}

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وه‌فا بۆ شه‌هیدان ده‌رده‌بڕێت

کوردستان 10:13 AM - 2021-12-05

له‌مه‌راسیمێكدا به‌دروشمی (ئێمه‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ین ) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5-12-2021 له‌خوێندنگه‌كانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وه‌ك رێزێك بۆ شه‌هیدانی كوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ شه‌هید كران له‌سنووری گه‌رمیان و مه‌خموور و هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر گوندی ( خدر جیجه‌ ) كه‌تیایدا سێ هاووڵاتی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید كران.

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ مامۆستا عومه‌ر مه‌حمه‌د ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواو مامۆستایان و خوێندكارانی ئاماده‌یی شیرینی كچان وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێندكار ( بارزان ئیسماعیل ) مه‌راسیمێك ساز كرا.
سه‌ره‌تا به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و خوێندكاری جوانه‌مه‌رگ ده‌ستیپێكرد و چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا، پاشان مامۆستایان و خوێندكاران پشتگیری خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕی و به‌لێنیان دا كه‌ هه‌رده‌م وه‌ك قه‌ڵایه‌ك له‌پشتیانه‌وه‌ بوه‌ستن كه‌ ئه‌وان پارێزه‌ری خاك و نه‌ته‌وه‌ن . 

PUKmedia راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket