خوێندنی باڵا: ڕێژه‌ی له 100%ی كورسی خوێندنمان بۆ ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی دابینكردوه
کوردستان 03:08 PM - 2021-10-25
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) ڕێژه‌ی (١٠٠%) كورسی خوێندنی بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی دابینكردوه، كه ئه‌مه‌ش زیاتره له ژماره‌ی پێشكه‌شكارانی ئه‌مساڵ، له ئه‌نجامدا (٨٢%) ده‌رچوان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌رگیراون، به‌مه‌ش كۆی گشتی وه‌رگیراون به سیستمه جیاوازه‌كان بریتیه له (٤٣٢٧٧) ده‌رچو. ئه‌مه جگه له (٤٠٦٧) كورسی كه به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌مه ڕێكه‌وتی (٢٥/١٠/٢٠٢١) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و ئارام ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتن، ورده‌كاری و داتای وه‌رگیراوانی له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕاگه‌یاند.
له‌ده‌سپێكدا د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی پیرۆزبای له‌ده‌رچوانی پۆلی دوانزه كرد‌و ڕایگه‌یاند خوێندكاران سه‌رمایه‌ی مرۆیی گرنگی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت ته‌واوی ئاماده‌كاری و پشتیوانیان ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنیان له‌پرۆسه‌ی خوێندن. ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕابردو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌سه‌ر هێڵ بوین و ئه‌مڕۆش ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین. بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌واوی زانكۆكانی كوردستان و ستافی وه‌زاره‌ت بكه‌ین.
له‌باره‌ی پلانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی وتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچوان، پلانی وه‌رگرتن بۆ ده‌رچوان زیادكرا، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت ڕێژه‌ی زیاتر له (١٠٠%) كورسی خوێندنی بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ته‌رخانكرد، كه ئه‌مه‌ش زیاتر بو له ژماره‌ی پێشكه‌شكارانی ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوان به‌هۆی هه‌ڵه پڕكردنه‌وه‌و هه‌ڵنه‌بژاردنی شوێنی گونجاو له‌گه‌ڵ نمره‌كانیان وه‌رنه‌گیراون.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی وه‌رگیراوانیش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد دوای كاراكردنی زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی (٤٥١١٣) ده‌رچوی ئه‌مساڵ و (٤١٤٢) ده‌رچوی پار ساڵ و (٣٢٧٧) له ده‌رچوانی ساڵانی ڕابردو داواكاریان پێشكه‌شكرد بۆ وه‌رگرتن، كه كۆی گشتی پێشكه‌شكاران بریتی بو له (٥٢٥٣٢) ده‌رچو. له‌ئه‌نجامدا (٤٣٢٧٧) ده‌رچو كه ده‌كاته ڕێژه‌ی (٨٢%) له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وه‌رگیران.
وتیشی: (٧٩٤٣) ده‌رچو به‌هۆی هه‌ڵه پڕكردنه‌وه‌و هه‌ڵنه‌بژاردنی شوێنی گونجاو له‌گه‌ڵ نمره‌كانیان له قۆناغی یه‌كه‌مدا وه‌رنه‌گیراوان كه ڕێژه‌كه‌یان بریتیه له (١٨%). له‌هه‌مان كاتیش‌دا (٤٠٦٧) كورسی به‌تاڵ ماوته‌وه، بۆیه ئه‌م ژماره‌ی كه وه‌رنه‌گیراوه له ڕێگه‌ی سیستمه‌كه‌وه ده‌توانن یه‌كێك له‌و به‌شانه هه‌ڵبژێرن كه كورسی به‌تاڵی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی سكاڵا و وێبسایتی ڕێگه‌ی زانكۆ ده‌بێت كه له ئه‌مڕۆوه كارا ده‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، كاتێك پێشه‌كه‌شكاره‌كه به‌هه‌مان یوزه‌رنه‌یم و پاسۆرد ده‌چێته نێو سیسته‌مه‌كه ئه‌وا سیسته‌مه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كورسه‌یه به‌تاڵه‌كان ده‌خاته به‌رده‌ست كه مافی وه‌رگرتنی تێدایه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ئه‌م ژماره له ده‌رچوان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، به‌شێكی تر له ده‌رچوان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به ڕێگه‌و میكانیزی جیاوازتر وه‌رده‌گیرێن كه بریتیتن له: (سیستمی پۆلیته‌كنیك، پێشكه‌شكارانی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، یه‌كه‌می په‌یمانگه‌كان، ده‌رچوانی ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان). به‌م پێیه‌ش ژماره‌ی وه‌رگیراوان زیاد ده‌بێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ئارام ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتن ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار كرد، له ڕێگه‌ی وێبسایتی ئه‌لیكترۆنی (www.regayzanko.com) به به‌كارهێنانی هه‌مان ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسۆرد) كه پێشتر فۆرمه‌كانیان پێ بڕكردبوه ده‌توانن ئه‌و شوێنه بدۆزنه‌وه كه لێیی وه‌رگیراون.
له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی سكاڵاش وتی: ئه‌و ده‌رچوانه‌ی سكاڵایان هه‌یه به‌هه‌مان پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌وه ده‌چنه ناو سیستمه‌كه‌و ده‌توانن سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته پێشكه‌شكردنی سكاڵا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی كردن به زانكۆكان، ئارام ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتن وتی: وه‌رگیراوان به جێبه‌جێكردنی ڕێككاره ته‌ندروستیه‌كان له سبه‌ینێ وه خۆیان له زانكۆكان تۆمار بكه‌ن، بۆیه دوای ڕاگه‌یاندنی ناوه‌كان پێویست ناكات هیچ وه‌رگیراوێك سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكات به‌ڵكو بۆ هه‌ر پرسیار و مامه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ردانی تۆماری گشتی زانكۆكان بكه‌ن.
له كۆتایی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، د. خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی به‌ناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و مامۆستایانی كرد بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان و هاوكاریان بۆ وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ك سوپاسی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی له دیوانی وه‌زاره‌ت كرد بۆ هه‌وڵه‌كانیان له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوان.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

