riklam

SafeYou کچان و ژنان دەپارێزێت

جیهان 09:14 AM - 2021-12-18

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەپلیکەیشنی SafeYou  بڵاودەکەنەوە بۆ هاوکاری کردنی ژنان و کچان و پاراستنیان لە توندوتیژیی جێندەری.

17 دیسەمبەر 2021؛ هەولێر، هەرێمی کوردستان - وەزارەتی ناوخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئەپلیکەیشنی SafeYouیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاوکردەوە.

ئەپلیکەیشنی SafeYou یارمەتی ژنان و کچان دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و پلاتفۆڕمێک دابین دەکات کە ڕزگاربووان دەتوانن ئامۆژگاری دەربارەی خزمەتگوزارییەکان لەسەر توندوتیژی جێندەری وەربگرن.

ئەپلیکەیشنی SafeYou ئەو ژن و کچانەی کە مەترسی توندوتیژی و گێچەڵکردنیان لەسەرە پێکەوە لەگەڵ کەسانی شارەزا دەبەستێتەوە کە دەتوانن پشتگیری ڕزگاربووانی توندوتیژی جێندەری بکەن، هەروەها ئەپلیکەیشنەکە زانیاری دەربارەی مافەکانیان، تەندروستی و شارەزایی ژیان دابین دەکات.

ئەپلیکەیشنەکە دوگمەی یارمەتی هەیە، کە لە کاتی مەترسیدا بۆ ماوەی 3 چرکە پەنجەی پێدا دەنرێت، شوێنی بەکارهێنەر دەنێرێت بۆ پۆلیسی ڕاهێنراو و هەروەها ئەو کەسانەی کە بەکارهێنەر متمانەی پێیەتی و دەستبەجێ داوای یارمەتی بکرێت. ئەم خزمەتەگوزارییە بێ بەرامبەرە و هەموو ئەو زانیاریانەی لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە وەرگیراوە بە نهێنی دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی بەکارهێنەران.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سووربوونی حکومەتی بۆ پاراستنی ژنان و کچانی کوردستان خستەڕوو و وتی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوپۆشی لە هیچ ئەنجامدەرێکی توندوتیژیی جێندەری ناکات، ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنێکی پەیوەندیداری هەرێم کاردەکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی بهێنین. ئەپلیکەیشنی SafeYou هەنگاوێک نزیکترمان دەکاتەوە لە بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی بێ توندوتیژی و تا گەیشتن بەم ئامانجە ناوەستین.”

نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، دکتۆر ڕیتا کۆلۆمبیا وتی: “ئەپلیکەیشنی SafeYou یارمەتی ژنان و کچان و خێزانەکانیان دەدات هەست بە ئارامیی بکەن و ئامرازێکی نوێیە بۆ پاراستنیان لە توندوتیژی. ئەپلیکەیشنەکە دەبەسترێتەوە بە هێڵی گەرمی 119 کە لە لایەن ستافی شارەزای بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان بەڕێوەدەبرێت.”

بەڕێز ئەحمەد عوسمان، جێگری سەرۆکی نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئەپلکەیشنەکە ڕایگەیاند: “نەهێشتنی توندوتیژیی جێندەری ھەردەم لە پێشینەی کارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بووە، هەروەها دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دەکەین بۆ دابینکردنی ڕێگەیەکی نوێ بۆ ڕاپۆرتکردنی توندوتیژی دژی ژنان لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی SafeYou.”

کۆنفرانسه بە پرسیار و وەڵام لەگەڵ خاتوو کوردۆ عومەر بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان و دکتۆر کۆلۆمبیا لەگەڵ ئامادەبووان و میدیاکاندا کۆتای پێهات.

PUKmedia یونامی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket