riklam

شیری ئاسایی گونجاوە بۆ مناڵی ساوا؟

هەمەڕەنگ 11:26 AM - 2021-10-22

مەبەست لە شیری ئاسایی ئەو شیرەیە کە لە کیسەدا بێت، یان شیری سروشتی مانگا،یان ئەو شیری پاکەتانەی لە مارکێتەکاندا هەیە،  واتە تایبەت نەبێت تەنها بە مناڵ.
زۆر جار پرسیار ئەکرێت کە ئایە ئەو جۆرە شیرانە ئەتوانرێت بدرێت بە مناڵ  یان نا،  بۆیە بە پێویستم زانی ئەم زانیاریانە بخەمە ڕوو: 
مناڵ تا شەش مانگی تەنها بە شیر گەشە دەکات وە لە دوای شەش مانگیەوە پێویستی بە خواردن و شیرە لەبەر ئەوە زۆڕ گرنگە تا ساڵ  شیری گونجاو بۆ تەمەنی مناڵەکە بدرێت و بەهیچ شێوەیەک شیری ئاسایی نابێت بەکار بهێنرێت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
۰۱ شیری ئاسایی ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی تێدایە کە کاریگەری خراپی ئەبێت لەسەر گورچیلە.
۰۲ پرۆتینی شیریەکە هەرسی قورسە و ئەبێتە هۆی سکچون، ڕشانەوە و هەستیاری بە پرۆتینی شیر.
۰۳ بڕی ئاسنی کەمە و دەبێتە هۆی کەم خوێنی.
۰٤ بڕی ڤیتامینی  کەمەو دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامینەکان. 
لەتەمەنی ساڵەوە ئەگەر مناڵەکەت خواردنی باش بێت و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبێت ئەوا دەتوانیت شیری ئاسایی بدەیتێ بە مەرجێک لەو ڕێژەیە زیاتر نەبێت کە بۆ تەمەنەکەی گونجاو. 
لە تەمەنی ساڵ دا شیر لە (١٢ بۆ ١٥) ڕەقەم و لە دوای دوو ساڵی لە (١٠)  ڕەقەم زیاتر نەبێت.

د.تارا علی بابان
  پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی مناڵان

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket