حکومەت بڕیاری دامەزراندنی هەزار و 390 خوێندکاری دەرکرد
کوردستان 03:39 PM - 2021-12-01
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر دامەزراندنی دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 داوە کە ژمارەیان هەزار و 390 خوێندکاربووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوابەدوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای گفتوگۆ و پێشکەشکردنی راپۆرت لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دەربڕی بۆ دامەزراندنی ئەو دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمانەی کە لە ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 دەرچوون و ژمارەیان نزیکەیهەزار و 390 خوێندکارە، دوای دەرکردنی بڕیاریش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ژمارەیەی ئەمجارە دادەمەزرێن، ئەوانەی وەجبەی دووەمن، پێشتریش وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 1390 خوێندکاری دیکە دامەزرێندراون لە دەرچووانی یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ساڵی 2015 - 2016.
هاوکات وتەبێژ لەبارەی ئامادەکاری هێزی پێشمەرگەوە وتیشی: راپۆرتێکی تێروتەسەل لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش ئامادە کراوە و خستنەڕووی پێداویستییەکان و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە راپۆرتەکەدا هاتبوو، کار لەسەر ئەوە دەکرێت بەزوترین کات ئەو پێداویستییانەی کە گرنگن بۆ پێشمەرگە، بۆ بەرگریکردن لە خاک و نیشتمان و سەروماڵی هاووڵاتییان بۆیان دابین بکرێت و هاوئاهەنگییەکی باشتر لەگەڵ هێزەکانی عیراق و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

