یەكێتی نووسەرانی جینۆساید داوایەك ئاڕاستەی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات
کوردستان 10:48 AM - 2021-12-09
لەرۆژی جیھانی یادكردنەوەی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدا، یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی ھەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی كوردستان لە ژێر ھەڕەشەی تاوانی نێودەوڵەتی دەرباز بكەن و بەوردی چاودێری دۆخی كورد لەناوچەكە بكەن و پارێزگاری لێ بكەن.
دەشڵێت: پێویستە حكومەتی ھەرێم و حكومەتی عیراق كار بكەن بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ كەسوكاری قوربانیان و مۆنۆمێنت و مەزارگەی شایستە بۆ گۆڕی بەكۆمەڵ و تاك تاكی قوربانیان دروستبكەن.
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەی یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان
لەرۆژی جیھانی یادكردنەوەی قوربانیانی تاوانی جینۆساید
رۆژی 9ی دیسەمبەری ھەموو ساڵێك رۆژی جیھانی یادكردنەوەی قوربانیانی جینۆسایدە.
لەم رۆژەدا یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان یادی ھەموو قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كوردستان دەكاتەوە و تاوانی كۆمەڵكوژییەكانی گەلی كوردستان بەبیر دێنێتەوە.
رۆژی 9 ی دیسەمبەری ھەموو ساڵێك رۆژێكی جیھانییە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لەساڵی 2015 ئەو رۆژەی دیاركردووە، كە ھاو كاتە لەگەڵ رۆژی رێكەوتننامەی قەدەغەكردنی تاوانی جینۆساید و سزادانی ئەنجامدەرانی لە لایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە لەساڵی 1948 ئیمزا كراوە.
لەو مێژوەوە تا ئەم ساتەوەختە گەلی كورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست مەترسی كۆمەڵكوژی لەسەر ماوە.
لەسایەی ئەو رۆژە جیھانییە و چەندین پرۆتۆكۆڵ و رێكەوتنامەی تری جیھانی پرۆسەكانی قڕكردنی كورد ئەنجامدران.
لەبەر رۆشنایی یاسای نێودەوڵەتی پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەكردار رێز لە واژۆی سەر رێكەوتنامەكانیان بگرن و ھەوڵی جدی بدەن گەلی كوردستان بەھەموو پێكھاتەكانییەوە لە ژێر ھەڕەشەی تاوانی نێودەوڵەتی دەرباز بكەن.
جینۆساید تاوانێكی نێودەوڵەتییە، ئەركی كۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتوەكان و ئاژانسەكانییەتی. بەوردی چاودێری دۆخی كورد لەناوچەكە بكەن و پارێزگاری لێ بكەن.
یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان بەگرنگی دەزانێت:
یەكەم:- حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق كار بكەن بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ كەسوكاری قوربانیان و بەكردار رێز لە قوربانیان بگیرێت.
دووەم: بە دروستكردنی مۆنۆمێنتی شایستەو مەزارگەی شایستە بۆ گۆڕی بەكۆمەڵ و تاك تاكی قوربانیان.
سێیەم:- تاوانی جینۆساید بخرێتە ناو پرۆگرامی پەروەردەو فێركردن.
چوارەم:- ھانی زانكۆو ناوەندە ئەكادیمییەكان دەدەین بۆ توێژینەوە لە بواری جینۆساید.
پێنجەم:- پەرلەمانی كوردستان كار بۆ دەرچواندنی یاسایەكی تایبەت بە قەدەغەكردنی هەموو جۆرە بانگەشەیەك بۆ بیری شۆڤێنی و رەگەزپەرستی لە عیراق و هەرێمی كوردستان بكات.
شەشەم:- پێویستە دەوڵەتی عیراقی كار بە سەرجەم ئەو یاسا و پەیماننامە و بەیاننامەكانی بواری قەدەغەكردنی تاوانە نێودەوڵەتییەكان، لە نێویاندا پەیماننامەی رۆمای بنەڕەتی تایبەت بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بكات.
حەوتەم:- گەشەپێدانی بیری مرۆڤدۆستی و ھۆشیاریی لەبارەی تاوانی جینۆساید و لێكەوتەكانی و رەتكردنەوەی بیری شۆڤێنی و رەگەزپەرستی و دوركەوتنەوە لەناپاكی نیشتمانی. ببێتە بنەمایەكی راستەقینە بۆ كاركردنی دەسەڵاتە گشتییەكان لە عیراق و ھەرێمی كوردستان.
بۆ پابەندبوونی دەوڵەتان، داوا لە كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەكەین كاری جدی بكەن بۆ ساڕێژكردنی برینەكانی مرۆڤایەتی و قوربانییەكانی كۆمەڵكوژی لە جیھاندا بەگشتی و قوربانییەكانی دەستی رژێمی پێشووی دیكتاتۆری عیراق بەتایبەتی ھەر لە تاوانی ئەنفال و قوربانیانی كیمیاباران و راگواستنی فەیلییەكان و بارزانییەكان و شاڵاوەكانی پاكتاوی رەگەزی و جینۆسایدی ئیزیدییەكان كەلەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش ئەنجامدراون.
لەم بۆنەدا رووی دەممان دەكەینە كەناڵەكانی راگەیاندن و حزبەكان و رێكخراوە مەدەنییەكان بە بایەخەوە لەم رۆژە بڕوانن و یادی قوربانییەكان بكەنەوە و تاوانەكانی جینۆسایدی گەلی كوردستان بەبیر بھێننەوە.
یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان
٩ی دیسەمبەری ٢٠٢١
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

