یەكێتی مامۆستایان چەند داوایەك ئاڕاستەی حكومەت دەكات
کوردستان 10:59 PM - 2021-10-05
بەبۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایانەوە، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دەستی مامۆستایان دەگوشین لەبەرامبەر پشو درێژیان لەسەر هەموو ئەو كێشە و ئاڵنگاریانەی روبەڕوویان بۆتەوە، لەگەڵ ئەوەدا ورەیان بەرنەداو درێژەیان بە ئەركە نیشتمانی و ئەخلاقی و پەروەردەییەكانی خۆیان داوە و نەیانهێشت چارەنوسی كوڕ و كچ و زارۆلان و لاوەكانمان بەنادیاری بمێنێتەوە.
دەقی بەیاننامەكە:
بەیاننامەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
بەبۆنەی رۆژی جیهانی و كوردستانی مامۆستایان
پەروەردە سەرچاوەی گۆڕانكارییە باشەكانە و مامۆستاش سەرمەشقیەتی
كوردستانیانی خۆشەویست
مامۆستایانی دڵسۆز و خۆنەویست
لەساڵوەگەڕی بەرز راگرتنی (5/10)رۆژی جیهانی مامۆستایان، هەروەها(6/10) رۆژی مامۆستایانی كوردستان، بەر لەوەی پیرۆزبایی لەخۆمان بكەین، روحیانەتی مامۆستایانی شەهید و ئەو مامۆستایانەی كۆچیان كردووە و هەروەها ئەوانەشی لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی كۆڤید-19ەوە گیان ئاواییان لێكردووین سەر دادەنوێنین و هەمیشەش بە زیندوویی لە زهنیەتی خۆماندا دەیان هێڵینەوە، هاوكات هیوای سەر ساغی و تەمەن درێژیش بۆ مامۆستایانی خانەنشین دەخوازین و زۆر بەگەرموگوڕیەوەش دەستی یەكە بەیەكەی مامۆستایان دەگوشین لەبەرامبەر پشو درێژی و ئۆقرە گرتنیان لەسەر ئەو هەموو كێشە و ئالنگاریانەی روبەڕویان بۆتەوە، لێ لەگەڵ ئەوەدا ورەیان بەرنەداوە درێژەیان بە ئەركە نیشتمانی و ئەخلاقی و پەروەردەییەكانی خۆیان داوە و نەیانهێشتوە چارەنوسی كوڕ و كچ و زارۆلان و لاوەكانمان بەنادیاری بمێنێتەوە.
بەڕێزان خۆشەویستان
لەم دوو بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزباییمان لە خەڵكی جیهان و كوردستان بە گشتی لە مامۆستایانی خۆشەویستیش بەتایبەتی، داواكارین لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێم بۆ بەرز هەڵسەنگاندنی مامۆستایان و قەرەبووكردنەوەی ئەو هەموو ماندووبوونە جەستەیی و هزری و دەرونیەی لەساڵانی رابردوودا بێ درێخی و كەمتەرخەمی پێی هەڵستاون، دەبێت ئەو داخوازیانە جێبەجێ بكەن:
1-ژمارە حسابی بۆ تەواوی مامۆستایان بكەنەوە و موچە پاشەكەوتكراوەكان هەروەها ئەوانەی نەدراون و بڕدراون تێدا جێگیر بكرێت و لە ئەنجامدا بتوانن بۆ بوارو مەبەستی جۆراوجۆر سودی لێوەربگرن .
2-بەرزكردنەوەی موچە دەست پێبكاتەوە وەك پێدراوێكی یاسایی كەلە ساڵی (2015)دا راگیراوە .
3-چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ یەكلابكرێتەوە لەنێوان گرێبەستی هەمیشەیی یان دامەزراندنی فەرمی .
4-زەوی دابەشكردن یان پڕۆژەی نیشتەجێبوون دەست پێبكاتەوە .
5-پەرلەمانی كوردستان چاو بەبڕیاری رەتكردنەوەی پڕۆژە یاسای پارێزبەندی مامۆستایاندا بخشێنێتەوە كە پێمان وایە پەسندكردنی زۆر پێویستە .
6-بەهەر شێوەیەك بێت بودجەی پێویست بۆ وەزارەتی پەروەردە تەرخان بكرێت و ئازادی تەواویش بدرێتە زانكۆكانی هەرێم بەتایبەت لە كاروباری داراییدا. .
7-یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەبێت بەشدار بێت لەهەموو ئەنجومەن و لێژنەكانی هەردوو وەزارەت بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی بەرنامەی پۆست (2015)ی نەتەوە یەكگرتوەكان بڕگەی چوارەم ،هەروەها یاسای (ی.م.ك) ماددەی (20)
8-لەم دۆخە هەستیارەی ئێستا دەبێت كار بۆ ئەوە بكرێت هەموو لایەنەكان بەرپرسیاریەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ئەستۆ بگرن هەروەها هەموو پێداویستیەكانیش فەراهەم بكرێت .
دواجار ئەو وتە دانسقەی ئۆكتاڤیۆبازی نوسەر بەبیر لایەنە پەیوەندیدارەكان دەهێنینەوە كە دەڵێت (چرات بەدەستی كەسێكەوە دێت رێزی لێ بنێ و سەری بۆ دابنەوێنە) ئێمەش دەڵێین چرا بە دەستی مامۆستایانەوە یە دەبێت رێزیان لێبنرێت و ئەرك و ماندووبوونیان بەبەرزیەوە هەڵبسەنگێنرێت.
پیرۆزبێت رۆژی جیهانی و كوردستانی مامۆستایان
بەرجەستە بێت ماف و داخوازیە رەواكانیان
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
5/10/2021
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

