ئاسۆ مامەند: یەكێتی ژنان جێی شانازی نەتەوەكەمانە
ژنان 06:48 PM - 2021-11-03
بە بۆنەی یادی 32 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی لێپرسراو و ئەندامانی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت، یەكێتیی ژنان چاونەترسانە خەباتی بێوچانی دەستپێكرد و بووەتە جێی شانازی نەتەوەكەمان.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان/ لێپرسراو و ئەندامانی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان
بە بۆنەی یادی (32) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی ژنانی كوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی لێپرسراو و ئەندامانی لقی كەركوكی یەكێتیی ژنانی كوردستان و تەواوی ئەندامانی رێكخراوە تێكۆشەرەكەتان دەكەم.
یەكێتی ژنانی كوردستان، له قۆناغێكی مێژوویی و هەستیاری گەلەكەمان و لە ژێر سایە و دیدگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك پێویستییەكی هەنووكەیی خەباتی ئەوێ رۆژێی گەلەكەمان دامەزرا و بووە دەستە خوشكی رێكخراوەكانی دیكەی كوردستان.
لە تەمەنی خۆیدا یەكێتیی ژنانی كوردستان كۆمەڵێك دەستپێشخەری و دەستكەوتی گرینگی بۆ ژنانی كوردستان بەدەستهێناوە و بووەتە جێی شانازیی نەتەوەكەمان و بەپێی قۆناغ و هەلومەرجەكان چاونەترسانە و دوور لە كۆت و بەندی دواكەوتوویی، خەباتی بێوچانی دەست پێكرد لە پێناو چەسپاندنی مافە رەواكانی ژنان.
هەر لەو سۆنگەیەوە رەوانشاد سەرۆك مام جەلال رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبوو لە داكۆكیكردن و بەدەستهێنانی مافەكانی ژنان و لەو چوارچێوەیەدا هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی بە یاسا و دەستوور خواست و مافەكانی ژنان بەدی بهێنرێ و چیتر داب و نەریتی دواكەوتووانە، نەبنە رێگر لە بەردەم توانا و بەهرەكانیان.
دووبارە یادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان لە تەواوی ژنانی كوردستان و كەركوك پیرۆز بێت
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

