riklam

30 زەمالەى خوێندن رادەگەیەنرێت

کوردستان 06:26 PM - 2021-11-15

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر/ دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆله‌رشیپ (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

لەو بارەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لە چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت، لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆله‌رشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکرێتەوە بەپێى ئەم مەرج و ڕێنماییانەى خوارەوە.

مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:

پێشکەشکارانى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەین کە ولاتی هەنگاریا (٣٠) زەمالەى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:

-ماستەر:

·پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتى هەرێمى کوردستان بێت.

·پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بروانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە.

·خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:

·پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.

·دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (٥)ی سالی ٢٠٢١ کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.

·ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆیی یا دەرەوە بکات.

·هەر کاتێک کاندید بەلگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەلدەوەشێنرێتەوە.

·لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
تێبینی:

·کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بەسەر نەچوبێت.

·داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى لە هەمان بوار بێت).

·ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

·کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

·لەکاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

·کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بری نزیکەی (١٢٠) ێۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و  کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن)

·دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ١٥/١/٢٠٢٢

·بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:  https://stipendiumhungaricum.hu

تێبینی:

وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردووە: واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات بە پێچەوانەوە دواجار لە لایەن وەزارەتەکەمان کاری لە سەر ناکرێت:

-دکتۆرا:

·پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.

بەلام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردوە.

·خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە):

تێبینی:

·کاتێک وەزارەتەکەمان داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بە سەر نەچو بێت.

·داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

·ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

·کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

·لە کاتی داوا کردنی بەلگەنامەکان لە لایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

·کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٣٩٠- ٥٠٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانەى پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).

·دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢٢).

·بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

 https://stipendiumhungaricum.hu

·وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی دکتۆرا دیاری کردوە:


·واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات:

·پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.

·دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ڕێنمایی ژمارە (٥) ی سالی ٢٠٢١، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەلدەبژێرێت.

· ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بۆوە یا بەردەوام نەبو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش و بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.

·هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

·لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

PUKmedia وەزارەتی خویندنی باڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket