riklam

هەرێم.. خوێندنی باڵا داوای داتای خوێندکاران دەکات

کوردستان 02:40 PM - 2021-12-08

خوێندنی باڵا داوای داتای خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەکات بەمەبەستی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندکاران.

لە نوسراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا کە ئاڕاستەی زانکۆکان کراوەو کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە هاتوە: دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بەبڕى (٧,٢٥٠,٠٠٠,٠٠٠) حەوت ملیار و دوسەدو پەنجا ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتى قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارى، داوا لە زانکۆکانی هەرێم دەکەین داتای خوێندکاران بنێرن.

لە نوسراوێکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لەسەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات تاکو ڕۆژى سێشەمە ڕێکەوتى (٢٠٢١/١٢/١٤) ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى شارەکان بە جیا کە بە زانکۆلاین وەرگیراون بۆمان بنێرن تاکو کارى پێویستى لەسەر بکرێت.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket