میخائیل كلاشینكۆف
جیهان 05:19 PM - 2021-12-23
ئه‌مڕۆ هه‌شت ساڵ تیپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كۆچی دوای ((میخائیل كلاشینكۆف )) داهێنه‌ری چه‌كی كلاشینكۆف.
ئه‌م داهێنه‌ره چه‌كی كلاشینكۆفه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له جیهاندا هه‌یه و زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و له كۆی 30 داهێنانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كه ژیانی خه‌ڵكیان گۆڕیوه كلاشینكۆف له 3 دانه‌ی یه‌كه‌مه.
((میخائیل كلاشینكۆف كێیه))
كڵاشینكۆف له ١٠ تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩١٩ له گوندی كوریا له ھه‌رێمی ئالتای ناوه‌ڕاستی ڕوسیا، له خێزانێكی قه‌ره‌باڵخی جوتیار له دایك بووه.
له كاتی به‌سه‌ربردنی خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێدا نیشانه‌كانی كه‌سانی داھێنه‌ری تیا ده‌ركه‌وتووه، به تایبه‌ت دوای داھێنانی ئامێریك بۆ پێوانه‌كردنی ته‌مه‌نی بزوێنه‌ری تانك له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
به‌ھۆیه‌وه مارشاڵ غیورغی جۆكۆف سه‌عاتێكی پێشكه‌شكردووه كه ناوی كڵاشیكۆفی له‌سه‌ر ھه‌ڵكه‌ندراوه.
له ساڵی ١٩٤١ له جه‌نگی دووه‌می جیھانی‌دا كڵاشینكۆف به
سه‌ختی بریندار ده‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك و بۆ پشوو له نه‌خۆشخانه ده‌ھێڵرێته‌وه، له‌و كاته‌دا خۆی سه‌رقاڵكردووه به داھێنانی په‌یكه‌ری چه‌كێكی ھێرشبه‌ره‌وه كه فیشه‌كی یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌ته‌قاند.
له ساڵی ١٩٤٢ ره‌وانه‌ی كاركردن كراوه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی تاكه‌كه‌سی و ھاوه‌ن له فه‌رمانگه‌ی سه‌ربازی مۆسكۆی پایته‌خت.
له ساڵی ١٩٤٥ به‌شداریكردووه له پێشبڕكێی داھێنانی چه‌كی ئۆتۆماتیكی، له ئه‌نجامدا و له ساڵی ١٩٤٧ گه‌یشته داھێنانه ناوازه‌كه‌ی كه به‌چه‌كی كلاشینكۆفی "AK٤٧" ناسراوه.
كاتێك داھێنانه‌كه‌ی پێشكه‌شكردووه پسپۆڕانی سوپا زۆر پێی سه‌رسام بوون و په‌سه‌ندیان كردووه.
له ساڵی ١٩٤٩ ده‌ستكراوه به به‌رھه‌مھێنانی ئه‌و جۆره چه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له كۆمپانیای "ئیجسفیك" بۆ ئامێره‌كان.
بۆ ماوه‌ی ٦٠ ساڵی ڕه‌به‌ق چه‌كی كڵاشینكۆف بووه چه‌كه ھه‌ره به‌ربڵاوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیھان٠
له ھه‌موو جۆره‌كانی تا ئێستا له ٧٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن دانه‌ی لێ دروستكراوه و له لایه‌ن سوپای زیاتر له ١٠٠ ده‌وڵه‌ته‌وه به‌كار ده‌ھێنرێت، خراوه‌ته لیستی داھێنانه ھه‌ره دیاره‌كان سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه.
میخائیل كڵاشینكۆف نازناوی "پاڵه‌وانی یه‌كێتی شۆڤیه‌تی" پێ به‌خشراوه، دووجار نازناوی "پاڵه‌وانی كاری سوسیالیستی" وه‌رگرتووه، له سوپای ڕوسیادا پله‌كه‌ی به‌رزركراوه‌ته‌وه بۆ لیوا، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زانستی ته‌كنیكیدا، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی نیشتیمانی نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشراوه.
