riklam

بەرگری شارستانی راپەرین رێنمایی دەداتە هاووڵاتیان

ئاگاداری 03:33 PM - 2021-12-17

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرین بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان چەند رێنماییەكی بڵاو كردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

* لەكاتی دروست بونی لافاو بەھیچ جۆرێك نزیك چەم و روبار و دۆڵە كان نەكەونەوە، لەبەر ترسی ھاتنی لافاوی كتو پڕی بەھێز .

ئەو ماڵانەی كە شوێنیان قوڵە ئاو زیاتر لێی گلدەبێتەوە  پێویستەڕێڕەوی ئاوەكان بەباشی بكەنەوە بۆ ئەوەی توشی مەترسی نەبن .

پێویستە ھەر ھاووڵاتییەك سەرە مەنھۆڵی بەردەم ماڵەكەی خۆیی بە باشی پاك بكاتەوە .

*ھەركاتێك كەزانیت كەش و ھەوا نا لەبارە خۆت بەدور بگرە لە سەفەر كردن، یان بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت باشترە نەچیتە دەرەوە بەھۆی بارانی بەخوڕ .

لەكاتی شوفێری كردن ئۆتۆمبێلەكانتان لە قیر لامەدەن، بەوریایی شوفێری بكەن و خێرایی كەم بكەنەوە تاگیانی ھەموولایەك پارێزراو بێت .

لەوكاتانەی پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە تاپلەی بەستن تایەی ئۆتۆمبێلە كانتان زنجیر پۆش بكەن بۆئەوەی نەخلیسكێت.

لە كاتی بەفر بارین بۆ گەشت و خۆشی سەردانی ناوچەشاخاوییە سەختەكان مەكەن چونكە لەوانەیە ببێتە ھۆی گیر خواردنت.

خۆت وماڵ و منداڵت  بەدور بگرە لەو شوێنانەی ئەگەری داڕمانی بەفری لێدەكرێت.

گوند نشینەكان پێویستە بەر لە ھاتنی وەرزی سەرما خانووە گڵە كانیان چاك بكەن بۆ ئەوەی بەرگەی بەفـر و باران بگرێت.

داوا لە شوان كارانی خۆشەویست دەكەین بەباشی ئاگاداری خۆیان بن لە ھەر حاڵەتێكی لە ناكاوی بارانی بە خوڕ، ڕاستەو خۆ بچنە بەرزایەكان و لە دۆڵە كان ڕامەوەستن لە بەر ترسی لافاوی كتـوپــڕی بەھێــز.

لە ھەر حاڵە تێكی نەخوازراو پەیوەندی بكە بە ھـێـڵی خـێرا ( ١٥٧ ) بێ بەرامبەری بەڕێوەبەرایەتی بەر گری شارستانی ڕاپەڕین ، یان نزیكترین بنكەی بەرگری شارستانی لێ ئاگادار بكەوە.

سەلامەتی گیانی ئێوە ئەركێكی نیشتیمانی و گرنگی ئێمەیە

PUKmedia ئاراز رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket