ناوەندی دەرەوەی سویدی یەکێتی و پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سوید کۆبونەوە
تاراوگە 03:55 PM - 2021-10-25
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە ٢٤ ی مانگی ئۆکتۆبار لە شاری ئۆرەبر و لە وڵاتی سوید لەسەر بانگێشتی سۆسیال دیمۆکرات و لەبارەگای پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی سوید ی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان و بەڕیز { دێــــنـــیس بـــێــگــیـچ } ئەندامی پەرلەمانی سوید کۆبوونەوەیەکی دۆستانە ڕێکخرا
سەرەتای کۆبوونەوەکە لەلایەن پەیمان حەمە تاتە لێپرسراوی ناوەندی سوید بە ناوی ناوەند و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخستنەکانی یەکێتی ی نیشتیمانی ی کوردستان لە سوید سوپاسی سەرجەم ئەندامانی سۆسیال دیموکراتی بەگشتی و هەرێمی ئۆریبروو ی بەتایبەت کرد لە پای پشتیوانی و هەماهەنگیان لە قۆناخە جیا جیاکانی مێژوی گەل و یەکێتی نیشتیمانیدا کە ڕۆڵی بەرچاوییان هەبووە لە گواستنەوەی ئەزمونی حیزبی وڕێکخراوەیی خۆیان بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
هەڤاڵ پەیمان هیوایان خواست کە پارتی سۆسیال دیموکرات بە گوڕ و تینێکی زیاترەوە برەوبە پەیوەندیە دێرینەکانی نێوان هەردوولا بدەنەوە وە هەڵی بە گەڕ خستنەوەی پرۆژەکانی نێوانمان بدەنەوە
لێپرسراوی ناوەند ی سوید بەڵێنی بەردەوامی پشتیوانی سۆسیال دیموکراتەکانی دا بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندەی وڵاتی سوید کرد،
هاوکات فەرهەنگ شێخ محەممەد نوێنەری یەکێتی نیستیمانی لە سوید لای خۆیەوە هەماهەنگی و پشتیوانی نێوان هەردوو پارتی دەستە خوشکی بە پێویستییەکی گرنگ و هەمیشیی زانی بە مەبەستی سود وەرگرتن لە ئەزمون تواناکانی یەکتری ، هەروەک چۆن یەکێتی نیشتیمان پێویستی ئە سود وەرگرتن هەیە لە ئەزمونی سەدان ساڵەی حیزبی سۆسیال دیموکرات لە بونیات نان و گەشە پێکردنی یەکێتی نیشتیمانی و پرۆسەی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان ووڵاتی عێراقدا بە هەمان شێوە یەکێتی نیشتیمانی لە ڕێگای نوێنەرایەتی و ناوەند و سەرجەم ئۆرگان و ڕیکخراوەکانی خۆی و ئەندام ودۆستەکانییەوە کە نیشتتە جێی وڵاتی سویدن دەتوانێت پشتیوانی سۆسیال دیمکراتەکان بکات بە گستی وە بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا کە بڕیارە 11.09.2023 ئەنجام دبرێت لەسەرتاسەری وڵآتی سویددا.
نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی ی پێشنیاری کرد کە کۆبونەوکانی ناوەند دەکرێت لە ئێستا بە دواوە هەر جارێک لە یەکێک لە کەرتەکاندا بکرێت بە مەبەستی جۆشدانەوە وبە گەڕ خستەنەوە ڕێکستنەکان و بە سەرکردنەوەیان وە هاوکات هەریەک لە بەشەکانی ناوەندەکە دەتوانێت لە هامان کاتدا ڕۆڵ و ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ بە دەست خستنی هەر زانیاری و بابەتێکی پەیوەست دار بە بەشەکەیەوە بەم شێوەیە هەم لیک نزیک بونەوەی زیاتر دروست دەبێت وە هەمش شەفافی هەماهەنگی زیاتر بەرقەرار دەبێت لە کارەکانی ناوەنددا لە کۆتایشدا تێچو و مەسروفات ومەترسییەکانی ڕیگاو بانیش کەم دەبێتەوە،،
{ دێــــنـــیس بـــێــگــیـچ } ئەندامی پەرلەمانی سوید لە سەر لیستی سۆسیال دیموکراتی
ئاماژەی دا بە هاوکاری و هەمانهەنگی لە نێوان سۆسیال دیموکرات و یەکێتی نیستیمانی وەک دوو پارتی دەستە خوشک لە ڕێگای ناوەندی ئلوف پالمێ کە لە ساڵانی ڕابوردودا وە
لە میانی چەندین سەردانی مەیدانی بۆ کوردستان وە کردنەوەی چەندین دەورە و خولی ڕاهێنان بە مەبەستی پێگەیاندنی کادیر و کاندیدانی سەرجەم مەڵبەند و مەکتەب و ئەنجومەنەکانی یەکێتی
هاوکات چەندین وەفد و گروۆپی حیزبی و حکومی و پەرلەمانی بانگهێشتی ئەم هەریمە کرواون بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بون و سود وەرگرتن لە ئەزمون و شارەزایی حیزبی و حکومی و کارگێڕی لە پێناو زیاتر گەشە دان بە یەکێتی نیشتیمانی و پتەوکردنی چۆنییەتی کار کردنی حکومەتی هەرێم لە پێناو زیاتر خزمەت کردنی گەل وخاک و پێکهاتەکانی ناو کوردستان.
PUKmedia فەلاح ئەحمەد ڕەشید/سوید
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18



.jpg)


.png)
دابەزێنە

