riklam

هەزار و 500 خوێندکاری تر لە زانکۆکان وەردەگیرێن

کوردستان 07:46 PM - 2021-11-25

خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، لەئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵا (١٥٢١) خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (١٥٢١) خوێندکارى تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنێت کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، هەروەها سەرەڕای ئەمەش ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و دابزینیان کردبو بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە.

دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له‌ پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵاى کردەوە، لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان (١٥٢١) خوێندکارى دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) گەڕایەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات پێویستە هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.

PUKmedia وەزارەتی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket