سەنتەری هاوكاریكردنی رزگاربووانی توندوتیژی دەكرێتەوە
کوردستان 06:18 PM - 2021-12-13
سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ وەزارەتەكانی تەندروستی و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەپشتیوانی ئاژانسی هاوكاری نێودەوڵەتی كۆریا(KOICA) لەم مانگەدا سەنتەرێكیان لەشاری كەركوك بۆ هاوكاریكردنی هەمەلایەنەی ئەو ژن و كچە رزگاربووانە كردەوە كە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەك كەئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن یۆنامییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە هاتووشە: سەنتەرێكیان لەناو ناوەندی سەرپەرشتی خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەكان كردەوە بەمەبەستی یەكخستنی سەرجەم خزمەتگوزارییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هەمەلایەنە بەو ژن وكچانەی رزگاركراون كە لەسەر كێشە كۆمەڵایەتییەكان توندوتیژییان لەبەرامبەردا كراوە.
لەو بارەیەوە، چو هیونگ لی بەڕێوەبەری لقی قەتەری ئاژانسی كۆیكای كۆری بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی لەعیراق رایگەیاند: ئاوارەو پەنابەران و گەڕاوەكان و ئەو كۆمەڵگایەنەشی میواندارییان لێكردوون لەدۆخێكی خراپدان و بەهەلومەرجێكی یەكجار دژواردا تێدەپەڕن و دوور لەماڵ و خێزانەكانیان و لەسایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19 ژیان دەگوزەرێنن، بەهیوای ئەوەی بتوانن زاڵبن بەسەر سەرجەم ئەو ئاستەنگەكاندا كە رووبەڕوویان دەبێتەوە و ئەو ژیانەیان بۆ بێتەدی كەخەونی پێوە دەبینن و ئەو خزمەتگوزارییانەش پێشكەشی ئەم سەنتەرەبكەن كە پێویستییان پێیەتی.
هەروەها راشیگەیاند: دوو سەنتەری نموونەیی دیكە بۆ رێكخستنی خێزانیی لەهەولێرو كەركوك كراونەتەوە كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی فیدڕاڵ و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان و بەپشتیوانی وڵاتی سویدو بەریتانیا ئەنجام دراون و بەنیازیشن لەكۆتایی ئەمساڵ 2021دا سێ سەنتەری دیكە لەپارێزگاكانی دهۆك و سلێمانی و بەسڕە بكەنەوە.
سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەساڵی 2022دا پێنج سەنتەری دیكە بەپاڵپشتی گەلی بەریتانیا لەبواری رێكخستنی خێزانیدا دەكاتەوە كەلەگەڵ ستراتیژییەتی نیشتمانیدا بگونجێت و تێیدا حاڵەتەكانی لەدایكبوون و رێكخستنی خێزان لەیەكتری دووربخرێنەوە.
هەر سەبارەت بەم دەستپێشخەرییانەش، مارك برایسۆن ریتشاردسۆن باڵوێزی بەریتانیا لەعیراق رایگەیاند: شانشینی یەكگرتوو تەواوكار دەبێت لە پشتیوانی جێبەجێكردنی ستراتیژییەتی رێكخستنی خێزان لەعیراق و دیدگای كۆمەڵگە لۆكاڵییەكان بەتایبەتیش كچان و ژنان و دەستگەیشتن بەخزمەتگوزارییەكی تەندروستی شیاوو باش.
لای خۆشیەوە د.ریتا كۆلۆمبیا نوێنەری سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بەنەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند: ژنان وكچانی عیراق مافی ئەوەیان هەیە پارێزگارییان لێبكرێت و دەستیان بگات بەخزمەتگوزارییە تەندروستییەكان و ئەم سەنتەرانەی خێزان و ژنان و كچان ئەو زانیاری و خزمەتگوزارییە تەندروستییانە فەراهەم دەكات كە ئەوان پێویستییانە، لەنێویاندا ئەو خزمەتگوزارییانەی تێدایە كەپەیوەستن بەبواری تەندروستی ژنانی دوو گیان و منداڵبوون، هەروەها چۆنێتی خۆپارێزی لەو توندتیژییەی لەسەر كێشە كۆمەڵایەتییەكان لەئارادایە.
PUKmedia راگەیاندنی یۆنامی
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