میخائیل كڵاشینكۆف له ڕۆژی ٢٣ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٣ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی سه‌ربازی فیدراڵی ڕوسیا له ده‌وروبه‌ری مۆسكۆ به خاك سپێردراوه، ڕێوره‌سمێكی فه‌رمی بۆ ڕێكخراوه و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕوسیا و كه‌سایه‌تیه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شدارییان تیا كردووه.
((چه‌كی كلاشینكۆف چییه‌و له‌چی پێكهاتوه))
كلاشینكۆف جگه له‌وه‌ی وه‌ك چه‌ك به‌كاردێت، وێنه‌كه‌شی وه‌ك سینبولێك بۆ ئازادی و هه‌وڵدان به‌كاردێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ندێك كه‌س به‌بێ هۆكار خه‌ڵكی پێده‌كوژن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی میخائیل كلاشینكۆف بۆ داهاتووی چه‌كه‌كه‌ی دڵته‌نگ بێت، كه پێش نزیكه‌ی شه‌ش ده‌یه بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌ی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر به هێزی نازیه‌كان دروستی كردبوو
1_كلاشینكۆف درێژیه‌كه‌ی 87سم
2_كلاشینكۆف به حه‌ربه‌وه 1،76 ملم
3_كێشی كلاشینكۆف به‌بێ فیشه‌ك 3،800 غرامه
4_مه‌خزن به به‌تاڵی 330 غرامه
5_مه‌خزن به فیشه‌كه‌وه 830غرامه
6_یه‌ك فیشه‌ك 16،2غرامه
7_تیره‌ی لوله‌ی تفه‌نگ 7،62 ملم
8_له‌یه‌ك چركه‌دا فیشه‌كێك 730 مه‌تر ده‌روات
9_له‌كاتی ته‌قه‌كردن به‌تاك كاریگه‌ری ده‌بێت له 400 مه‌تر
10_له‌كاتی ته‌قه كردن به ێلیه كاریگه‌ری ده‌بێت له 500 مه‌تر
11_دورترین مه‌ودای كلاشینكۆف 800 مه‌تر ده‌روات
12_حه‌ربه به‌ته‌نیا 275 غرامه
13_ كیفه‌كه‌ی 100 غرامه
14_كلاشینكۆف به‌هێزی غاز‌و راكێشانی ده‌رزی سه‌ری تۆپی ده‌رزی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای راست
15- كلاشینكۆف له‌شه‌ردا به سێ جۆر به‌كاردێت 1- ته‌قه‌كردن 2-حه‌ربه3-قۆنداغ
16-له‌سێ كاتدا خاوێن ده‌كرێته‌وه 1-له‌پێش جه‌نگ و له‌كاتی هێور بونه‌وه‌ی جه‌نگ2-له‌پێش مه‌شق و له‌دوای مه‌شق 3-له‌پێش ره‌می و له‌دوای ره‌می
17-كلاشینكۆف له10پارچه پێك دێت
18-كلاشینكۆف به 2 جۆر ته‌قه ده‌كات 1-به‌تاك2-ده‌ست رێژ .
((له‌كۆتای ته‌مه‌نی میخائیل كلاشینكۆف له‌چی په‌شیمان بوو))
میخائیل كلاشینكۆف (1919-2013ز)، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازیی دیاری ڕووسی و داهێنه‌ری چه‌كی به‌ناوبانگی (كڵاشینكۆف)، له كۆتاییه‌كانی ژیانیدا نامه‌یه‌ك بۆ پاتریاكی ڕووسی ده‌نێرێت و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆر هه‌ست به ئازاری ویژدان ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی داهێنراوه‌كه‌ی ئه‌و واتا (چه‌كی كڵاشینكۆف) ژیان له خه‌ڵك ده‌ستێنێته‌وه و خه‌ڵكی پێ ده‌كوژرێت.
ئه‌م نامه‌یه‌ی كلاشینكۆف جه‌ختكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو داهێنراوێكی نوێیه‌و به‌تایبه‌تییش داهێنراوی ته‌كنه‌لۆژی، چه‌كی دووسه‌ره‌ن، وه‌كو چۆن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به باشه به‌كاربهێنرێن، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ری خراپ به‌كارهێنانیان هه‌یه.
PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25