قوباد تاڵەبانی:خوێنی شەهیدانی خیڵی حەمە بوو بەنەفرەت بۆ تیرۆرو تیرۆرستان
کوردستان 12:24 PM - 2021-09-23
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی ساڵیادی كارەساتی خێڵی حەمە پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: خوێنی شەهیدانی خیڵی حەمە بوو بە نەفرەت بۆ تیرۆرو تیرۆرستان و زیاتر دڕەندەیی و قێزەونی ئەوانی لەبەرچاوی دنیا دەرخستن، هەرچەندە ئەو كارەساتە هەمیشە لە ناخ و ویژدانماندا زیندوەو بەتێپبەڕبوونی كات كۆن نابێت، بەڵام ئاسودەین بەوەی تیرۆریستان و تاوانباران لە كوردستاندا ریشەكێش كران.
بەڕێزان كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی خێڵی حەمە
جارێكیتر ساڵیادی پڕ سوێی شەهیدبونی پۆلێك پێشمەرگەی قارەمان لەخێڵی حەمە هاتەوە، لەم رۆژە پڕ لە ماتەمەدا یادو یادەوەری ئەو قارەمانانە بەرز رادەگرین و سەری ڕێز بۆ گیانفیدایی و ئازایەتی و قورباندانیان نەوی دەكەین.
خوێنی شەهیدانی خیڵی حەمە بوو بە نەفرەت بۆ تیرۆرو تیرۆریستان و زیاتر دڕەندەیی و قێزەونی ئەوانی لەبەرچاوی دنیا دەرخستن، هەرچەندە ئەو كارەساتە هەمیشە لە ناخ و ویژدانماندا زیندوەو بەتێپبەڕبوونی كات كۆن نابێت، بەڵام ئاسودەین بەوەی تیرۆریستان و تاوانباران لە كوردستاندا ڕیشەكێش كران و بە یارمەتی دۆستان و هاوپەیمانان و بە بازووی و هێزی پێشمەرگە قارەمانەكان كێوماڵ كران.
ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی تری رێگای رزگاریی كوردستان و شەهیدانی نەبەردییەكانی دژە داعش خاوەن چاكەی هەرە گەورەن لە زامنكردنی ژیانێكی ئازاد و ئارام بۆ خەڵكی كوردستان و بۆ ئەزموونە حوكمڕانییەكەی كە خەونی مێژوویی ملیۆنەها كوردە لە سەرانسەری جیهان، لە ئێستاشدا ئێمە دەمانەوێت بەیەكڕیزی زیاتر و پێگەی هەرێم بەهێزتر بكەین لە چوارچێوەی دەوڵەتی فرەچەشن و فیدراڵی عێراقدا.
لەساڵیادی خەمناكی شەهیدانی خێڵی حەمەدا درود بۆ رۆحی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەنێرین و بەشداری ماتەم و فرمێسكی خێزان و كەسوكارە سەربەرزەكانیانین. هەمووكات هەرچییەكیشمان پێ بكرێت بۆ كەسوكاری شەهیدان بەئەركی لەپێشینەی سەرشانی خۆمانی دەزانین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
کوردستان 08:35 PM - 2026-07-18 -
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

