}

كۆرۆنا توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستایان كه‌م ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 06:13 PM - 2021-09-22

سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ توندیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستایان كه‌میكردوه‌و ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات له‌ماوه‌كانی رابردوو چه‌ندین حاڵه‌تی ئازاردانی مامۆستایان له‌ ناونده‌كانی خوێندن  روویداوه‌.

عه‌بدولواحید مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی دووساڵه‌ توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌مۆستایان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن كه‌می كردووه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كه‌مبوونی ده‌وام له‌ناو پۆله‌كان به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌گه‌رشێته‌وه‌ .

وتیشی: پێش ئه‌و دووساڵه‌ توندیژی به‌رامبه‌ر توێژی مامۆستایان و به‌رێوه‌به‌ری خوێندگاكان  له‌لایه‌ن خوێندكاران و كه‌سوكارییه‌كانیه‌وه‌ ئه‌نجامده‌راوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌هه‌موو به‌هایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی .
راشیگه‌یاند:  ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان به‌رده‌وام داكۆكیمان له‌ماف و پێگه‌ی مامۆستا كردووه‌  له‌كومه‌ڵگا و به‌توندرین شێوه‌ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و حاله‌تانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازاردانی مامۆستا، زۆرجاریش رێوشوێنی  یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ پێشیلكاری به‌رامبه‌ر به‌ مامۆستایان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ئاشكراشیكرد: هه‌ندێكجار پێش ئه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌مامۆستایان بگاته‌ یه‌كێتی مامۆستایان، له‌رێگای رێكه‌وتنی نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان و  ده‌ره‌وه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كان، كه‌ هێشتا  دابونه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌هێزه‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردن و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان هه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا.

PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket