ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمانی په‌سه‌ند كرد
کوردستان 04:46 PM - 2021-11-03
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان له هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند ده‌كات و له‌بارودۆخی كۆچبه‌رانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه ده‌كۆڵێته‌وه و كێشه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگاكان تاووتوێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی نۆڤێمبه‌ری 2021 به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، بریتی بوو له‌خستنه‌ڕووی ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی باڵای گه‌شه‌پێدانی خانمان له هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه .
سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، له قۆناغه جیاوازه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان، خاوه‌نی مێژووییه‌كی پڕ قوربانیدان و سه‌روه‌رین و ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م ژنان و وه‌ستانه‌وه دژی جیاكاری ڕه‌گه‌زی و په‌راوێزخستنی ڕۆڵی ژنان له پێناو به‌رزكردنه‌وه و زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌شداری كارای ژنان له ده‌سه‌ڵات و پاراستنی مافه‌كانیان له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا و ئه‌مه‌ش له هێڵه‌گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێگیركراوه و جێی بایه‌خمانه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای له‌به‌رچاوگرتنی چه‌ند تێبینی و پێشنیاركردنی هه‌مواركردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك، ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
پاشان ئالان محه‌مه‌د سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده و ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، باسیان له بابه‌تی وه‌رگرتنی ده‌رچووانی ئاماده‌ییه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 كرد. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به بایه‌خه‌وه له هۆكاره‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ی كۆڵییه‌وه وجه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ، ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ خوێندن به پێی كۆنمره و شایسته‌بوون له‌گه‌ڵ پاراستنی كوالیتی خوێندن له زانكۆ وپه‌یمانگاكان و بره‌ودان به تواناكان ، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیشی ڕاسپارد، بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و داڕشتنی پلانی پێویست بۆ ساڵانی داهاتوو، تا ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مساڵ دووباره نه‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ بایه‌خی به‌ستنه‌وه‌ی كورسی وبواره‌كانی خوێندنی باڵا، به پێداویستیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت.
پاشان سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، باسی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له وڵاتی بێلارووسه‌وه ده‌چنه وڵاتانی ئه‌وروپا . ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕاسپارد، بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاریی قانونی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌س وباندانه‌ی كه بازرگانی به ژیان و سه‌لامه‌تی گه‌نجان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌و كۆچبه‌ره كوردستانییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه گیریان خواردووه.
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، له لایه‌ن ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گشتوگوزار تیشك خرایه سه‌ر بابه‌تی به‌هاناوه‌چوون زیانلێكه‌وتووانی هاووڵاتییان له ئه‌نجامی لافاوی ڕۆژی 30ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 ده‌وربه‌ری هه‌ولێر و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی ڕوودانی ئه‌و زیانانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان، بڕیاریشدرا له نزیكترین كاتدا، ده‌ست به خه‌رجكردنی قه‌ره‌بوو بۆ ئه‌و خێزانه زیانلێكه‌وتووانه بكرێت، له هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م تیمه‌كانی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێم كرد كه به هانای ئه‌و خێزانانه‌وه چوون، كه به هۆی لافاوه‌كه زیانمه‌ند بوون.
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

