}

داوای کاتی زیاتر بۆ دەوامی خوێندنگاکان دەکرێت

کوردستان 05:01 PM - 2021-10-24

وەک لێپسراوانی هەرێم ئاماژەی بۆ دەکەن بڕیارە سبەی دووشەممە لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا  کۆبێتەوە، بەشێکی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەوامی خوێندنگاکان و هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی لە ناوەندەکانی خوێندن، لەو بارەیەوە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان بەدووریزانی هیچ بڕیارێک لەبارەی داخستن یان کەمکردنەوەی دەوامی خوێندن بدرێت، پێشیوابوو ئەمساڵ پەروەردە پێویستی بەکاتی زیاتر هەیە ، نەوەک کەمکردنەوەی رۆژەکانی دەوام.

عەبدولواحید مەحەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: بەدووری دەزانین لە کۆبونەوەی سبەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆڕۆنا بڕیار لەسەر داخستن یان کەمکردنەوەی دەوامی خوێندن بدرێت، بەڵکو چاوەڕانی توندکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد:  بەهۆی ئەوەی لەدوو ساڵی رابردوو وەکو پێویست دەوام نەکراوە و خوێندکاران لەوانەکانیان دواکەوتوون، بۆیە ئێستا پەروەردە زۆر پێویستی بەکات هەیە، تاکو جگە لە تەواوکردنی مەنهەجی خوێندنی ئەمساڵ، قەرەبووی بەشێک لە خوێندنی ساڵی رابردووش بکاتەوە.

وتیشی؛ راستە رێژەی بڵاوبونەوەی  کۆڕۆنا زیادیکردوە ، بەڵام بەو شێوەیە نیە بڕیاری داخستنی خوێندنگا یان قەدەغەی هاتوچۆ. بدرێت، چونکە لەکاتی رێوشوێنی دیکە هەیە بۆ ئەوەی ژیان نەوەستێت و مرۆڤ خۆی لەگەڵ بارودۆخەکە رابێنێ، هەروەک چۆن  لە زۆربەی وڵاتانی جیهان پەیڕەو دەکرێ.


PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket