم نه‌بێت.. و داوای چه‌كیان له قاسم كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، به‌ڵام تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش ره‌تیكرده‌وه چه‌ك به لایه‌نگرانی بدات. ئه‌و رۆژه‌ی پلانی كوده‌تاكه دانرا وجێبهجێكرا، كه تێیدا به‌عسیه‌كان و قه‌ومیه توندڕه‌وه عیراقییه‌كان كوده‌تایه‌كی ره‌شیان به‌سه‌ر قاسمدا كرد، ئه‌و رۆژه‌و رۆژانی دواتر ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی حه‌ره‌س قه‌ومی دروست بوو، به ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی به‌غدایا بڵاو بونه‌وه‌و كه‌وتنه كوشت و بڕی خه‌ڵكی سڤیل و شیوعیه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان به‌لایه‌نگری قاسم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌زانی، حكومه‌ت له ئاكامی زۆری سته‌م و ده‌ستدرێژی ئه‌وان بۆ سه‌ر شیوعی و ئۆپۆزسیۆن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناچار بوو به یاسایه‌ك رێكیان بخات ، ئه‌و یاسایه به یاسای ژماره 35 ی ساڵی 1963 ناسراوه، یاساكه له 18 – 5- 1963 ده‌رچوه و بریتیه له 14 ماده ، له‌و یاسایه‌دا سنوور بۆ كاری حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان دانرا ، به‌ڵام وه‌ك هێزێكی خۆبه‌خشی نیشتمانی ناسێنرا .له ماده‌ی دووی ئه‌و یاسایه‌دا هاتوه ” حه‌ره‌س قه‌ومی هێزێكی میللی رێكخراوی مه‌شق پێكراوه له سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك، گه‌ل خۆی دروستی كردوه تا ژیانێكی سه‌ربه‌ست و ئازادانه بژی ، ئه‌ركه‌كانی :
یه‌كه‌م : پاراستنی سه‌رهه‌ڵدانی عه‌ره‌بی له عیراق و نه‌خشه‌كێشانی رێگای شۆڕشێكی پێشكه‌وتوخواز .
دوه‌م : هاوكاری هێزی سه‌ربازی له كاتی شه‌ڕو په‌لاماری ده‌ره‌كی
سێیه‌م : به‌شداری له پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ .
چواره‌م : به‌شداری له كرده‌كانی بنیاتنانه‌وه‌و بنیادنانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی .
پێنجه‌م : هه‌ستان به‌و كارانه‌ی بۆی دیاری ده‌كرێ له شوێنی دیكه‌وه یان سه‌رپشكی ده‌كه‌ن له ماده‌ی سێیه‌مدا هه‌ر به خۆبه‌خشی ئێراقی ناوه‌ستێ كه له‌و هێزه وه‌رده‌گیرێن، خاڵی جیم ده‌ڵێ خۆبه‌خشی وڵاتانی عه‌ره‌بیش ده‌توانن كاری تیابكه‌ن به مه‌رجی رازی بوونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا . ”ده‌قی یاساكه له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی ،“به‌ڵام ئه‌م حه‌ره‌س قه‌ومیانه نه‌ك نه‌بونه هۆی ئاشتی و ئارامی بگره هه‌موو وڵاتیان به‌كوردستانیشه‌وه ،پڕ كرد له كێشه‌و ململانێ و سته‌مكاری .ئه‌وانه‌ی له یاداشت و بیرهوهریهكانیاندا باسی حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی له به‌غدا كردویانه ، مرۆڤ توشی شۆك و سه‌رسوڕمان ده‌كات ، بۆ نمونه حامد حه‌مدانی له یاداشته‌كانی خۆیدا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ دڕنده‌ی به‌عس و قه‌ومییه‌كان باس له‌وه ده‌كات پێشتر عه‌بدولكه‌ریم قاسم له عه‌بدولسه‌لام عارف خۆش بوو له داری نه‌دا، به‌ڵام ئه‌وان له 9ی شوباتی 1963 یه‌كه‌مین كاریان سوكایه‌تی كردن بو به‌لاشه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم.
