ترسی منداڵ له‌فێره‌گه‌دا
پەروەردە 10:18 AM - 2021-11-16
له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی ژینگه‌یه‌كی شیاو له‌ستافی فێرگه و ئاماده‌نه‌كردنی فێرخوازه له‌لایه‌ن خێزانه‌وه، لاوازكردنی تواناكانی فێرخوازه، چونكه تا ئێستا سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ئێمه په‌روه‌رده‌یه‌كی كۆنه باوه كار بۆ ئامانجه‌كانی فێرخواز ناكات و به ده‌وری فێرخوازدا ناسوڕێته‌وه، واته فێرخواز جه‌وهه‌ری پڕۆسه‌كه نییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ مامۆستا جوتیار جه‌مال، ماسته‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و بۆ PUKmedia وتی....
هه‌روه‌ك ئاشكرایه مه‌به‌ست له‌ترسی منداڵ بریتییه له هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی هه‌راسانكردن و چاپاندنی هزری منداڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی فێركردن و پاشان تۆرانی ئه‌و له فێرگه و خوێندن.
بۆیه پێموایه سه‌ره‌كیترین هۆكار له ترسی منداڵ له فێرگه‌دا، بریتییه له خودی دۆخی منداڵ له فێرگه‌دا، به‌وه‌ی كه منداڵ له په‌راوێزی كۆی پڕۆسه‌ی خوێندندایه، ئه‌مه‌ش له میتۆده‌كانی وانه‌وتنه‌وه، په‌رتووكی خوێندن، مامه‌ڵه‌ی فێركار له‌گه‌ڵ فێرخوازدا، سه‌رچاوه‌ی گرتووه و ئاڕاسته‌كراوه.
تاكو ئێستا به‌ركاربه‌رترین میتۆدی وانه‌وتنه‌وه له زۆرینه‌ی فێرگه‌كانی ئێمه‌دا میتۆدی (وانه‌بێژی-محاچراتی)یه، له‌م جۆره میتۆده‌دا فێركار تاكبێژ(Monologue)ه و قسه‌ده‌كات، بڕیارده‌دات، له‌ژێر ڕۆشنایی په‌رتووكی خوێندن فێركار خاوه‌ن ڕاستی و سه‌رجه‌م به‌هاكانه، به‌ها ده‌سه‌پێنێت، به‌هۆی ئه‌مه‌وه فێرخواز دوچاری چاپاندن و هه‌راسانكردنی ده‌روونی ده‌بێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی خوێندنی هه‌رێم تاك-په‌رتووكییه بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك و زانیاری نێو په‌رتووك گرنگتر و به‌هادارتره له بنیادنانی بیركردنه‌وه‌ی فێرخواز، به‌مه‌ش له‌پڕۆسه‌كه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌زبه‌ركردنی زانیاری و به‌ده‌ستهێنانی نمره و ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه گرنگه؛ ئه‌وه‌نده بنیادنانی شێوازی بیركردنه‌وه و ڕوانینی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی فێرخواز و به‌رهه‌مهێنانی تاكێكی داهێنه‌ر و سه‌ربه‌خۆ گرنگ نییه، چونكه بڕبڕه‌ی پشتی په‌روه‌رده‌ی ئێمه ئه‌زبه‌ركردنی زانیاری و هه‌بوونی یاده‌وه‌ری باشه، كه ڕه‌نگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به باشتركردنی ژیانی واقیعی فێرخوازه‌كه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه زانیاری ناو په‌رتووك له‌جێگه‌ی فێرخواز ببێته ناوه‌ندی پڕۆسه‌ی خوێندن، به‌بێ ئاماده‌یی و ده‌رفه‌تی ده‌ربڕینی تێڕوانینی فێرخواز له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و وانه‌یه‌ی كه ده‌یخوێنێت، به‌ڵكو ئه‌ركی ئه‌و ئه‌زبه‌ركردنی زانیارییه‌كانی په‌رتووكه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش فێرخواز ده‌كاته په‌راوێزی پڕۆسه‌كه‌وه، لێره‌دا ئاره‌زوویی و خواستی منداڵ بۆ فێركردن لاواز ده‌كرێت، ده‌مرێت، هه‌موو ئه‌مانه به‌شداری كاران له‌هه‌راسانكردن و چاپاندنی هزری منداڵ، به‌هۆی ئه‌مه‌وه منداڵ دووچاری ترس و تۆران له فێرگه و فێربوون ده‌بێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆسه‌كه له‌پێناو فێرخوازه‌كه نییه، به‌ڵكو له‌پێناو سه‌پاندنی ژماره‌یه‌ك زانیاری نێو په‌رتووكی بڕیارلێدراوه كه فێرخواز هیچ به‌سته‌رێك له‌نێوان ژیانی خۆی و زانیارییه‌كانی په‌رتووكه‌كه نابینێته‌وه.
