كێ ده‌بێته سه‌رۆكی داهاتووی فه‌ره‌نسا ؟
جیهان 03:54 PM - 2021-10-28
به‌چه‌ند رۆژێك كه‌متر له‌شه‌ش مانگ ، فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن به یه‌كێك له كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا ، كه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی 30 كه‌سایه‌تی سیاسی له هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌نگه سیاسیه‌كان یان به‌سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌ن، حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان ئاشكرا كردوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا كه وابڕیاره له 2 خوولدا به‌ڕیوه‌بچێت ، خوولی یه‌كه‌م 10 ی نیسان ساڵی 2022 و خوولی دووهه‌م 24 ی نیسان كۆتایی دێت .
ماوه‌یه‌ك له‌و وڵاته هه‌واڵ و ده‌نگه‌ده‌نگی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی پێكردووه و هه‌ندێكیشیان به لابه‌لا و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڵمه‌ته‌ی پێشوه‌خته‌یان ده‌ستپێكردووه، كۆی گشتی كاندیده‌كان تائێستا بریتین له 33 كاندید ، 30 كاندیدیان به‌ره‌سمی خۆیان ناساندووه و 3 كاندی تریان چاوه‌ڕێ ئه‌كرێت خۆیان كاندیدكهن له‌وانه سه‌رۆك كۆماری ئێستایه ( ئیمانییول ماكرون ) ، هه‌ندێكی تریشیان چاره‌نووسیان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌خێزانه سیاسیه‌كانیانه‌وه و واز له ئه‌گه‌ره‌كان دێنن بڵاوبێته‌وه، یان چاوه‌ڕوانی بارودۆخی سیاسی ووڵات ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌نگیه‌كی له‌بار بۆ خۆكاندید كردن، یان پشت به‌سه‌رئه‌نجامی ڕاپرسیاریهكان ده‌به‌ستن تا دوا بڕیاری كۆتایی خۆیان بده‌ن ، هه‌ندێك لایه‌ن و حزبیش له‌ناو خۆیاندا هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌كه‌ن تێیدا هه‌موو كاندیده‌كان له دیمانه‌یه‌كدا كه له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤیزیۆن به ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه، پرۆژه به‌رامبه‌ر به پرۆژه ئه‌خرێته به‌ر پرسیار و گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت له نێوان كاندیده‌كان خۆیان و به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌بنه‌وه ، كه رۆژنامه‌نووسان لێیان ده‌كات پاشان به‌ده‌نگدان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه‌وه پڕۆژه و به‌رنامه‌كانیان هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێت و كاندیدێكی شیاو هه‌ڵئه‌بژێردرێت، بۆ نموونه پێش ماوه‌یه‌ك حزبی ئیكۆلۆجی سه‌وزه‌كان ( یانیك جادۆ )یان له كۆی 4 كاندید هه‌ڵبژارد بۆ حزبه‌كه‌یان بووه تاكه كاندید و هه‌مووشیان پشتگیری لێئه‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی .
كۆماریهكانیش له‌به‌ر زۆری ژماره‌یان ، بڕیاریاندا له كۆنگره‌دا كاندیدی خۆیان هه‌ڵبژێرن كه وابڕیاره له 4 ی مانگی دێسه‌مبه‌ری داهاتوودا بكرێت، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه پارتی سۆشیالیستیش هه‌ڵبژاردنه‌ی ناوخۆیی حزبه‌كه‌یان بكه‌ن گه‌ر هاتوو كاندیدی تر هاته پێشه‌وه .
به‌ڵام مه‌رجیش نیه ئه‌وانه‌ی خۆیان كاندید كردوه تا سه‌ر به‌رده‌وام بن ، لهههڵمهتهی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ، ده‌كرێت كاندیده‌كان خۆیان بكشێننه‌وه‌و یان بچنه سه‌ر لیستی كاندیدێكی تر كهمسۆگهرتربێت بۆ سه‌ركه‌وتن یان پرۆژه‌كانیان له‌یه‌كه‌وه نزیكبن هاووپه‌یمانی ببه‌ستن ، هه‌ندێكیش له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 دا كاندیدی خۆیان به ره‌سمی ئاشكرا بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا ئه‌بن كه ئه‌چنه خوولی دووهه‌مه‌وه واته پشت ئه‌به‌ستن به ڕاپرسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ، هه‌ندێكیشیان له‌به‌ر پڕنه‌كردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی كاندید بوون خۆیئهكێشێتهوه ، بۆنموونه ته‌واو نه‌كردنی 500 ئیمزای پشتگیری .
زۆر له چاودێرانی سیاسی و رۆژنامه‌نووسان و میدیاكان پێیان وایه كه ئیمانوێل ماكرۆن خۆی كاندید ده‌كات بۆ 5 ساڵی تر بۆ به‌رده‌وامبوونی له ده‌سه‌ڵات ، هه‌موو راپرسیه‌كان هه‌تا ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه‌و ده‌چێته خوولی دووههمهوهو ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتنیش مسۆگهركات له خوولی دووهه‌میشدا، به‌ڵام تائێستا به ره‌سمی كاندید بوونی خۆی رانه‌گه‌یاندوه، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆره ماكرۆن به به‌رده‌وامی سه‌ردانی شاره‌كان ئه‌كات و ده‌چێت بۆ دیداری خه‌ڵك‌و له زۆر شوێنیش‌دا به‌ڵێن و پێشنیار ده‌كا، بۆ نموونه پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌به‌رامبه‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌نزین و گازۆیل 3 ملیار 8 سه‌ند ملیون ئیرۆی تهرخانكردو به‌خشیه ئه‌وانه‌ی كه مووچه‌كانیان له 2000 ئێرۆ كه‌متره، ئه‌م بڕه پاره‌یه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر 38 ملیوون فه‌ره‌نسیدا كه هه‌ریه‌كه‌یان 100 ئیرۆی به‌رده‌كه‌وێت و ته‌نها یه‌كجاریش، میدیاكانیش ئه‌ڵێن ئه‌م گه‌شت و سه‌ردانانه‌ی ماكرۆن بۆنی كاندیدبوونی لێدێت و به هه‌ڵمه‌ته‌ی پێشوه‌خته‌ی ده‌نگدان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن .
بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری بزانین چه‌ند كاندید به‌شداری پێشبڕكێی هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له‌ساڵی 2022 ده‌كات ، له‌رۆژی 30/1/2022 دوامۆڵه‌ته بۆ دانانی دۆسیه‌ی كاندیدبوون و پاشان ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری باڵا له 4 ی ئازاری 2022 دا، به ڕه‌سمی ناوی هه‌موو ئه‌و كاندیدانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تدا بڵاوده‌كرێته‌وه .
ئه‌و گرفت و كێشانه‌ی كه دێته ڕێی كاندیده‌كان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كاندیدێك پێویسته 500 ئیمزای پشتگیری له به‌رپرسانی هه‌ڵبژێرراوی پێشووی شاره‌وانیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و هه‌رێمه‌كان كه ژماره‌یان 42 هه‌زاره كه‌سایه‌تین ، له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان و گووندهكاند هه‌ن كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاندید بوونی به‌پێی یاسا و ده‌ستوور پهسهندكرێت زۆر جاریش ، سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان پشتگیری ناكه‌ن و ئیمزا ناكه‌ن بۆ هه‌موو كاندیدێك گه‌ر پێیان خۆش نه‌بێت و نزیك نه‌بێت له بۆچوون و ئایدۆلۆجی سیاسیه‌وه ، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه فلته‌رێك و سنوورێك بۆ خۆكاندید كردن دابنرێت به تایبه‌تی كه له كاتێكدا ژماره‌یان زۆربێت ،
دوامۆڵه‌ت بۆ خۆ كاندیدكردن ،به پێی ده‌ستوور ده‌بێت شهشههمین هه‌ینی پێش خوولی یه‌كه‌م بێت، پاش ئه‌و كاته مافیان ئه‌فه‌وتێت و كه‌س بۆی نیه كانید بوونی خۆی پێشكه‌ش بكات ، چونكه هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ، پێوویسته 20 تا 35 رۆژ پێش ته‌واو بوونی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار بێت كه تا ئه‌و كاته به ره‌سمی له ده‌سه‌ڵاتدایه .
ناوی كاندیده‌كان به‌رامبه‌ر به ڕه‌نگی حزبوو ئایدۆلۆجیان كه تائێستا به‌ڕه‌سمی كاندیدبوونیان كردوه، یان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاندیدبوونی خۆیان ئاشكراكه‌ن ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه ،،
كاندیدی تووندڕه‌وه چه‌په‌كان بریتین
یه‌كه‌م/ ناتالی ئارتۆ ،حزبی ( خه‌باتی كرێكاران )،،
دووهه‌م / فیلییپ پووتوو
حزبی ( پارتی نوێی دژی كاپیتالیست )
سێهههم / ئاناس كازیب ، سه‌ر به حزبی ( شۆرشی به‌رده‌وام )
هه‌موویان كاندیدبوونی خۆیان ئاشكرا كردووه
كاندیدی رادیكاله چه‌په‌كان
یه‌كه‌م / جان لیووك مێلانشۆن ( له فه‌ره‌نس ئه‌نسومی ) واته فه‌رنسای ملكه‌چ نه‌كه‌ر یان فه‌ره‌نسای یاخی ،، دووهه‌م / فابیان ڕووسێل ( پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا )
هه‌ر دووكیان كاندیدبوونی خۆیان ئاشكراكردووه
كاندیدی چه‌په سه‌رده‌میه‌كان
یه‌كه‌م/ ئان ئیدیالگۆ ، كاندیدی (پارتی سۆشیالیست) ،، دووهه‌م / ئارنۆ مپنتیبوگ ،، ئه‌ندامی پێشووی( پارتی سۆشیالیست )
هه‌ر دووكیان كاندیدبوونی خۆیان ئاشكراكردوه ، به‌ڵام ڕه‌نگه كاندیدی تریش ده‌ركه‌وێت وه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاییه‌كانی ناوخۆی پارتی سۆشیالیسدا به ده‌نگدان كاندیدێك ده‌ستنیشانكه‌ن .
كاندیدی ئیكۆلۆجی سه‌وز
یه‌كه‌م / یانیك ژادۆ ، كاندیدی ( ئهورۆپ ئیكۆلۆجی ، سه‌ووز ) ،، دووهه‌م / ئه‌نتوان ووایچتێر ، كاندیدی ( بزووتنه‌وه‌ی ئیكۆلۆجی سه‌ربه‌خۆ)
هه‌ردووكیان كاندیدبوونی خۆیان ئاشكراكردووه
كاندیدی ناوه‌ندی ڕاست، پۆپۆلیسته‌كان
یه‌كه‌م / ئیمانیویل ماكرۆن كاندیدی ( كۆمار به‌ڕێوه ) ،، دووهه‌م / جان كریستۆف لهگارد كاندیدی ( یه‌كیه‌تی دیموكراتی سه‌ربه‌خۆ )
هه‌تا ئێستا كاندیدبوونی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه
كاندیدی باڵی ڕاست ( كۆماره‌یه‌كان ) ،، ژماره‌ی كاندیده‌كانیان 6 كاندیده
،له‌گه‌ڵ 2 كاندیدی تری سه‌ربه‌خۆ ،، وابڕیاره كه كۆماره‌یه‌كان له كۆنگره‌دا یه‌كێك كاندید بكه‌ن پاش په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌ی و پاش ده‌نگدانی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره ، وابڕیاره كۆنگره‌ی كۆماریه‌كان له 4 ی مانگی دێسه‌مبه‌ردا ببه‌سترێت .
یه‌كه‌م / ئیگزاڤیه بێرتران ( كۆماریه‌كان ) ، دووهه‌م / ڤالێریی پێكرێس ( كۆماریه‌كان ) ،، سێهههم / فیلییپ ژیوڤان ( كۆماریه‌كان ) ،، چوارهه‌م / ئیریك سیوتی ( كۆماریه‌كان ) ،، چوارهه‌م / میشێل بارنیێ ( كۆماریه‌كان ) ،، پێنجه‌م / دۆنی پایر ( كۆماریه‌كان ) ،، شه‌شه‌م / ڤان فرێدریك پواسۆن ( ده‌نگی گه‌ل ) ،، حه‌وته‌م ، جاكلین موورۆد ( سه‌ربه‌خۆ )
هه‌موویان كادیدبوونی خۆیان ئاشكراكردووه
كاندیدی راسته توونڕهوهكان
یه‌كه‌م / مارین لوپێن ( گرتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ) ،،دووهه‌م / ئه‌نتوان مارتینێز ( خۆبه‌خشی بۆ فه‌ره‌نسا ) ،، سێهه‌م / نیكۆلا دیووپۆن ( فه‌رنسا به پێوه ) ،، چوارهه‌م / فلۆریان فیلیپۆ ، ( نیشتمان په‌روه‌ره‌كان ) ،، پێنجه‌م / ئیریك زیممور ، ( سه‌ربه‌خۆ )
هه‌موویان كاندیدبوونی خۆیان ئاشكراكردووه ، جگه له ئیریك زیممور كه تائێستا كاندید بوونی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه .
كاندیدی تری ههمهجۆر
یه‌كه‌م / فرانسوا ئهسسولینۆ ، ( یه‌كیه‌تی میللی كۆماری ) ،، دووهه‌م / جان لهسال ( بهرگریكهین ) ،، سێهه‌م / ماری كۆ ، ( سه‌ربه‌خۆ ) ،، چوارهه‌م / كلارا ئگرێ ( هیوا ) ،، پێنجه‌م / ئه‌لیكساندر لانگلوا (پێداچوونه‌وه‌ی خۆ درووستكردن ) ،، شه‌شهه‌م / هێلێن توی ( حزبی ئاژه‌ڵان ) ،، حه‌وته‌م / جۆرج كیوزمانۆڤیك ( كۆماری خاوه‌ن شكۆ ) ،، هه‌شته‌م / فابریس گریمال ( كۆنكۆردی هاووڵاتی )
هه‌موویان كاندید بوونی خۆیان ئاشكراكردووه ، به‌ڵام پێوویسته هه‌ر یه‌كه‌یان 500 ئیمزای پشتگیری بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداربێت ، هه‌روه‌ها مه‌رجیش نیه هه‌موویان تاسه‌ر به‌رده‌وام بن و یان بتوانن بچنه خوولی دووهه‌مه‌وه چونكه كۆكردنه‌وه‌ی 500 ئیمزا هه‌روا ئاسان نیه ، زۆر به‌شیان كاندیدی بچووكن شانسیان زۆر كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه خوولی دووهه‌مه‌وه .
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره چه‌ند تایبهندیهكی خۆی هه‌یه له‌وانه...
یه‌كه‌م / ژماره‌ی كاندیده‌كان به‌رامبه‌ر به ساڵانی پێشتر له هه‌ڵكشاندایه ، ژماره‌ی كاندیده‌كان 33 كاندیده و 3 له‌وانه تائیستا به ره‌سمی خۆیان كاندید نه‌كردوه .
دووهه‌م / كاندیدی تر له چه‌په توونڕهوهكان و تووندڕه‌وه ڕاسته‌كان هاتوونه‌ته پێشه‌وه و خۆیان كاندیدكردوه .
سێهه‌م / بلۆكی چه‌پ ، به هۆكاری له یه‌كترازان و نه بوونی یه‌ك كانیدی یه‌كگرتوو ، به‌وه ئه‌چێت كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنن و ته‌نانه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بێت بگه‌نه خوولی دووهه‌مه‌وه ، واته هه‌ر له خوولی یه‌كه‌مه‌وه دۆڕاوون .
چوارهه‌م / به‌پێی هه‌موو راپرسیه‌كان تا ئێستا ، پۆپۆلیسته‌كان و راسته توونڕهوهكان ئه‌چنه خوولی دووهه‌مه‌وه ، واته نه بلۆكی چه‌پ و نه بلۆكی راسته كۆماریه‌كان به‌وه ناچێت بچنه خوولی دووهه‌م و فیناڵه‌وه .