رۆژی 9 ی شوبات یه‌ك رۆژ دوای كوده‌تای به‌عسیه‌كان چی ڕوویدا؟
له‌هه‌شتی مانگ تاوهكونۆی مانگ شهڕبهردهوام بوو، له‌نێوان كوده‌تاچیه‌كان و قاسم و لایه‌نگرانی ئه‌مه به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو سه‌عات بوو به دوانزه‌و نیوی نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام له‌كاته‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف- دا دروست ده‌بێت كه به‌م شێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن :
قاسم: عه‌بدول سه‌لام ئێوه سه‌ركه‌وتن، ده‌وری من كۆتایی هات، سوێند به‌شه‌رفم، ده‌مه‌وێت له‌به‌رخاتری نهرژانی خوێنی زیاتر بچمه ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
عه‌بدول سه‌لام وه‌ڵامی دایه‌وه: به‌خودا ئه‌ی كه‌ریم ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه، به‌ڵكو له‌ده‌ستی برایانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشه، ئه‌وان بریار ده‌ده‌ن، نه‌ك تاكه كه‌سێك.
عه‌بدولكه‌ریم وتی: بیرت ده‌خه‌مه‌وه ژیانت ده‌پارێزین، و من هه‌رچی له‌ده‌ستم بێت ده‌یكه‌م بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆ به ئاراسته‌ی خزمه‌تی وڵات.
عه‌بدول سه‌لام: ئه‌مه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پرس و بابه‌ته‌یه، خۆمان راده‌ست بكه‌م و دادگایت ده‌كه‌ین.
قاسم : مه‌رجه‌كانتان چین؟
عه‌بدول سه‌لام: له هۆڵی گه‌ل وه‌ره ده‌ره‌وه و چه‌كه‌كه‌ت راده‌ست بكه، هێماكانی سه‌ركردایه‌تی سه‌ر كڵاو و جلوبه‌رگه‌كانت دابگره.
سه‌عات 12:30 پاشنیوه‌ڕۆ قاسم و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون خۆیان راده‌ستكرد، عهبدوكهریم و ته‌ها شێخ یان سواری تانكێك كرد، قاسم جانبی و فازڵ مه‌هداویی و كه‌نعان خه‌لیل حه‌داد به زرێپۆش له‌دوایانه‌وه رۆیشتن به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی رادیۆ.
داوا سه‌یره‌كه‌ی سه‌لام له‌قاسم چی بوو؟
له‌ناو رادیۆ گفتوگۆیه‌كی تر دروست ده‌بێت و عه‌بدول سه‌لام داوایه‌كی سه‌یر له‌قاسم ده‌كات دوای گه‌یشتنی قاسم و ئه‌فسه‌ره‌كانی هاورێی بۆ باره‌گای رادیۆ، له‌نێوان قاسم و عه‌بدوسه‌لام عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرو عه‌بدول غه‌نی راویی و عه‌لی ساڵح سه‌عدی ئه‌م گفتوگۆیه روویدا:عه‌بدول سه‌لام عارف، داوای له قاسم كرد كه ده‌بێت به قورئان سوێند بخوات، كه عه‌بدوسه‌لام عارف سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌ی شۆڕشی 14ی ته‌موزی 1958 بووه، به‌ڵام قاسم ره‌تیكرده‌وه به هه‌مووشێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی تێدانه‌بوه شتی وا بڵێ له‌به‌رئه‌وه تۆمه‌تی ناپاكی گه‌وره‌ی نیشتمانیان دایه پاڵ و تۆمه‌تباریان كرد كه حوكمی تاكه كه‌سی پیاده كردووه . قاسم لێره‌دا داوای دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ی كرد.
چۆنیه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر سزادانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و هاوڕێكانی چۆن بوو؟
لیوا روكن عه‌بدولغه‌نی راوی. فه‌رمانده‌ی سزادراوی له‌سه‌ربازگه‌ی حه‌بانیه به فه‌رمانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌بیره‌وه‌رییه‌كانی داده‌ڵێت :- سه‌عات یه‌ك و نیوی پاشنیوه‌ڕۆی 9 شوباتی 1963، عه‌بدولكه‌ریم قاسم دوای رۆژێك له به‌رگری، له وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ناچاری خۆیدا به‌ده‌سته‌وه.. منیش بهسورای زرێپۆشێك خۆی و هه‌ریه‌ك له فازڵ مه‌هداوی سه‌رۆكی دادگای میلله‌ت و عه‌قید روكن ته‌ها شێخ ئه‌حمه‌د به‌رپرسی حه‌ره‌كاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری و مولازم كه‌نعان حه‌دادی پاسه‌وانی شه‌خسی عهبدولكهریمم به دیلی برد بۆ باره‌گای رادیۆ‌و ته‌له‌فیزیۆنی عیراق..
له‌وێ بردمنه ژووری ستۆدیۆی ده‌نگ و له‌سه‌ر كورسی دامنان..له ژووره‌كه‌دا پیانۆیه‌ك هه‌بوو، خۆم و هاورێكانم به‌چه‌كه‌وه چوینه لای پیانۆوهكه.. تاوه‌كو پاش 10 خولهك، جه‌ماعه‌ت هاتن "عه‌بدولسه‌لام عارف و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و عه‌لی ساڵح سه‌عدی و ساڵح مه‌هدی عه‌ماش و حه‌ردان تكریتی، هاتن له‌وێدا منیان دیاری كرد به‌سه‌رۆكی دادگای سه‌ربازی بۆ دادگایكردنیان.. منیش قبوڵمكرد.
عه‌بدولكه‌ریم وتی مه‌مكوژن، بمنێرن بۆ به‌ڕازیل یان ئه‌رجه‌نتین، به‌ڵام من بۆچوونی جه‌ماعه‌تم وه‌رگرت هه‌موو به‌ده‌نگی به‌رز وتیان گوله‌بارانی بكه‌ن، ته‌نها عه‌بدولسه‌لام نه‌بێت كه داوای كرد په‌له نه‌كه‌ین.. به‌ڵام كه‌زانیم هه‌موو سه‌ركردایه‌تی به‌عس رازی نه‌بوون و داوای گوله‌بارانیان كرد، به عهبدولكهریمم وت دوا داوات چیه، وتی په‌رداخێك ئاو.. ئاوه‌كه‌م دایه‌و منیش به‌یاننامه‌ی حوكمدانیانم وه‌ك دادوه‌ری سه‌ربازی خوێندوه‌و ده‌ستبه‌جێ خۆی و سێ هاوڕێكهیمان گوله‌باران كرد.
له‌م ساته‌دا ئاگری فیشه‌كی عه‌بدول غه‌نیم راوی و مونعم حه‌مید عه‌لی، له جه‌سته‌ی قاسم و ئه‌فسه‌ره‌كانی هاورێ درا كه له‌سه‌ر كورسی دایانیشاندبوون. هه‌ریه‌ك له فازڵ عه‌باس مه‌هداویی و ملازم كه‌نعان حه‌داد عه‌لی، به‌ربوونه‌وه سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام عه‌بدولكه‌ریم قاسم و ته‌ها شێخ ئه‌حمه‌د به كورسییه‌كانیانه‌وه نووسان، دوای چه‌ند خوله‌كێك عه‌بدولغه‌نی راوی بانگی وێنه‌گرێكی سینه‌مایی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت وێنه‌ی ته‌رمه‌كانیان بگره و له ته‌له‌فیزیۆن بڵاویبكه‌نه‌وه.
به‌م جۆره حوكمی عه‌بدولكه‌ریم قاسم دوای چوار ساڵ و شه‌ش مانگ و پازده رۆژ كۆتایی هات، ورۆژانێكی زۆر سه‌خت و قورس له‌سه‌رده‌ستی به‌عسیه‌كان كوده‌تاچییه‌كان دروست بوو، ئیتر رۆژانی دواتر حه‌ره‌س قه‌ومی به ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی به‌غدایا بڵاو بوونه‌وه‌و كه‌وتنه كوشت و بڕی خه‌ڵكی سڤیل و شیوعیه‌كان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كانی كوردستانیشی گرته‌وه حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان له سنووری كه‌ركوك به شێوه‌یه‌ك په‌لاماری كوردیان داوه، كه ئیدی مرۆڤ له به‌رده‌میدا واقی وڕده‌مێنێ ، ئه‌وان سه‌دان چیرۆكی سته‌مكارانه‌و نا ئاكاریانهیان له ڕوی مرۆڤایه‌تیه‌وه پیادهكردوه، له كوشتن و تاڵان و ناپاكی و خیانه‌ت.
سود وه‌رگیراوه له‌م سه‌رچاوانه:
1- 1963 له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج : حه‌ره‌س قه‌ومی و كورد، ئاوڕێكی كورت له‌و رۆژگاره به‌شی یه‌كه‌م.
2- ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب: له 8 ی شوباتی 1963 وه شاڵاوی كوشتن و ره‌شبگیری ده‌ستیپێكرد.
3- مسته‌فا ساڵح كه‌ریم: زنجیره وتارێكی بێ كۆتایی
4- هۆشه‌نگ كه‌ریم :شه‌مه‌نده‌فه‌ری مه‌رگ و هۆلۆكۆستی به‌عس
5– په‌یجی توانا عوسمان له فه‌یسبوك
6- سایتی ویكپیدیای عه‌ره‌بی.
PUKmedia دێكان به‌هادین ته‌ها _كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆکی یەکێتی بۆ شێخ میقداد
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی خاتوو زەینەب
پرسەنامە 06:12 PM - 2024-05-09