ته‌ئكید له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده ده‌كرێته‌وه
کوردستان 05:29 PM - 2022-02-03
به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه، سه‌رپه‌رشتیارێكی په‌روه‌رده‌یی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای 14ساڵ له جێبه‌جێكردنی سیستمی په‌روه‌رده‌ی نوێ، له‌كاتی ئێستا پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێویسته ئه‌و سیستمه به جۆرێك هه‌مواربكرێته‌وه له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێم بگونجێ و بتوانرێ جێبه‌جێبكرێت.
عیسا حسێن سه‌رپه‌رشتیاری پهروهردهییو سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای 14 له جێبه‌جێكردنی سیستمی تازه‌ی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان، له كاتی ئێستا ئه‌و سیستمه پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی رابردو ره‌خنه‌و تێبینی زۆر له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه هه‌بووه.
وتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردو دووباره نه‌بێته‌وه، پێویسته ئه‌مجاره به جۆرێك سیستمی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌مواربكرێت، پرسه‌ی خوێندن به ئاڕاسته‌یه‌كی باشتر ببات و ئه‌و كهموكوریانهی ساڵانی رابردو چاره‌سه‌ر بكات، نه‌وه‌ك به‌ره‌و خراپتر بچێت.
پێشیوابوو، پێویسته هه‌رێمی كوردستان سیستمێكی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت نه‌ك كۆپی وڵاتان، چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ناكرێ سیستمی په‌روه‌رده‌ی شوێنێك له شوێنێكی تر جێبه‌جێ بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی واقیعی كۆمه‌ڵگاكان بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه له ساڵی 2007 له رێگای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كه‌وه، ده‌ستكاری سیستمی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان كرا‌و گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات، وه‌ك شاره‌زایانی ئه‌و بواره ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن سیستمه‌كه له به‌ریتانیه‌وه كرایه سویدی، كه‌چی به‌وته‌ی ئه‌و شاره‌زایانه به‌هۆی نه‌گونجانی ئه‌و سیستمه له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌رێم و دابین نه‌كردنی پێداویستییه‌كانی، بڕیاردرا هه‌مواربكرێته‌وه.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
10:17 AM - 2024-04-28
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:10 AM - 2024-04-28
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
06:17 PM - 2024-04-27
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات
پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28 -
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
کوردستان 03:06 PM - 2024-04-28 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-04-28 -
د.نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا مووچەی هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-04-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی کامەران حەمە حەمەسەعید
پرسەنامە 10:01 AM - 2024-04-28 -
٧١ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:10 AM - 2024-04-28