یەكێتی ژنانی كوردستان: بەردەوامین لەخەبات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان
کوردستان 11:11 PM - 2021-11-03
یەكێتی ژنانی كوردستان بەبۆنەی 32 ساڵەی دامەزراندنیانەوە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوەو جەختیان لە بەردەوامی خەبات كردوەتەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكان.
بەیاننامەی یەكێتی ژنانی كوردستان، بەبۆنەی یادی دامەزراندنییەوە
ژن خەبات ژیان
ژنانی تێكۆشەری كوردستان
ئەمڕۆ 32 ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستاندا، یەكێتی هەموو ئەو ژنانەی هاوئامانج و هاوخەباتن بۆ درێژەدان بەتێكۆشان لەپێناو بەرزكردنەوەی دۆزی ژنان و دەستەبەركردنی مافو ئازادی و یەكسانیو دادپەروەری كۆمەڵایەتی و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاوازییەك.
یەكێتی ژنانی كوردستان لەساڵی 1989 لەتاراوگەو لەهەناوی شۆڕشی نوێدا لەساتەوەختی مەینەتییەكانی گەلی كورد دوای كیمیاباران و ئەنفالو ڕاگوێزان لە (4/11/1989) دامەزراوەو یەكەم بانگەوازی خۆی لە(11/11/1989) بڵاوكردوەتەوە.
دیارە لەو ساتەوەختەدا دامەزراندنی ڕێكخراوێكی جەماوەری دیموكراتی سەربەخۆی تایبەت بەژنان گرنگی خۆی هەبووە بۆ دووپاتكردنەوەو پێداگری لەبەشداریكردن لەخەباتی خەڵكی كوردستان بۆ بەدیهێنانی رژێمێكی دیموكراتی كە مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی كورد دەستەبەر بكات، بەجۆرێ كە ژنو پیاو یەكسان بن لەبەكارهێنانی مافە سیاسیو ئابوریو پەروەردەییو رۆشنبیرییو تەندروستیو....هتد، وەك لەپرۆگرامەكەیدا جەختی لێدەكاتەوە.
لەئێستاشداو دوای تێپەڕبوونی چەندین قەیرانو ڕەوشی نەخوازراو لەكوردستان و جیهاندا، یەكێتی ژنانی كوردستان بەردەوامە لەتێكۆشان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی بەسود وەرگرتن لەئەزمونی پێشوو داڕشتنی بەرنامەو پلانی ستراتیژی نوێی سەردەمیانە، هاوڕێ لەگەڵ سەرجەم ڕێكخراوە یەكسانیخوازەكانی كوردستانو جیهان بۆ بەدیهێنانی مافەكانی ژنان لەكوردستانێكی ئارام دور لەتوندو تیژی.
بەرزو پیرۆز بێت یادی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستان
4/11/2021
PUKmedia راگەیەنراو
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

