وته‌كانی كاكه‌مین نه‌جاڕ ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه
کوردستان 11:00 AM - 2021-09-23
نزیكه‌ی 30 رێكخراو و ده‌زگاو رۆشنبیر‌و په‌رله‌مانتارو رۆژنامه‌نوس، له‌دژی وته‌یه‌كی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه دوێنی 22-9-2021 له كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه بۆ حزبه‌كه‌ی وتبووی، راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌و داڵده‌دانی تاوانبارانی جینۆسایدیان شه‌رمه‌زار كرد.
دوێنی له‌مه‌راسیمی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند: ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه جینۆسایدیان به‌سه‌ر گه‌لی كورد هێناوه ئێستا له‌هه‌ولێرن، ئه‌م راستییه‌ش كه تائێستا باس نه‌كراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراو و ده‌زگا و په‌رله‌مانتارو رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیرانی هێنایه ده‌نگ و ناڕه‌زاییان ده‌بڕی.
ده‌قی ناڕه‌زاییه‌كه....
داڵده‌دانی تاوانبارانی جینۆساید شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
دوێنێ 22-9-2021 له سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ناوی (كاكه‌مین نه‌جار)، بۆ یه‌كه‌مجار راشكاوانه ئاشكرا كرا كه كوردستان بۆته مۆڵگای پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید له عیراق, به‌وه‌ی ئێستا ئه‌و تاوانبارانه له كوردستان ده‌ژین و داڵده دراون گوایه په‌شیمانن له‌وه‌ی به‌شداربوونه له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان، له‌وانه تاوانه‌كانی ( ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه), له كاتێكدا زۆریان وه‌ك تاوانبار له دادگاكان ناویان هاتۆته‌وه و سزای خۆیان وه‌رنه‌گرتووه, به فه‌رمیش دانیان به تاوانه‌كانیان نه‌ناوه‌و داوای لێبوردنیشیان نه‌كردووه.
ئه‌وه‌ی كاكه مین نه‌جاڕ ئاشكرای كرد, 30 ساڵه له‌كوردستان جێ به‌جێده‌كرێت له ژێر ناوی لێبوردنی به‌ره‌ی كوردستانی و ئاشته‌واییدا, وه‌لێ نه‌جار به ئاشكرا ده‌ریبڕی و له كاتێكدا تاوانبارانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هیچ لێبوردنێك نایانگرێته‌وه , ئه‌وانه تاوانی زه‌ق و گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه.
ئه‌م دانپێدانانه راسته‌وخۆیه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، نه‌ك به ته‌نها جاش و موسته‌شاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان داڵده‌دراون، به‌ڵكو دانپێدانانێكی راسته‌وخۆیه به‌وه‌ی كه سه‌رانی ڕژێمی پێشوو له تاوانبارانی تاوانه‌كانی جینۆساید گه‌لی كورد له‌ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژێن و داڵده‌راون, وه‌ك بینیمان له ماوه‌ی رابردوودا عزه‌ت دوری و ئه‌رشه‌د زێباری له كوردستان مردن و مه‌لا عوزێریش گه‌وره‌ترین پرسه‌ی حیزبی بۆ داندرا, كه هه‌موو سوكایه‌تیبوون به رابردوو و ئێستامان.
ئێمه لێره‌دا وه‌ك رێكخراوكانی بواری جینۆسایدی گه‌لی كورد، به توندی ئیدانه‌ی داڵده‌دان و دادگایی نه‌كردنی تاوانبارای جینۆساید و ئه‌و جۆره لێدوان و پاڕانه‌وه و به‌رگرییه له تاوانباران ده‌كه‌ین, كه زۆر بێباكانه به ناوی (په‌شیمانبونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه) له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به شانازییه‌وه ده‌فروشرێته‌وه. له كاتێكدا له یاسای به‌ركار و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، شتێك نییه بۆ په‌شیمانبوونه‌وه و تاوانبار ده‌بێت به سزای یاسایی خۆی بگات, نه‌ك ئه‌وه‌ش به‌ڵكو داكۆكی و پاڕانه‌وه له تاوانباران، جۆرێكه له تاوان و له زۆر وڵات سزای بۆ داندراوه.
هه‌ر بۆیه داوا له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن و چیتر رێگه به‌و جۆره سۆكایه‌تییه به یاسا و قوربانیانی جینۆساید نه‌ده‌ن و تاوانباران و داكۆكیكاران له تاوانبارانی تاوانانی جینۆسایدی گه‌لی كورد راپێی دادگا بكه‌ن, هه‌رچه‌نده له رابردوودا سكاڵای ئێمه‌ی وه‌رنه‌گرتووه دژ به تاوانبارانی ئه‌نفال.
1- كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له پرسی ئه‌نفال
2- رێكخراوی گه‌شه پێدانی مافی مرۆڤ
3- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆسایدkwg
4- تۆڕی رێكخراوه كوردستانیییه‌كان بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی -koncicc
5- رێكخراوی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال
6- رێكخراوی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری ojc-
7- عه‌لی به‌ندی نووسه‌رو لێكۆڵه‌ر له بواری ئه‌نفال
8- ئیبراهیم هه‌ورامانی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر له بواری دۆزی هه‌ڵه‌بجه
9- گروپی كار بۆ ئه‌نفال
10- عارف قوربانی نووسه‌رو لێكۆڵه‌ر له‌بواری ئه‌نفال
11- مه‌لا شاخی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
12- له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج نووسه‌رو لێكۆڵه‌ر له بواری ئه‌نفال
13- هیوا سه‌ید سه‌لیم نووسه‌رو كوڕی شه‌هید
14- عادیل حاجی محه‌مه‌د ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له ئه‌نفالكراوان
15- دكتۆر فاتیح سه‌نگاوی نووسه‌رو توێژه‌ر له‌بواری پرسی ئه‌نفال
16- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان
17- هێمن حه‌سیب چالاكوانی بواری جینۆساید
18- تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn
19- رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ له كوردستان – oawmd
20- رێكخراوی جیهانێكی بێ چه‌كی كیمیاوی و بایه‌لۆجی – www
21- هه‌ڵمه‌تی ژیان دژ به ئیعدام له كوردستان
22- رێكخراوی مانه‌وه بۆ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
23- رێكخراوی دادپه‌روه‌ری و ئاشتی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
24- رێكخراوی چوارده‌ی چوار
25- ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له لاهای
26- دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌رو چالاكوانی بواری دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه
27- دلێر كه‌ریم نووسه‌ر له بواری جینۆساید
28- رێكخراوی باران بۆ پرسی ئه‌نفال و شه‌هیدان
29- عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د نووسه‌رو چالاكوان له‌بواری جینۆساید
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