پێنجه‌م / كادیدێكی تر به‌بێ بوونی حزبێك و لایه‌نێك ( ئیریك زێممور ) ، به ته‌نها خۆی وه‌ك شۆڕه سواری به‌رله‌شكر هاتۆته پێشه‌وه و هه‌رچه‌نده تا ئێستا خۆی كاندید نه‌كردوه به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌ی پێشوه‌خته‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێكردوه ، ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ش رۆژنامه‌نووسی بواری سیاسی و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی سیاسی بوو له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤیزیون و ڕادوێ ، هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕی راستی تووندڕه‌و و ڕه‌گه‌ز په‌رسته به تایبه‌ت دژه ئیسلام و عه‌ره‌ب و ئه‌فریقیه ، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه كه (ئیریك زێممور ) به ره‌گه‌ز جوله‌كه‌ی جه‌زائیر و چه‌ند جارێك له‌سه‌ر قسه‌كانی و بیرووباوه‌ڕی دژه ئیسلام ، چۆته به‌رده‌م دادوه‌ر و سزای یاسایی به بڕه‌پاره دراوه و به ئیسلامۆفۆب ناوی ده‌ركردووه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی گۆڕیوه به‌جۆرێك باس باسی كۆچبه‌ر و مووسڵمان و عه‌ره‌ب و ئه‌فریقیه و هه‌موو كێشه‌كانی رۆژانه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌به‌ستێته‌وه به كۆچبه‌ران و مووسڵمانهوه و هیچ ووتارێكی تری نیه جگه له ده‌ڕبڕینی بیروباوه‌ڕی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و بۆته كاندیدێكی ترسناكی كه‌م شێوه له كه‌ش و هه‌وای سیاسی فه‌ره‌نسادا .، به شێوه‌یه‌ك هه‌تا ئێستا به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا گه‌ر ببێت به سه‌رۆك كۆمار ، هه‌مووی ئاراسته و دژی عه‌ره‌ب و مووسڵمانانه ،ته‌نانه‌ت پێی وایه كه ناوی عه‌رب و موسڵمان نابێت بنرێت به مناڵان كه له سه‌ر زه‌وی فه‌ره‌نسا له‌دایك ئه‌بن، به ئاشكراش دژی ئاینی موسڵمان و مزگهوتهكانیهتی دژی هاتنی كۆچبه‌ران و به‌ستنه‌وه‌ی خێزانی پهناههندهكانه ، هه‌موو ووتار و بۆچوونه‌وه‌كانی قاڵكردۆتهوه بۆ سه‌ر ئیسلام و عه‌ره‌ب و ئه‌فریقیه‌كان ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر هوورهێنانه، سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌م بۆچوونانه‌ی كه هه‌موو میدیاكان و خه‌ڵكی تووشی شۆككردوه كه‌چی له‌هه‌موو راپرسیه‌كدا كاسه‌یه‌تی دووهه‌مه بۆ چوونه خولی دووهه‌مه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر به ئیمانیول ماكرۆن ، به‌پێی هه‌موو شاره‌زایانی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا( ئیریك زێممور) به ڕه‌سمی خۆی كاندید ئه‌كات ، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه له‌لایه‌ك میدیاكان له رادیوێ و ته‌له‌ڤیزیون و ڕۆژنامه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرنگی زۆریان به‌م كه‌سایه‌تیه ڕه‌گه‌زپه‌رسته دا ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگادربێت یان سهرپهرشتیبكات ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌نجان له خوێندكاران به كچ و كوڕه‌وه كۆمیته‌ی پشتگیریان پێكهێناوه و پۆسته‌ری (سه‌رۆك زێممور ) ناوی ئه‌به‌ن و داوای لێئه‌كه‌ن خۆی كاندیت كات ، واته پێشئه‌وه‌ی خودی خۆی بڕیاری كهندید بوونی بدات كاندید بوونی فهرزئهكرێت، میدیاكان هه‌مووی زۆر كات ته‌رخان ئه‌كه‌ن بۆی و ناوی زۆر ئه‌برێت و هه‌روه‌ها گه‌نجانیش پشتگیری ئه‌كه‌ن ئه‌مه وایكردوه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌مجاره شێوه‌یه‌كی تر به‌خۆیه‌وه ببینێت و خه‌ڵكی تووشی شۆك بكات ،پێشتر مارین لوپێن ژماره دوو بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و ترسی ئه‌وه هه‌بوو كه راسته توونڕهوهكان واته ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست ، ئه‌مجاره ( زیممور ) بۆته ئهرنتیرناتیڤی مارین لوپێن و ترسی درووستكردوه بۆ پێشێل كردنی مارین لوپێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ، به‌م شێوه‌یه بێت بۆیه‌كه‌م جار ڕه‌نگه فه‌ره‌نسا حكوم بكرێت له‌لایه‌ن ڕاسته توونڕه‌وه رهگهزپهرستهكانهوه ، واته ئه‌شێت سه‌رۆكی داهاتووی فه‌ره‌نسا ( مارین لوپێن ) بێت یان ( ئیریك زێممور) كه هه‌ردووكیان له بۆچوون و ئایدۆلۆژیا زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه، ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه گه‌ر ئێستا هاووپه‌یمانی نه‌كه‌ن ڕه‌نگه بۆ خوولی دووهه‌م هاووپه‌یمانی بكه‌ن و گه‌ر هه‌ركامیان بووه سه‌رۆك كۆمار ئه‌وی تریان پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رگرێت ، به‌رامبه‌ر به‌مانیش ته‌نها ئیمانیول ماكرۆنی پۆپۆلیسته كه شانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه ، چونكه كۆماریه‌كان تائێستا كاندیدیان نیه و بلۆكی چه‌پیش له ناوخۆیاندا یه‌كگرتونین و كادیدێكی هاوبه‌شیان نیه و ناكۆكن و زۆریش له كاندیده‌كانی تریش كاندیدی بچوكن و شانسیان هه‌ر زۆر كه‌مه زۆر به‌ده‌گمه‌ن ناوویان ئه‌برێت .
دوا راپرسیش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسا به‌م جۆره‌یه
ژماره‌یه‌كی زۆر له كامپانیهكانی شاره‌زا به ڕاپرسی به‌رده‌وامن و سه‌رقاڵی ڕاپرسینن بازاڕیان گه‌رمه، دوا راپرسیش كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 20 ی ئۆكتۆبه‌ر، پارتی ( كۆمار به‌ره‌وپێشه‌وه ) كه پشتیان به ئیمانیول ماكرۆن پته‌وه وا ده‌رئه‌كه‌وێت براوه‌ی یهكهمبێت ، پاشان براوه‌ی دووهه‌م راسته توونڕهوهكانه كه تا ئێستا ( ئیریك زیممور ) له‌پێش ( مارین لو پێن ) ه وه‌یه ، دوای ئه‌وانیش كاندی كۆماریهكانه ( ئیگزاڤیه بێرتران ) و پاشان كاندیدی بلۆكی چه‌پی ڕادیكاله ( جانلیویك میلانشۆن ) .
له خوولی یه‌كه‌مدا ، ( ئیریك زۆممور) ٪26 دێنێت به‌رامبه‌ر به له ٪25 بۆ مارین لوپێن ، واته به‌پێی ئه‌م ڕاپرسیهبێت له خوولی دووهه‌مدا ( زێممور) و ( ماكرۆن ) به‌رامبه‌ر به یه‌ك ئه‌بنه‌وه بۆ خوولی كۆتایی و پاشان
ئیمانیول ماكرۆن سه‌رئه‌كه‌وێت به له ٪ 58 به‌رامبه‌ر به ئیریك زێممور به ٪ 43
مارین لوپێن ( گرتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ) ، به ٪ 42
( جالییوك میلانشۆن ) چه‌پی ڕادیكاڵ به ٪38
كاندیدی كۆماریه‌كان ( ئیگزاڤیه بێرتران ) به ٪ 18
ئه‌م سه‌رئه‌نجامی ڕاپرسیانه مه‌رج نیه مسۆگه‌ر بێت و ڕاسبێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ، تا ده‌ستپێكردنی خوولی یه‌كه‌م به ده‌یان ڕاپرسی تر ئه‌كرێت و گۆڕانكاری ده‌شێت ڕووبدات و بكرێت و كتووپڕی تر بێته ئاراوه ، هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ره‌تادایه و نزیكه‌ی 6 مانگی ماوه و به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی كاندیداكان تا ئێستا به ته‌واوی ئاشكرا نه‌بووه و ڕه‌نگه فه‌ره‌نسیه‌كان چاوه‌ڕوانی كتووپڕی تریش بن كه چاوه‌ڕوان نه‌كرێت .
PUKmedia ئاماده‌كردنی .. حه‌مه عوسمان / فه‌ره‌نسا
به‌دواداچوون له میدیاكانی فه‌ره‌نساوه
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23