riklam

نە رەوەند جالیەیە، نەكەرنەڤاڵیش فیستیڤاڵە!

ئەدەب و هونەر 09:47 AM - 2021-12-09

نە رەوەند  جالیەیە، نە كەرنەڤاڵیش فیستیڤاڵە! 
بارزان شێخ عوسمان 
لەوەتەی  ژمارەی  كەناڵەكانی تەلەفزیۆن  و رادیۆ و  رۆژنامەی  ئەلیكترۆنیی  و تۆڕەكانی  سۆشیال میدیا  پەرەیان سەندوە ، بەداخەوە   بە  ھەڵە  وخراپ بەكارھێنانی دەستەواژەكان  و شێوازی نوسین  و دەربڕینی  نێو  ھەندێك  لە  میدیاكانیش   كاریگەریی  نێگەتیڤیان كردۆتە  سەر زمانی كوردیی .وەك چۆن  فەوزایەكی سیاسیی  ، ئابوریی و كۆمەڵایەتیی باڵی  كێشاوە  بەسەر  ناوچەكەدا  بە كوردستانیشەوە ،ئەوھاش  فەوزایەكی  ئیعلامیی  ھاتۆتە  كایەوە  لە نێو ئەو   بەرداشی پاشاگەردانیەدا   زمانی كوردیش  زیانی زۆری  بەركەوتوە .ھەر حزبە ،ھەر كەناڵە ،ھەر جەماعەتێك   ، وشە و دەستەواژەكان  بە  سەقەتی  دادەتاشن،یاخود زاراوەی  گەڕەك و ناوچە  دەسەپێنن ، دواتریش  لاسایی دەكرێنەوە . 

كەناڵی تەلەفزیۆن  و سایتی  وا ھەیە  لە،ھەمو ھەواڵ  و بەرنامە وچاوپێكەوتن و  كۆمێنتەكانیدا  ،جنێو بە فڵانە حزب دەدات  ،كەچی  بێ ئەوەی  بەخۆ بزانن  زۆر بە جوانی   دەستەواژە و  وشە داتاشراو  و نەگونجاوەكانی  كەناڵەكانی میدیای  ئەو حزبە بەكاردێنن  و رەواجیان  پێ دەدەن و بازاڕ بۆ  وشە سەقەتەكانیان  پەیدا  دەكەن  بێ ئەوەی  پارەشیان  بدەنێ . 

بێزار بوم  ھێندە  بنوسم  لەسەر  ( بەروار ،فەرمی، كاژێر ،قورچك، پێكوتە ،كۆبویەوە ........و سەدان  دەستەواژە  و، وشەی تر). كەچی  حكومەت  و زانكۆ و وەزارەتەكانیش  بەسەریاندا  تێپەڕ دەبێت . 

ئەمجارە  دەستەواژەی  (رەوەندو كەرنەڤاڵ  ) پەستی كردم  بۆیە  پێم باش بو  بیخەمە رو .   

رەوەند بەو ماڵانە  دەوترێت كە جێگیر نین ،بەڵام  كوردی( دەرەوە،ھەندەران ،تاراوگە ) نیشتەجێ  و دانیشتویی  وڵاتانی  دەرەوەن،   ھەر  رۆژە ،ھەر ساڵە ،ھەر   وەرزە یا بەچەند  مانگێك  ئاڵوگۆڕ  بە جێگەو شوێنیاندا  ناكەن  و نیشتەجێن  .ئیتر  ئەم ناو لێنانی  رەوەندەتان لە كوێ وە ھێنا  ،سەرچاوەكەی  چییە .( كوردی  دەرەوەی وڵات ،كوردی نیشتەجێی  وڵاتانی  دەرەوە ،كوردی وڵاتانی  بیانیی،  كوردی  دانیشتوی  { دەرەوە،ھەندەران ،تاراوگە}ھەرچەندە تاراوگە  زیاتر بۆ مەنفا  گونجاوترە . بۆیە  تكایە كوردی  دانیشتوی  ئەوروپا و ئەمریكا ،چاوێك بەو  دەستەواژەیەدا  بگێڕنەوە ،بەتایبەتیی فیدراسیۆنێكی جەوانانتان پێكھێناوە  ئاخر  بۆچی ناوەكەی  ھەڵە بێت ؟!.
ئەمەشیان كرد بە كەرنەڤاڵەكە  ،لە كاتێكدا ،كەرنەڤاڵ  بەھیچ  جۆرێك  فیستیڤاڵ  نییە ،كرنڤاڵ  زیاتر بە حفلەی  تەنەكوریی  ،شەڕە تەماتە و فەوزا  دەوترێت  . دەستەواژەكە  ھەندێك دەڵێن  لە لاتینییەوە  ھاتوە (Carnival) ،  بە  سێرك و نمایشی میللی سەر جادە و بانەكان  دەوترێت (كەرنەڤاڵ). ھەندێكیش دەیگەڕێننەوە بۆ وشەی    ( carne) ئیتالیایێ یا  كارنۆڤالی carnovale، دەشڵێن لە   كاروس ناڤلایس ( carrus navalis)وە    وەرگیراوە  كە لە یونانییەوە  وەریان گرتوە   بەو گالیسكەیە  وتراوە  كە  خواوەند  ئەپۆلۆی  تیا بوە  و بە ناو خەڵكدا گەڕاندویانە  .  ئەوەش  دەڵێن بەو  جەژنە  وتراوە  كە بۆ ھەردو   خواوەند  (ساتور و سترون )لە  كۆتایی  حوكمی  رۆمانییەكاندا  رێكخراوە تیایدا  مرۆڤەكان  لەھەمو شتێكدا ئەوپەڕی  ئازادییان وەردەگرت  ھەمو كۆت و بەندێكیان  دەشكاند .  
كەرنەڤاڵەكان  بەنەریتێكی  كاسۆلیكەكان دادەنرێت كە  پێش  رۆژوگرتنی  گەورە رێك دەخرێت ،   دواتر چوە ناو مەراسیمی ئەرسەزۆكسەكانیش ، كڵێسا پرۆتستانتەكان بە تایبەتیی توندڕەوەكانیان ئەمجۆرە  چالاكییەیان  تیادا  نەدەكرا . وردە  وردە  ئەم شێوەو
چالاكییە  لایەنە  ئاینییەكەی  تێپەڕاند   و بە جیھانی  خۆراوادا  بڵاو بوەوە .  بەكورتیی كەرنەڤاڵەكان  لە جیھاندا ئەگەر  ناویشیان جیا بێت  بەڵام  خاڵێكی   ھاوبەشیان ھەیە ئەویش  جلوبەرگی  سەیر و سەمەرە، گۆڕینی   سەرو روخسار  و چالاكیی سەیر  و نامۆ  و سەما كردنە . بۆیە  ھیچ  مانای  نییە كورد ئاھەنگ و مەراسیمی  بۆنەكان  بە كەرنەڤاڵ  ناو بنێن  لەبری  فێستیڤاڵ ، لە كاتێكدا  زەردەشتییەكان  میھرەجانیان بەكار  ھێناوە  بۆ فێستیڤاڵ  ئەوەتا فارسەكان  ھەر  میھرەجان بەكار دێنن .  ھیوادارم  نوسینەكەم  سودێكی  ھەبێت ،باوەڕیش  ناكەم   دكتور  كەمال  فوئاد  ،كاك نه وشیروان و  پرۆفیسۆر  دكتۆر  عیزەت دین  مستەفا  زۆریان ھاوار كرد و سودی نەبو  !.   
ئەمەش  دیمەنی ماڵە  رەوەند  و كەرنەڤاڵ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket