زانكۆلاین بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی كاراكرا
کوردستان 12:16 PM - 2021-09-30
پرۆسەی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و لەسەعات 12ی نیوەڕی ئەمڕۆ 30ی 9ی 2021، زانكۆلاین بۆ ماوەی (10) رۆژ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی كەوتە كار.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆوە وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی، تا سەعات (12)ی شەوی ڕۆژی (2021/10/9) واتە بۆ ماوەی (10) ڕۆژ كارا دەبێت، بەوەش دەرچوانی پۆلی (12)ی ئامادەیی لەو ماوەیە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوەو پێشكەشی بكەن، هەروەك دەرچوان دەبێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر لە خوێندنگەكانیان وەریانگرتۆتەوە فۆڕمی وەرگرتن پڕبكەنەوە.
سەبارەت بەژمارەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی كە ناوەكانیان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رەوانە كراوە بریتیە لە: (63325) دەرچوو.
بۆ بەرچاوڕونی زیاتری دەرچوانی پۆلی دوانزەو ئاشنابونیان بەسیستمەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) دەتوانن لەسەر وێبسایتی (www.regayzanko.com) ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەك بنچینەیەك بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانی مەڵبەندەكانی ڕاوێژكاری زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنی ڕونكردنەوەی پێویست لەسەر چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەكان، كە ئەمەش دەرەفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی دەرچوان بەر لەوەی فۆرمی وەرگرتن پێشكەش بكەن و ئاگاداری وردەكارییەكانی سیستمەكە بن و هەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەكان پڕبكەنەوە، و ڕو لەو سەنتەرانە نەكەن كە فەرمی نین و تەنها بۆ دەستكەوتنی بڕێك پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەكەنەوە.
سەبارەت بەهەبوونی پەیج و ئەكاونت بەناوی زانكۆلاین و ناوەندی وەرگرتن، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافی وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەكاونتێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نیە بەناوەكانی زانكۆلاین و ناوەندی وەرگرتن یان هەر ناوێكی دیكە، بەڵكو تاكە مینبەری گەیاندنی ڕێنماییەكانی ئێمە لەڕیگەی سایت و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

