}

ده‌نگۆی كاراكردنی زانكۆلاین ره‌تده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 08:13 PM - 2021-10-24

له‌سۆشیالمیدیاوه‌ ده‌نگۆی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی بڵاوده‌كرێته‌وه‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ده‌نگۆی كاراكردنی زانكۆلاین راست نیه‌و دوور له‌ راستییه‌وه‌و داوا له‌خوێندكاران ده‌كه‌ین به‌هه‌موو بڵاوكردنه‌وه‌یه‌ك بڕوا نه‌كه‌ن و هه‌ر كات زانكۆلاین كارا كرا، به‌ره‌سمی له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاویده‌كه‌ینه‌وه‌ نه‌ك له‌سۆشیالمیدیاوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: جارێ ئیشكردنی له‌ سیستمه‌كه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی به‌كاره‌كان بێت و زانكۆلاین كارا بكرێت.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket