riklam

کاتێک مناڵەکەت خواردن ناخوات چی ئەکەیت؟

هەمەڕەنگ 05:07 PM - 2021-10-05

زۆرترین کێشە کە ڕوبەڕوی دایکان ئەبێتەوە ئەوەیە کە مناڵ خواردن نەخوات و ڕێژەیەکی زۆر شیر بخوات. لەبەر ئەوە بە پێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەم. 

زۆر جار  مناڵ (بەتایبەتی لە دوای تەمەنی یەک ساڵیەوە) هێشتا ڕێژەیەکی زۆر شیر ئەخوات و  خواردن بەکەمی ئەخوات، ئەگەر رێژەی شیرەکە  زۆرتر بێت لەوەی کە  بۆ تەمەنەکەی ڕێگە پێدراوە وا دەکات مناڵەکە تێر بێت بە شیرەکە و خواردن نەخوات وە ئەمە وردە وردە دەبێت بەخویەک لە مناڵەکەداو وای لێیەت تەنها داوای شیر بکات و واز لە خواردن بهێنێت وە ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە مناڵەکە بەرەو لاوازی بڕوات و کێشی کەم بکات چونکە شیرەکە خۆراکە بەهای پێویست دابین ناکات بۆ گەشەی مناڵەکە. 

بۆ ئەوەی ئەم خووە بگۆڕێت بەلایەنی کەمەوە ٣ بۆ ٤ هەفتەی ئەوێت تا مناڵەکە ئەکەوێتە سەر ئەوەی خواردن بخوات.  ئەم هەنگاوانەی خوارەوە یارمەتیت ئەدەن بۆ چارەسەری ئەم خووە: 

۰۱  هەر ٣ بۆ ٤ ڕۆژ جاریک شیرێک کەم بکەرەوە. وە بە هیچ شێوەیەک ئەو شیرەی کە کەمت کردۆتەوە بۆی زیاد نەکەیتەوە.

۰۲ یەک سەعات و نیو پێش ژەمەکان هیچ شتێک مەدە بە مناڵەکەت بۆ ئەوەی تێر نەبیت.

۰۳ لەکاتی ژەمەکاندا نابێت زۆری لێبکەیت

۰٤ لە كاتى نان خواردندا هەوڵ بە كەشێكى ئارام دروست بكەيت, زۆر سەر مەخەرە سەر مناڵەکە بۆ ئەوەى نان بخوات و وەعدى هيچ شتێكى پێمەدە بۆى بكەيت ئەگەر نانەکە بخوات.

۰٥  ئەگەر مناڵەکە نانەکەى نەخوارد يان ئەو بڕە نەبوو كە لاى تۆ گوجاوە, وازى لێبێنە با نان خواردنەكە بەجێ بهێڵێت.

۰٦  بە هیچ شێوەیەک شیر یان میوە یان بسکیتى نەدرێتێ لە بری ژەمەکە، بۆ ئەوەی هەستی برسێتی لا دروست ببێت

هەندێک لە دایکان زۆر بەلایانەوە قورسە کە شیر نەدەن بە مناڵەکانیان و ئەو هەستەیان هەیە کە غەدر لە مناڵەکە ئەکەن، بەڵام خۆڕاگری زۆر گرنکە، هەوڵ بە بەردەوام بیت لەم هەنگاوانەدا، چونکە ئەوەی تۆ ئەیکەیت لەبەر ئەوەیە کە منداڵەکەت کەم کێش و کورتە باڵا نەبێت لە داهاتودا. 

د. تارا على بابان
پزيشكى پسپۆڕی  گەشەو خۆراكى مناڵان

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket