وەزیری پەروەردە: داوای لێبوردن ناكەم
کوردستان 12:56 PM - 2021-12-13
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لەچەند ڕۆژی داهاتوودا نەوت بەسەر قوتابخانە و خوێندنگەكاندا دابەشدەكرێت و بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار پێداویستی بۆ خوێندنگە و قوتابخانەكان دابینكراوە.
د. ئالان محەمەد سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە مانگی سێی ئەمساڵدا بڕیارماندا پێداچوونەوە بە هەموو پرۆگرامەكانی خوێندن بكەین و زیاتر لە 1300 ناونیشانمان لەناو وەزارەتی پەروەردەدا هەیە، لە باخچەی منداڵانەوە هەمانە هەتا پۆلی 12 ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە و پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكانی خوێندن پێویستی بە پۆلێن بەندی و كاری زانستی دەوێت. سەبارەت بەپێدانی ڤاكسین بۆ مامۆستایان وتیشی: پێدانی ڤاكسین بۆ مامۆستایان قۆناغی باشی بڕیوە و بەپێی دوایین داتا نزیكەی 80 هەزار مامۆستا ژەمی یەكەم و دووەمیان وەرگرتووە.
وتیشی: بە پێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تا 1-1-2022 سەرجەم فەرمانبەران و بۆ مامۆستایانیش تا 1-12-2021 دەبێت ڤاكسین وەربگرن. ئەوانەی كە ڤاكسینیان بەكارنەهێنابێت ئاگادار دەكرێنەوە. لەبارەی كەموكورتییەكانی ناو خوێندنگەكانیش وتیشی:بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار پێداویستی بۆ قوتابخانە و خوێندنگەكان كڕاوە و زیاتر لە 80 هەزار زۆپامان لەناو ناوەندەكانی خوێندندا هەیە. سەبارەت بە هەڵەیەك لە یەكێك لە كتێبە كوردییەكان وتی: من نە وەك وەزیری پەروەردە و نە وەك سیفەتی شەخسی ئەو كارەم نەكردووە، ئیتر داوای لێبوردن لەكێ بكەم، كاتێك كە من شتێكم نەكردبێت داوای لێبوردن لە كێ بكەم. پێشتر شتێك كراوە هەڵەبووە و من هاتووم چاكی بكەم ئیدی داوای لێبوردن لەكێ بكەم. كارێك من بڕیارم لەسەری نەدابێت داوای لێبوردن ناكەم.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

