ژنه نانفرۆشه‌كه جارێكی دیكه چاپ ده‌كرێته‌وه
کتێب 11:15 AM - 2021-11-28
چاپی دووه‌می كتێبی ژنه نانفرۆشه‌كه له وه‌رگێڕانی شاعیر و نووسه‌ر عه‌بدولستار شارباژێڕی ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
عه‌بدولستار شارباژێڕی ئه‌و ڕۆمانه‌ی له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه كردۆته كوردی و ده‌زگای چاپ و په‌خشی چوارچرا چاپی دووه‌می بۆ كردووه و كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌رانی كورد.
نووسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕ عه‌بدولستار شارباژێری ساڵی 1954 له گوندی وه‌ڕازی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی شارباژێڕ دایكبووه و له ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا ماڵیان ده‌چێته شارۆچكه‌ی چوارتا و هه‌ر له‌وێ قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه و قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی كشتوكاڵی له سلێمانی ته‌واو كردووه و له منداڵییه‌وه شه‌یدای خوێندنه‌وه و خۆشه‌ویستی زۆری بۆ هونه‌ر هه‌بووه.
ساڵانی 1970 و 1971 له دامه‌زراندنی دوو تیپی شانۆگه‌ریدا وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ڕۆڵی هه‌بووه و له‌بواری خۆشنووسیدا خولیای هه‌بووه و سه‌رجه‌م تابلۆكانی شارۆچكه‌ی چوار و گه‌ڕه‌كی مامۆستایان و مه‌جید به‌گی سلێمانی له ساڵانی 1970، 1980، 1990 به ده‌ستوپه‌نجه‌ی ئه‌و نووسراون و له‌سلێمانی و له‌چوارتا دوكانی خۆشنووسی هه‌بووه.
له‌ساڵی 1975 ده‌ستی به‌كاری شێوه‌كاری كردووه دوو پێشانگای له چوارتا و هه‌شت پێشانگا له سلێمانی و كوردستان كردۆته‌وه.
له‌بواری وه‌رگێڕان شه‌ش كتێبی له زمانی عه‌ره‌بییه‌وه كردووه به كوردی له‌وانه ڕۆمانی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی ژنه نانفرۆشه‌كه، لاپه‌ڕه نادیاره‌كانی ژیانی تۆلستۆی، ڕۆمانی چیرۆكی دووشاری نووسه‌ری گه‌وره‌ی به‌ریتانی چارڵز دیكنز، رۆِمانی مه‌مله‌كه‌تی دارستانی ڕه‌ش كه خۆی نووسیویه‌تی و وه‌رگێڕانی دیوانیكی شیعری شاعیر عه‌لی مه‌عروف به‌هره‌وه‌ردی بۆسه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، وه‌رگێڕانی دیوانی شیعری ئازاد مامی بۆ زمانی عه‌ره‌بی، وه‌رگێڕانی دیوانێكی شاعیر عه‌بدولقادر سه‌عیدبۆ زمانی عه‌ره‌بی كه‌ئاماده‌یه بۆ چاپ كردن، وه‌رگێڕانی ده‌یان پارچه شیعری شاعیرانی دیكه بۆسه‌ر زمانی عه‌ره‌بی یان له‌عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی.
ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی سلێمانی و ئه‌ندامی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوورو فۆلكلۆری كورد بووه و ئه‌ندامی دسته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی ڕوناكبیری شارباژێڕ‌و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری شارباژێڕ بووه.
ساڵی 1980 ئه‌ندام ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی گۆڤاری ده‌نگی لاوان بووه كه 20 ژماره‌ی له‌سلێمانی لێده‌رچووه.
ڕۆڵی چالاكی هه‌بووه له‌ده‌رچواندنی ڕۆژنامه‌ی خه‌رمان كه مانگانه‌یه‌كی جوتیاری و كشتوكاڵی بوو مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان له‌ساڵانی 2000 به‌دواوه ده‌ریانده‌كرد.
دوابه‌رهه‌می ئه‌ده‌بیشی ڕۆمانێكه كه‌له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا نووسراوه به‌ناوی ماڵی میرزاو دیلی جه‌نگ كه به‌داخه‌وه نووسه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانی دوابه‌رهه‌می خۆی به‌چاپكراوی ببینێت بۆیه له‌ڕۆژی چله‌كه‌یدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی توانییان به‌چاپی بگه‌یه‌نن و بڵاوی بكه‌نه‌وه.
مامۆستا عه‌بدولستار شارباژێڕی ڕۆژی 26-7-2020 به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا و له گۆڕستانی سه‌رقه‌ڵا له قه‌زای چوارتا به‌خاك سپێردرا.
له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كان، ڕۆژی 14-9-2021 باخچه‌یه‌ك كرا به‌ناوی نووسه‌ری كۆچكردوو عه‌بدولستار شارباژێڕی له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی.
PUKmedia
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
09:07 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
05:45 PM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19
ئەمانەش ببینە
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
05:10 PM - 2026-07-19
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
02:48 PM - 2026-07-19
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19 -
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-07-19 -
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
عیراق 10:17 AM - 2026-07-19 -
ئەمڕۆی یەکێتی، سبەینێی کوردستان
بیروڕا 10:06 AM - 2026-07-19 -
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19



.png)



دابەزێنە

