سێڵفیهك مافی دایكایه‌تی لێسه‌ندمه‌وه
ڕیپۆرتاژ 09:43 PM - 2021-10-27
ژیما هه‌رچه‌نده منداڵه‌كانیان لێسه‌نده‌وه و مافی دایكایه‌تیان لێ زه‌وت كرد، به‌ڵام له‌سه‌رپێی خۆی وه‌ستاوه و ده‌ڵێت: تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانم ده‌گه‌ڕێم شار به‌شار و گوند به‌گوند و هه‌موو كووچه‌و كۆڵانه‌كان تاكوو هۆشیاری بڵاوبكه‌مه‌وه و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی من تێی كه‌وتم هیچ كه‌س دیكه تووشی نه‌بێت.
ژیما به دڵێكی پڕ و چاوێكی پڕ فرمێسكه‌وه به‌مجۆره چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ باسكردین.
منیش وه‌ك هه‌موو دایكێكیتر حه‌زم كرد وێنه‌ی خۆم و منداڵه‌كانم بڵاوبكه‌مه‌وه، به‌ڵام نه‌مزانی ته‌نها سێڵفیهك دایكایه‌تیم لێ ده‌سێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له فه‌یسبوكم باش نه‌ده‌زانی، ڕۆژانه په‌یام و تێلم بۆ ده‌هات جوابم نه‌ده‌دایه‌وه، به‌ڵام ڕۆژێكیان چه‌ند وێنه‌یه‌كی ڕووتی خۆمم به‌ده‌ست گه‌یشت كاتێك بینم ته‌نها ئه‌و وێنه‌یه كه‌خۆم پۆستم كردوه، به‌ڵام به به‌رنامه چاككرابوو.
نه‌مده‌زانی چیبكه‌م ئه‌گه‌ر نیشانی مێرده‌كه‌می بده‌م ڕه‌نگه بمكوژێت ئه‌گه‌ریش نیشانی نه‌ده‌م ئابڕوم ده‌چێت، بۆیه بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد هه‌رچه‌نه به‌رده‌وام ژیانم له دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ دابوو.
ژیما به قورگێكی نووساو و ئاهێكی سارده‌وه وتی: نه‌مزانی ئه‌م شاردنهوهیهم درێژه ناكێشێت ، تاڕۆژێك مێرده‌كه‌م سه‌یری مۆبایله‌كه‌می كرد و وێنه‌كانی منی بینی نه‌یهێشت بۆی ڕوونبكه‌مه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به دڵی خۆی لێیدام و ئه‌شكه‌نجه‌ی دام پاشان دوو كوڕه‌كه‌می هه‌ڵگرت و پێی وتم: تا ده‌چمه ده‌ره‌وه تۆ خۆت بكوژه، چونكه دوای ئابڕوت ده‌به‌م له ناوخه‌ڵكیدا، و ده‌ستی من سوور مه‌كه به كوشتنی خۆت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌وه ده‌ترسام ماڵی باوكم بزانن و به‌ده‌ستی خۆیان بمكوژن.
لێره‌دا یادهبوو خۆم بكوژم یان ماڵ جێبهێڵم و ده‌ستبه‌رداری منداڵه‌كانم ببم ، بۆیه به ناچاری ئه‌و كاره‌م كرد‌و ڕاسته‌وخۆ ماڵم جێهێشت.
ژیما ده‌ڵێت: به ئێستاشه‌وه نه‌مزانی كێ بوو ئه‌وكاره‌ی به‌رامبه‌رم كرد و چیدهویست، چونكه لهكهسم ڕانه‌ده‌بینی كێشهكهمی بۆ باس بكه‌م و هاوكاریم بكات.
ژیما خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاته و وه‌ك باس ده‌كات به‌هۆی كێشه‌كه‌یه‌وه ته‌نانه‌ت ماڵی باوكیشی حاشایان لێكردووه، بۆیه به‌ناچاری ڕووی كردۆته ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به هۆشیاری خێزان و له‌وێ هاوكاریان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌دا كاری كردووه. ئه‌وه‌ی لای ژیما تائێستا جێگای پرسیاره بێده‌نگی مێرده‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی.
ژیما ئێستا چالاكوانهله بواری ژنان و له شاری هه‌ولێر داده‌نیشێت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: داوا له پیاوان ده‌كه‌م تكایه ئه‌وه‌نده توندوتیژ مه‌بن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خوشك و دایكتان بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك تووشی كێشه‌یه‌ك ده‌بن په‌نا نه‌به‌نه به‌ر كه‌سانی بێگانه، تاكو وه‌ك من بێبه‌ش نه‌بن له بینینی منداڵه‌كانی و ماڵه‌كه‌ی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی پرسیاره و پێویسته ڕاستبكرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ مه‌به‌ستی كاری خراپ به‌كارده‌هێنن.
له‌م باره‌یه‌وه سامان ئه‌شرف، پارێزه‌ر ده‌ڵێت: له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا به‌كارهێنانی ئامێره ته‌كنه‌لۆژیه‌كان زۆر و هه‌مه چه‌شنن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌بێ جیاوازی ته‌مه‌ن وڕێنمایی به‌كارهێنان له‌ناكاو كه‌وته به‌رده‌ستمان، بۆیه هیچ هۆشیارییه‌كی ئه‌وتۆ و پێشوه‌خته لای خێزانه‌كان بوونی نه‌بووه و ئێستاش زۆر كه‌مه یان هه‌ر نییه.
ئه‌و پارێزه‌ره وتیشی: ئینته‌رنێت و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زور لاواز كردووه له هه‌ندێ شوێنیش ههرنهیهێشتووه، بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی هه‌ڕه‌شه و ترساندن ئافره‌تان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان و به كارهێنانی بۆ مه‌رامی تایبه‌تی، هاتنه ناوه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریتی نوێ بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و دروستبوونی به‌ریه‌ككه‌وتنی كلتوره‌كان، ئه‌مانه له ئێستادا كاریگه‌ری زۆر خراپی ده‌رخستووه.
ئه‌و پارێزه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر شاری سلێمانی وه‌ك نموونه وه‌ربگرین ده‌بینین له ساڵی ۲۰۱۹ دا:
پارێزگای سلێمانی له ( ۱۱ هه‌زارو ۳۳) پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ( ۳ههزارو ٤٤۸) پرۆسه‌یان به جیابوونه‌وه كۆتایی دێت به‌رێژه‌ی ( ۳۳.۳٪). ئه‌مه‌ش به‌شێكی هۆكاری جیابوونه‌وه‌یان خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه كه ڕێژه‌كه‌ش به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه.
زۆركات ئه‌وكه‌سانه‌ی تووشی كێشه ده‌بن سه‌ره‌تا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر فرۆشگاكانی مۆبایل و به‌هۆی نه‌بوونی زانیاری و هۆشیاری، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته شیروان نازم، كه‌خاوه‌ن فرۆشگایه‌كی مۆبایله وتی: ڕۆژانه چه‌ندین كچ و ژن ڕوومان تێده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاككردنی ئه‌كاونته‌كانیان كه هاككراون و یاخود زۆر كات هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان لێكراوه، هۆكاری ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی هاوڵاتیان تا ئێستا هۆشیاریه‌كی ته‌واویان نییه له‌سه‌ر ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، خه‌ڵك هه‌بووه هاتووه نه‌یزانیوه پاسۆردی فه‌یسبوكی چه‌نده یاخود له‌سه‌ر ڕه‌قه‌می نایاسایی واته(علوج) ئه‌كاونتیان داناوه.
تێبینی: ژیما ناوێكی خوازراوه
نووسینی/ تاڤان سه‌ركه‌وت ڕه‌زا
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

