باسێك له‌باره‌ی كتێبی گه‌یشتن به كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا
ڕیپۆرتاژ 09:44 PM - 2021-12-18
نووسینی ئه‌و كتێبه ئه‌زموون و به‌سه‌رهات و یادوه‌ریه‌كانی كۆچكردنی نایاسایی تایبه‌تی خۆمه له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه (هه‌ولێر) بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا .
نووسه‌ر (ئه‌رده‌لان دارتاش) وه‌ك تاكێكی كورد حه‌زم كرد ئه‌و ئه‌زموونه له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كه‌ی خۆم باس بكه‌م ، كتێبێكی كوردی بخه‌مه ناو كتێبخانه‌ی كوردی ٠
كورته باسێك دره‌باره‌ی كتێبی (گه‌یشتن به كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا) سه‌ره‌تا باسی گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ بنج بنه‌وانی كۆچ كردن له باپیرمه‌وه بۆ باوكم تا ئه‌گات به خۆم هه‌روه‌ها كورته باسێك ده‌رباره‌ی هۆكاری كۆچ كردنی میلله‌تی كورد ٠
له هه‌مان كاتدا كورته باسێكم له‌سه‌ر ژیانی خۆم نووسیوه هه‌روه‌ها كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هۆكاری كۆچ كردنم ، ئینجا پرۆسه‌ی گه‌شته‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات یه‌كه‌م قۆناغ له (هه‌ولێر)وه بۆ ووڵاتی (جمهوری اسلامی ئێران) ٠
له وڵاتی (ئێران) پاسپۆرتی سه‌خته‌م بۆ دروست ده‌كه‌ن به ناوی كه‌سێكی تر به ڕه‌گه‌ز (عه‌ره‌ب) به لكاندنی وێنه‌ی خۆم به پاسپۆرته‌كه ، ئه‌و پاسپۆرته ڤیزه‌ی دوو هه‌فته‌ی ووڵاتی (مالیزیا)ی پێوه‌یه به فڕۆكه گه‌شت ئه‌كه‌م بۆ مالیزیا ٠
قۆناغی دووه‌م دوای ته‌واو بوونی ڤیزه‌ی چوارده ڕۆژی له (مالیزیا) مل ملانێ له‌گه‌ڵ فرت و فێڵی (قاچاغچی) به‌سه‌ربردنی شه‌شسه‌عات له به له‌مێكی سێ مه‌تری بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات له بازنه‌یه‌كی ٥٠٠ مه‌تری ، پاش ئه‌و به‌سه‌رهاته به (به‌له‌می) بچووكی (نۆ) مه‌تری له گه‌شته‌كه به‌رده‌وام ده‌بم بۆ وڵاتی (ئه‌نده‌نوسیا) ٠
له پایته‌ختی (ئه‌نده‌نوسیا ، جاكارتا) به كه‌شتی گه‌وره ڕێگا ئه‌گرمه به‌ر بۆ كۆتا دوورگه‌ی باشووری (ئه‌نده‌نوسیا) به‌رامبه‌ر باكووری دوورگه‌كانی كیشوه‌ری (ئوسترالیا)
پایته‌ختی ئه‌و دوورگه گه‌وره‌یه‌ی (ئه‌نده‌نوسیا) ناوی (Kupang ) هه‌روه‌ها به (West Timor) ناسراوه ئه‌و دوورگه‌یه به كه‌ناره ئاویه جوانه‌كانی ناسراوه ٠
له كۆتا دوورگه دووباره له گه‌شته‌كه‌م به‌رده‌وام ئه‌بم به به‌له‌می هه‌ڤده مه‌تری به سه‌د سه‌رنشین له جۆره‌ها نه‌ته‌وه به یه‌كه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ، زه‌ریای (هیندی) ببه‌زێنین تاوه‌كو بگه‌ین به كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا ٠
ئه‌و گه‌شته ترسناكه پێنج مانگی خایاند ، وورده‌كاری ئه‌و به‌سه‌رهاتانه له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌یه ، گه‌شته‌كه‌م له ساڵی دوو هه‌زار ده‌ستم پێ كردووه به هیوای گه‌یشتن به ئاوات ٠
ئه‌و ئاواته‌ی كه گیانی خۆم و ماڵ و منداڵم بۆ ته‌رخان كردبوو
بۆ دواڕۆژێكی گه‌ش بۆ خۆم و نه‌وه‌كانم ٠
له قۆناغی دووه‌م پێش گه‌یشتنم به كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا هه‌وڵ ئه‌ده‌م به ئه‌مانه‌ته‌وه له به‌رگی دووه‌م ، كتێبه‌ك بنوسم سه‌باره‌ت به ژیانی خۆم و هاوسه‌فه‌ركانم له هانده‌ران ٠
هه‌وڵ ئه‌ده‌م بیسه‌لمێنم ئایا....گه‌یشتن به كه‌ناراوه‌كان ئامانجه‌كانی كۆچبه‌ر له هانده‌ران دێنێته دی هه‌روه‌ها باسێك سه‌باره‌ت به باشیه‌كانی و خراپیه‌كان و لایه‌نه ڕووناك و لایه‌نه‌ی تاریكی ژیان به‌سه‌ربردن له هانده‌ران ڕوون بكه‌مه‌وه ٠
ئه‌ده‌لاید – ئوسترالیا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19 -
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

