پێشانگایه‌كی كتێب له‌هه‌ولێر كرایه‌وه
کتێب 05:06 PM - 2021-12-25
له18-25-12-2021 لههۆڵێ زه‌یتونه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌كان لهههولێرو به‌سه‌رپه‌رشتی ،كتێبخانه‌ی ،ئاشتی ،پێشانگایه‌كی كتێب كرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكهو دوارۆژه‌كانی ئاشتی شێركۆ رێكخه‌ری پێشانگاكه بۆ PUKmedia وتی: دوای كردنه‌وه‌ی پێشانگای كتێب له‌سلێمانی، بیرمانكرده‌وه لێره پێشانگایه‌ك بكه‌ینه‌وه،چونكه ئه‌وه دوو ساڵه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ئه‌و شێوهپێشانگایانه راوه‌ستابوو، بۆیه به خۆشیه‌وه به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌كانی هه‌ولێر توانیمان به‌و كاره هه‌ڵسین و بانگێشتی ده‌زگا چاپ و بڵاوكراوه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و پاشان توانرا سی ده‌زگاو چاپه‌مه‌نی به‌به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شداربن كه 10 هه‌زار ناونیشان له‌خۆده‌گرێت له كتێبی--ئه‌ده‌ب بهههمووجۆرهكانی، لێكۆلینه‌وه، مێژوو، وه‌رگێران، فه‌لسه‌فه، بیره‌وه‌ری، سیاسی و ئابوری، ئاینه جیاجیاكان و منداڵان به‌هه‌ردوو زمانی ، كوردی و ئینگلیزی.
وتیشی" بۆئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌ر سودمه‌ندبن به‌تایبه‌تیش خوێندكاری زانكۆكان داشكاندنی گونجاو كراوه بۆ كڕیاران و تائه‌مڕۆ فرۆشمان باش بووه، پاشان له‌كۆتایدا هه‌ڵسه‌ندگاندن ده‌كه‌ین بۆ فرۆشیاری كتێبه‌كان.
هه‌روه‌ها بریاروایه، ساڵی ئاینده زۆرترین ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ده‌ره‌وه به‌شداربن له‌كتێبی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، توركی، هه‌روه‌ها ئارام شه‌فیق له ده‌زگای رۆمان پێی راگه‌یاندوین، ئێمه ژماره‌یه‌ك له ده‌زگاكانی چاپ وبڵاوكردنه‌وه له‌سلێمانیه‌وه هاتوین و به‌شدارین له‌م پێشانگایه، به‌پێنج سه‌د،ناونیشانی كتێبی ئینگلیزی له‌ئه‌ده‌بی وه‌رگێران .
سه‌باره‌ت به سوودو نرخی داشكاندنی كتێبه‌كان هه‌ردوو خوێندكاری زانكۆ، سه‌فین و سه‌یوان ،وتیان: كتێبه‌كانی پێشانگا سوودێكی باش به خوێندكاران ده‌كات له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌راورد و ڕاپۆرت ئاماده‌كردن بۆ وانه‌كانمان و زۆری سه‌رچاوه‌ن، به‌ڵام ده‌بوایه بۆخوێندكاران داشكاندنی زیاتربوایه، تا كتێبی زۆرتر‌و بهسودترمان ده‌كڕی،خۆتان ده‌زانن خوێندكاری ئابوری چۆنه.
هه‌روه‌ها دایكی سروه له‌پێشانگاكه‌دا بۆ PUKmedia وتی: خۆشحاڵم به كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه، لهداشكاندن و بونی كتێبی به‌سوود له‌بواری په‌روه‌رده‌و كتێبی منداڵان له شیعر‌و چیرۆك.
هه‌ر له‌پێشانگاكه‌دا،جاربهجارێكیش كۆڕی نووسه‌ران و شاعیران به‌رێوه‌ده‌چوو و نوسه‌ران كتێبه‌كانی خۆیان بۆ ئاماده‌بوان شیده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م پێشانگایه به‌رچاوده‌كه‌وێت كتێبی شیوعی و ئیسلامی و سه‌رمایه‌داری و ئاینه جیاجیاكان به‌رچاو ده‌كه‌ون.
PUKmedia سه‌باح شوكر / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26