مامۆستایان چۆن بیردەكەنەوە؟
پەروەردە 09:49 AM - 2021-09-30
مامۆستایان چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه‌و چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر هزرو كه‌سایه‌تی فێرخواز داده‌نێن؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته PUKmedia گفتوگۆی كرد له‌گه‌ڵ مامۆستا سروه جه‌مال و بۆ PUKmedia بۆ وتی....
پ/ مامۆستا خۆی چۆن بیرده‌كاته‌وه ؟ به‌شێوه‌یه‌كی ستاتیكی یان دینامیكی ؟
و/ ئه‌وه زۆر گرنگه چونكه كاریگه‌ری نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كانی به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی خوێندكاریش دروست ده‌كات , بۆیه سه‌ره‌تا ئێمه پێویستمان به گۆرینی بیركردنه‌وه‌كانی مامۆستایانه و دواتر ئه‌وان ده‌توانن به چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز وا له خوێندكار بكه‌ن كه بیربكاته‌وه , له‌وانه دروستكردنی ژینگه‌یه‌ك كه تێدا خوێندكار به‌كرداری سه‌نته‌ربێت و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی شێوازه نوێیه‌كانی وانه‌وتنه‌وه بۆنمونه كاتێك به‌گروپ خوێندكاره‌كان كارده‌كه‌ن بێگومان گه‌ر مه‌رجه‌كانی كاری گروپی جێبه‌جێبكه‌ن ئه‌وا زۆرشت فێرده‌بن ئه‌وان كاتێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن بێگومان له‌و ڕێگه‌یه‌وه خوێندكاران باشتربیردهكهنهوهو جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردنه‌وه هه‌میشه ده‌توانرێت وا له‌خوێندكاره‌كان بكرێت كه بیربكه‌نه‌وه زۆر گرنگه پرسیاره‌كان پرسیاری كراوه‌بن ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه زیاتر پرسیاره‌كان داخراون و ئه‌وه‌ش ڕێگه به‌خوێندكار نادات كه هیچ بیربكاته‌وه, دواجار مامۆستا ده‌توانێت ژینگه‌یه‌كی وا دروست بكات له ناوپۆلدا خوێندكار بیرنهكاتهوهو هیچ پرسیاركیش نه‌كات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه.
پ/ ئایا په‌روه‌رده‌كاران راهێنراون ؟
و/ نه‌خێر په‌روه‌رده‌كاران ڕانههێراون تا وا له‌خوێندكار بكه‌ن بیربكاته‌وه, خۆی له ڕاستیدا ئه‌ركی وه‌زاره‌ت و بهریوهبهرایهتیهكان و یه‌كه‌كانی مه‌شق و راهینانی په‌روه‌رده‌یه كه خولی كرداری بۆ مامۆستایان بكه‌نه‌وه تا فێرببن شێوازه نوێیه‌كانی وانه‌وتنه‌وه به‌كاربهێنن كه هه‌م خوێندكار سه‌نته‌ربێت و له‌و ڕیگه‌یه‌وه بتوانن وا له خوێندكاران بكه‌ن گفتوگۆبكه‌ن و بیربكه‌نه‌وه, به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕۆڵی ئه‌وان وه‌ك پێویست نیه بۆیه مامۆستایان ده‌توانن خۆیان هه‌وڵ بده‌ن و به‌هه‌وڵه تاكه‌كه‌سیه‌كانیان هه‌م بیركردنه‌وه‌كانی خۆیان بگۆرن هه‌میش كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندكاره‌كانیان دروست بكه‌ن.
پ/ چۆن وابكرێت خوێندكار بیربكاته‌وه؟
و/ میتۆدی جیاواز و زۆر هه‌یه كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت تا وا له خوێندكاربكات بیركاته‌وه, هه‌رچه‌نده ده‌زانم كه هه‌رمامۆستایه‌ك بیه‌وێت ئه‌و میتۆدانه به‌كاربهێنێت روبه‌روی ده‌یان گرفت ده‌بیته‌وه هه‌ر له نه‌بونی شوێنی پێویست و گونجاو و نه‌بونی كات و نه‌بونی هۆیه‌كانی فیركاری و كۆمه‌ڵێكی هۆكاری دیكه, به‌ڵام دواجار به‌ئیراده و ماندوبونی مامۆستاكه ده‌توانێت كاریگه‌ری دروست بكات و وا له خوێندكار بكات كه بیربكاته‌وه و بێگومان كاریگه‌ری ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ خودی خۆی, به‌ڵكو بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگاش سودبه‌خش ده‌بێت له داهاتوودا.
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ چنار عه‌زیز
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
12:20 PM - 2026-07-19
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18





.jpg)

دابەزێنە

