لیژنه‌یه‌كی په‌روه‌رده به‌دواداچوون بۆ ڕ‌ێكاره خۆپارێزییه‌كان ده‌كات له خوێندنگاكان
کوردستان 10:50 AM - 2021-10-25
ماوه‌ی چه‌ند ڕ‌ۆژێكه لیژنه‌یه‌كی په‌روه‌رده له به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕ‌ۆژهه‌ڵات سه‌ردانی قوتابخانه و خوێندنگاكان ده‌كات بۆ به‌دواداچوون له ئه‌نجامدانی ڕ‌ێكاره خۆپارێزییه‌كان تاوه‌كو ڕ‌ێگری بكرێت له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ناو قوتابخانه‌و خوێندنگاكان.
جه‌مال مه‌حموود سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوون به PUKmediaی ڕ‌اگه‌یاند: ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی به‌دواداچوون له‌به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕ‌ۆژهه‌ڵات ماوه‌ی چه‌ند ڕ‌ۆژێكه بۆ بئاگاداربوون و به‌دواداچوون بۆ جێ به‌جێ كردنی ڕ‌ێكاره خۆپارێزییه‌كان سه‌ردانی قوتابخانه‌و خوێندنگاكان ده‌كه‌ین و هانی مامۆستایان و خوێندكاران ده‌ده‌ین تاوه‌كو پابه‌ندی ڕ‌ێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن.
وتیشی:ئێمه داوا ده‌كه‌ین مامۆستایان ڤاكسین بكه‌ن و خوێندكارانیش ماسك ببه‌ستن، و هه‌ر كه‌سێكیش ماسك نه‌به‌ستێت ئه‌وا له هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌كرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێمه هانی خوێندكاران ده‌ده‌ین خۆیان و خێزانه‌كانیان بپارێزن.
مامۆستا جه‌مال ڕ‌اشیگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌ردانی قوتابخانه‌و خوێندنگاكان ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت به‌وشێوه‌یه سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستایان ناچاربكه‌ین خۆیان بپارێزن، ڕ‌ۆژانه‌ش سه‌ردانی قوتابخانه و خوێندنگاكان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی وت: تووشبوون به‌كۆرۆنا له‌ناو خوێندنگا و قوتابخانه‌كان بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه‌ش نییه كه بڵێین ڕ‌ێژه‌كه زۆره، ئێمه‌ش بۆیه ده‌مانه‌وێت ڕ‌ێكاره‌كان بگرینه‌به‌ر تاوه‌كو دووباره ده‌رگای قوتابخانه و خوێندنگاكان دانه‌خرێنه‌وه.
زیاتر له‌هه‌فته‌یه حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان ڕ‌ووی له هه‌ڵكشان كردووه، ئه‌وه‌ش وای كردووه ڕ‌ێكاره‌كان توندبكرێنه‌وه، بریاریشه ئه‌مڕ‌ۆ لیژنه‌ی ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر كۆببێته‌وه و چه‌ند بڕ‌یارێكی نوێ ده‌ربكات.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ/شاد ئیبراهیم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23