riklam

شلێر لیمۆ: زیاتر لەهەزار پیاوم فێری شۆفێری بارهەڵگر کردوە

هەمەڕەنگ 03:17 PM - 2021-11-18

خانمێکی شاری سلێمانی  زیاتر لە 1500 فێرخواز فێری شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کردووە.

خاتوو شلێر لیمۆ خاوەنی نوسینگەی شۆفێری هاوژین لەسلێمانی، لەسەرەتای دانانی نوسینگەکەیەوە هەوڵیداوە ژنانیش هاوشانی پیاوان بێنە ڕیزەوەو فێری شۆفێری بن.

لەم بارەیەشەوە شلێر لیمۆ بۆ PUKmedia وتی: سەرەتای ساڵی 2000 کاتێ نوسینگەکەم داناوە وەک ژنێک هەوڵمداوە ژنانیش شان بەشانی پیاوان فێری شۆفێری بن و کارەکانی ڕۆژانەیان ڕاییبکەن.

وتیشی: تاکو ئێستا زیاتر لە 1500پیاوم فێری شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرکردووە بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری خۆیان و هیواداریشم ژنانیش زیاتر گرنگی بەشۆفێری بدەن و لەکایه جیاوازەکانی ژناندا ڕۆڵی سەرکەوتووانە بگێڕن.

PUKmedia ڕێباز حەسەن کەڵهوڕیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket