riklam

کلتور - ئایین - سایکۆلۆژی

تاراوگە 06:35 PM - 2021-09-23

یانەی کوردی میدیا لە رۆتردام .. رۆژی یەکشەممە رێکەوتی  19/ 09 /2021 لە شاری رۆتردام لە هۆڵەندا .. دوای نزیکەی دوو ساڵ وەستان بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، یەکەم چالاکی خۆی کۆڕێکی زانیاری بەخشین بوو، بۆ مامۆستا ( سۆران )، لە ژێر ناوی ( کلتوور .. ئایین .. سایکۆلۆژی ) ساز کرد. زۆر بە تێروتەسەلی بابەتەکەی شی کردەوەو   شڕۆڤە کردوو بەمجۆرە دەستیپێکرد:

کلتور دەستەواژەیەکی زانستییە پەیوەستە بە ھەمو ژیان و ھەڵسوکەوتی تاکەکانی کۆمەڵگاکانەوە، ژینگە دروستکەرێتی و داب و نەریت دووبارە بوونەوە و لاسایی کردنەوە پایە بنچینەکانیەتی، بەپێی کات و شوێن و دوا کەوتن و پێشکەوتنی کۆمەڵگا دەگۆڕێت.     

دەتوانین بڵێین دەستەواژەیەکی لاستیکییە .. ئەگەر بەراوردێک بکەین لە نێوان ژیانی جاران و ئێستە ئەوا بە تەواوەتی ھەستی پێ دەکرێت، گۆڕانکارییەکان دەبینرێت لە ھەموو ڕووەکانەوە ( جل و بەرگ ،خواردن، ھەڵس وکەوتی ڕۆژانە،ھتد ).

ئایین کاریگەری گەورەی لەسەر کلتور ھەیە ئەگەر بە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ نەکەین لە چەند ساڵی دادێ و داهاتوودا بە تەواوی کلتوری باب و باپیرانمان لەبیر دەچێتەوە و لە دەستی دەدەین.

تاکی کۆمەڵگای کوردی تێکشکاوە لەڕووی مەعریفەوە و ھەست بەنامۆیی دەکات و خۆی بەکەم دەزانێت ئەمەش زۆربەی کەسەکان پێی ئالوودەبوون، مرۆڤی لاواز لە رووی هزر و بیرکردنەوەوە ئاسانتر دەچێتە ژێر خیوەتی باوەڕەوە، ئاسانتر قووتدەدرێت. بۆیە دەڵێێن

با ھەموومان بەخۆماندا بچینەوە، کۆن فەرامۆش بکەین و یەکتریمان خۆش بووێت، یەکتر قبووڵکردن ھۆش و ھەستمان بێت گوێ نەدەینە ( ڕەنگ ، زەنگ ، ژەنگ ). لەدواییدا مرۆڤ لە ھەموو شتێک پیرۆز ترە ...

شایانی باسە خەڵکێکی بەرچاو ئامادە بوون و بە تاسەوە گوێیان بۆ کۆڕەکە شل کردبوو، پاشان بە پرسیار و وەڵامەکان کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و بووە جێی رەزامەندی هەمووان. لە کۆتاییشدا بە خواردنی کوردەواری کۆڕەکە کۆتایی هات.

PUKmedia راگەیاندنی یانەی کوردی میدیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket