}

كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌برێته‌ په‌رله‌مان

کوردستان 11:03 AM - 2021-10-24

بڕیاره‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ بخرێته‌ دانیشتنی كاره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24-10-2021  مامۆستایانی وانه‌بێژ جارێكی دیكه‌ گردبوونه‌وه‌و داوایانكرد بكرێنه‌ فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاماده‌بووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ له‌نوسینگه‌كه‌ به‌ڵێنیان پێ درا كه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نحامبدرێت، ئه‌گه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ باس نه‌كرێت رێگه‌ چاره‌یه‌كیان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ مامۆستانی وانه‌بێژ له‌هه‌رێمی كوردستان بایكۆتی پۆله‌كانی خوێندنیان كردوه‌و داوا ده‌كه‌ن كه‌ بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی و مووچه‌كانیشیان له‌كاتی خۆیدا پێ بدرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket