خوێندكاران و بانكی فێربوون
پەروەردە 10:14 AM - 2021-12-12
فێربوونی بانكی مێتۆدێكه فێرخواز ده‌به‌ستێته‌وه ته‌نیا به‌و زانیارییانه‌ی كه له لایه‌ن مامۆستاوه پێی ده‌گوترێت و مامۆستاش له ڕێی تاقیكردنه‌وه لێی وه‌رده‌گرێته‌وه، واتا فێرخواز بۆ خزمه‌تی فێرگه‌یه، به‌ڵام له په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخدا داوا ده‌كرێت كۆی پڕۆسه‌ی فێربوون بخرێته گه‌ڕ بۆ خزمه‌تی فێرخواز و فێرخواز بكرێته جه‌وهه‌ری زانین و فێربوون، په‌روه‌رده نه‌بێت به داهاتوو، به‌ڵكو هه‌میشه له‌گه‌ڵ ژیان به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ نوسه‌ر ئارام سدیق.
* فێربوونی بانكی چ مرۆڤێك دروست ده‌كات ؟
-سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم كه پاولۆ فرێری له‌كتێبی "پێداگۆگی سته‌ملێكراوان"دا باس له دوو جۆر له‌میتۆدی فێربوون ده‌كات، میتۆدێكیان میتۆدی بانكییه، كه له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و پشت به ئه‌زبه‌ركردن ده‌به‌ستێت و فێرخواز ده‌بێت بوونه‌وه‌رێكی گوێڕایه‌ڵ بێت و ته‌نها ئه‌وانه له‌به‌ر بكات، كه پێی ده‌وترێت و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه هیچ شتێك یارمه‌تیده‌ر نییه بۆ فێبوون و ده‌رچوونی.
دووه‌میان میتۆدی دیالۆگییه. كه پشت به گفتوگۆ و تێگه‌یشتن ده‌به‌ستێك له پرۆسه‌ی فێركردندا و پاوڵۆ ئه‌مه وه‌كو میتۆدێكی پێشكه‌وتوو پێشنیار ده‌كات بۆ وڵاته دواكه‌وتووه‌كان تا په‌یڕه‌وی بكه‌ن و له‌و دواكه‌وتووییه بێنه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌م میتۆده وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له كێشه‌كانی سیستمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وكردنی فێربوونی بانكییه؟ كه مرۆڤێك دروستده‌كات، دووربێت له بیركردنه‌وه و تێڕامان و ڕه‌خنه‌كردن و تێگه‌یشتن. فێربوونی بانكی دژی مرۆڤی بیركه‌ره‌وه و پرسیاركه‌ره. ئه‌و مرۆڤێكی ده‌وێت توتیئاسا هه‌رچییه‌كی پێ وترا بڵێته‌وه، هه‌رچییه‌كی لێ داوا كرا ته‌نها ئه‌وه (وه‌ك خۆی) ئه‌زبه‌ر بكات و بینووسێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بڕوانامه‌ی پێ ده‌درێت. بۆیه سیستمی په‌روه‌رده‌ی ئێمه مرۆڤی بڕوانامه‌دار دروست ده‌كات، نه‌ك مرۆڤی پیشه‌گه‌ر و بیركه‌ره‌وه و پرسیاركه‌ر.
*له فێربوونی بانكیدا چی كراوه‌ته بناغه‌ی فێربوون؟
-فێربوونی بانكی ته‌نها ئه‌زبه‌ركردن ده‌كاته بناغه‌ی فێربوون، له‌كاتێكدا میتۆی دیالۆگی ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه و پشت به ئه‌زبه‌ركردن نابه‌ستێت، به‌ڵكو پشت به تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن ده‌به‌ستێت. ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه، هاوڕێیه‌كم له زانكۆ له به‌شی ئینگلیزی ده‌یخوێند و ئه‌و شه‌یداییه‌كی زۆری بۆ زمانه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتی به تێگه‌یشتن ده‌به‌ست هه‌رگیز نمره‌ی ته‌واوی به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام خوێندكارێكی هاوپۆلی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاستی قسه‌كردن و نووسین و خوێندنه‌وه‌ی له‌و زمانه‌دا بگاته ئاستی ئه‌م هاوڕێیه‌م، كه‌چی هه‌میشه نمره‌ی زیاتری ده‌هێنا و زۆربه‌ی جار نمره‌ی ته‌واوی وه‌رده‌گرت ته‌نها جارێك نه‌بێت وشه‌یه‌كی به هه‌ڵه نووسی بوو، كاتێك په‌ڵپی له مامۆستا گرتبوو كه ئه‌و ئه‌و وشه‌یه‌ی به ڕاستی نووسیوه، كاتێك مامۆستا سه‌رنج ده‌دات وشه‌كه ڕاست نییه و پیتێك په‌ڕیوه، به‌ڵام خوێندكاره‌كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی راسته و كاتێك مه‌لزه‌مه‌كه ده‌هێنێت و پیشانی مامۆستای ده‌دات دروست له‌وێدا پیتێك له وشه‌كه په‌ڕیوه.
ئه‌گه‌ر به وردی له‌م نموونه‌یه وردبینه‌وه میتۆدی فێربوونی بانكی، جۆرێكه له كاره‌سات بۆ سیستمی په‌روه‌رده و فێرخواز فێرناكرێت، به‌ڵكو ده‌رده‌چێنرێت و بڕوانامه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای فێبوون پێ نادرێت، به‌ڵكو بڕوانامه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای له‌به‌ركردن پێ ده‌درێت. هه‌موان ده‌زانین كه له‌به‌ركردنی هه‌رشتێك له میتۆدی فێربووندا كاتییه، به‌ڵام كه به كاتێك مرۆڤ به تێگه‌یشتنه‌وه زانیارییه‌ك وه‌رده‌گرێت هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه.
*به بۆچوونی به‌ڕێزتان چی بكرێته جێگره‌وه‌ی فێربوونی بانكی؟
-من به ته‌واوی له‌گه‌ڵ پێشنیاركردنی میتۆدی دیالۆگیم، كه پاوڵۆ فرێری پێشنیاری ده‌كات و پێموایه فریادڕه‌ستی هه‌موو سیستمێكی په‌روه‌رده‌ی دواكه‌وتوو ئه‌و میتۆده‌یه. بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه میتۆدی فێركردنی بانكی له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا به‌ته‌واوی فڕێ بدرێت، كه بووه‌ته هۆی تۆراندن و بێزاركردنی به‌شێكی زۆری فێرخوازان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا و په‌یڕه‌وی میتۆی دیالۆگی بكرێت، كه میتۆدێكه فێرخواز هانده‌دات به‌ره‌و دونیای مه‌عریفه و له كتێب و خوێندنه‌وه و خوێندنگه و فێربوون نایتۆرێنێت. ئه‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌ی وڵاتێك له چه‌قبه‌ستن و دواكه‌وتوویی ڕزگار ده‌كات ته‌نها ده‌ستكاریكردنی میتۆدی فێبوونه‌كه‌یه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه به‌ته‌واوی دروسته و بۆیه پێویسته له ئێستا په‌یڕه‌وی ته‌واوه‌تی، نه‌ك نیوه به نیوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا له زۆرێك له خوێندنگه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت نیوه بانكی و نیوه دیالۆگی، من ئه‌وه‌ش ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه. به‌ڵكو پێویسته ته‌واوی میتۆدی فێركردن 100% بكرێته میتۆدی فێربوونی دیالۆگی.
PUKmedia ئا/ چنار عه‌زیز
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23