riklam

پاپا: توندوتیژی دژی ژنان سووكایەتیكردنە بەخوا

جیهان 11:16 AM - 2022-01-02

پاپا فرانسیس رابەری ئایینی كاسۆلیكەكانی جیهان ڕایگەیاند: دایكان ژیان دەبەخشن و ژنانیش جیهانیان ڕاگرتووە و هەمووان دەبێت هەوڵبدەن بۆ بەرزكردنەوەی پێگە و شكۆی ژنان.

پاپا فرانسیس بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لەپەیامێكدا داوایكرد كە توندوتیژی دژی ژنان بوەستێنرێت، چونكە توندوتیژی دژی ژنان سووكایەتیكردنە بەخوا و ئازاردانی ژنان كردەوەیەكی شەیتانییە.  

 پاپا ڕاشیگەیاندووە كە ژنان ناوبژیوانانی ئاشتین و دەبێت لەبڕیارەكاندا بەشداری بكەن، پێشتریش پاپا توندوتیژی دژی ژنانی بە كردەوەیەكی شەیتانی لەقەڵەمدا بوو.

PUKmedia ئاژانسەكان
و/ باشیلا جەعفەر سەرتیپ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket