گردبوونەوەی جەماوەری بۆ پشتیوانی كۆچبەرانی بێلاڕوسیا بەڕێوەدەچێت
تاراوگە 06:25 PM - 2021-11-14
لەمیانەی كاریگەری بارودۆخی بڵاوبوونەوەی پەتای كورۆنا و پابەندبوون بەڕێنماییەكانی خۆپارێزی تەندرووستی، لە درێژەی كارو چالاكییەكانی كوردانی كەنەدا بۆ پشتیوانی پەنابەران، بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لەكەنەدا لە ژێر درووشمی (ژیان و گیانی پەنابەران مەكەنە بارمتەی سیاسەت و بارمتەی نێوان خۆتان)گردبوونەوەیەكی جەماوەری لەبەردەم پارلەمانی هەرێمی ئونتاریۆ لە شاری تورۆنتۆ بەمەبەستی پشتیوانی ئەو پەنابەرانەی كە لە سنوورەكانی نێوان بێلاروسیا وپۆڵەندا گیریان خواردوەو روبەڕووی ژیانێكی سەخت و ئازارو ئەشكەنجەی پۆلیسەكان دەبنەوە بەڕێوەچوو.
هەر لەمیانەی گردبوونەوەكەدا بەشداربووان بەدروشم و خوێندنەوەی چەندین وتار لەلایەن جەلال سەعید نوێنەری فیدراسیۆن و هەروەها سەرگوڵ ئەحمەدو سەردار عەبدوڵڵاو مستەفا یونسی پێشكەشكران.
وتارەكان بەگشتی پشتیوانی و هاوسۆزی خۆیان بۆ پەنابەرانی بێلاروسیا نیشانداو داواشیان لە پەرلەمان و حكومەتی كەنەداو رایگشتی نێودەوڵەتی كرد بۆ بەهاناوەچوونی ئەو پەنابەرانە كە لە سنورەكانی نێوان هەردوو وڵاتی بێلاروسیاو پۆڵەندا گیریان خواردوەو هاوكاری هەلومەرجی نالەباری ئەو شەپۆلە لە پەنابەران كە ژمارەیەكی زۆری كوردیان تێدایە بە ڕێكخراوە مرۆڤدۆستەكانی كەنەدا و جیهان بگەیەنن.
جەلال سەعید نوێنەری فیدراسیۆن پەنابەران لەوڵاتی كەنەدا لە وتەكەیدا بەو بۆنەوە رایگەیاند: رایدەگەیەنین كە یەكێتی ئەوروپا بەرپرسیارە لە پاراستنی ژیان و چارەنووسی پەنابەران و نابێت سات و سەودا بەژیانی پەنابەرانەوە بكرێت، هەروەها لە یاداشتەكەمان بۆ پەرلەمانی كەنەدا داوامان لە حكومەتی كەنەدا كردووە بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بەو پەنابەرانە نیشان بدات و بتوانێت بەشێك لەو پەنابەرانە بەپێی سپۆنسەری تایبەتەوە لەوڵاتی كەنەدا قبوڵ بكرێن.
PUKmedia عوسمان عەلی - تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