تاكو هه‌نووكه په‌یوه‌ندی فێركار و فێرخواز هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كه‌یه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌پاندن و جێبه‌جێكردن ده‌بزوێت، پێموایه ڕیشه‌ی ئه‌مه بۆ سیستمی ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌موو بڕیاره‌كان له ناوه‌ندێكه‌وه به گشتاندنێك بۆ لایه‌نی خوارتر ده‌رده‌كرێت و ئه‌ركی فێركار ته‌نها جێنه‌جێكردنه و ئه‌ویش هه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فێرخوازه‌كه‌ی ده‌كات. ئه‌مانه گرفتی قوڵی كایه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌ن و بوون به ڕیشه كرۆكی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێیی و تۆراندنی منداڵ له پڕۆسه‌ی فێركاریدا.
پێموایه ئه‌وه‌ی له‌پشت ئه‌م جۆره فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌یه؛ بریتییه له سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، له‌مجۆره سیاسه‌ته‌دا؛ بنیادنانی تاكێكی بوێر و سه‌ربه‌خۆ و داهێنه‌ر نه‌كراوه‌ته خه‌می سه‌ره‌كی خۆی له پڕۆسه و سیستمی په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه كاتێك سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی له ناوچه‌یه‌كدا له‌سه‌ربنه‌مایه‌كی دروست بنیادنه‌نرا؛ ئه‌وا تاكی به‌رهه‌مهاتووی ئه‌مجۆره له سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ییه؛ تاكێكی ملكه‌چ و ترسنۆك و به‌كاربه‌كر و ناچالاك بۆ پرسه‌كانی ژیان به‌رهه‌مهاتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێمه ده‌زانین كه سیستمی په‌روه‌رده بریتییه له ژماره‌یه‌ك میكانیزم و دامه‌زراوه، كار بۆ وه‌دیهێنان و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌ییه‌كه ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌یه گرفته ڕیشه‌ییه‌كه سیستمه‌كه نییه كه ئه‌ركی جێنه‌جێكردنه، به‌ڵكو گرفته ڕیشه‌ییه‌كه له فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌گه‌ڕخراوه.
ستاف و فێركاری فێرگه ده‌توانن وه‌ك لایه‌نێكی چاره‌سه‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ی ترس و هه‌راسانكردنی فێرخواز ڕۆڵ ببینن، بێگومان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی له فه‌لسه‌فه و ئیراده‌ی سیاسه‌ییه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام پێموایه فێركار ڕۆڵ و كاریگه‌ری مه‌زن ده‌بینیت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ترس و هه‌راسانكردنی فێرخواز، فێركار ده‌توانێت له ماوه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌دا له پاڵ میتۆدی وانه‌بێژیدا؛ گرنگی زیاتر به میتۆدی دیالۆگی و پرس-سازكردن و ده‌رفه‌تی په‌یڤینی ته‌واو به فێرخواز له زۆرترین ماوه‌دا بڕه‌خسێنیت، له‌وبواره‌دا، وانه‌كانی هونه‌ر و وه‌رزش، گێرانه‌وه‌ی چیرۆك و هۆنینه‌وه‌ی بیرۆكه له‌لایه‌ن فێرخوازه ده‌بن به فاكته‌ری مه‌زن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی فێرخواز و دوورخستنه‌وه‌ی له ترس و هه‌راسانكردن.
ئه‌نجامی ترسی منداڵ له فێرگه‌و پڕۆسه‌ی فێركاریدا؛ بریتییه له به‌رهه‌مهاتنی تاكێكی ڕاستڕه‌و، ترسنۆك، لاساییكه‌ره‌وه، به‌كاربه‌ر و متمانه‌به‌خۆنه‌بووی خاوه‌ن دونیابینییه‌كی ته‌سكی بیركردنه‌وه، كه هه‌رده‌م په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ل ئه‌وانی دیكه‌دا له‌سه‌ر شێوازی سه‌ربازی ده‌كات، واته خواستی ڕه‌خنه‌گرتنی نییه، هاوكات په‌سه‌ندی ڕه‌خنه‌گرتنیش ناكات. هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌رك و ئامانجی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخن، په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌پێناو بنیادنانی بیركردنه‌وه‌ی فێرخوازه، به‌مه‌ش فێرخواز ده‌بێت نێوه‌ندی پڕۆسه‌كه بێت، فێرخواز كاتێك ده‌بێته نێوه‌ند، كه پڕۆسه‌ی خوێندن و زانیاری په‌رتووك و میتۆدی وانه‌تنه‌وه له‌شێوازی (پرسیار، گومان، ڕه‌خنه و پرس-سازكردن و سازكردنی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ر لای خودی فێرخوازه‌كه) بنیادده‌نرێت، واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت فێرخواز بوێربێ و ترسی نه‌بێت؛ ئه‌وا نابێت هیچ شتێك له پڕۆسه‌كه‌دا به‌بێ ڕه‌خنه و گومانلێكردن تێبپه‌ڕێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بن به فاكته‌ری مه‌زن بۆ بنیاتنانی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه لای فێرخواز، كه له ئێستادا ته‌واوی په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م له پێناویدا به‌گه‌ڕ خراوه.
PUKmedia ئاماده‌كردنی: چنار عه‌زیز
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19