وه‌رزی گوێز ته‌كاندن له ھه‌ورامان ده‌ستیپێكردووه
هەمەڕەنگ 09:56 PM - 2021-09-21
ساڵانه له دوای 15ی ئه‌یلول له ناوچه‌ی ھه‌ورامان ده‌ست ده‌كرێت به ته‌كاندن و لێ كردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می گوێز، خاوه‌ن باخه‌كانی ناوچه‌ی ھه‌ورامان به‌یانیان زوو ده‌چنه باخه‌كانیان و به‌خۆیان و شه‌نیه‌ره‌كه‌یانه‌وه تاوه‌كو ئێواره گوێزه‌كانیان ده‌ته‌كێنن و كۆی ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌م ساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو به وته‌ی خاوه‌ن باخ و شه‌نیه‌ره‌كان گوێزی ئه‌مساڵ وه‌ك پێویست نیه و به‌شێكی زۆری دار گوێزه‌كان ووشك بوون، كاكڵه‌ی گوێزه‌كانیش ئه‌وانیش وشك بوون و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ن، ھۆكاره‌كه‌شی ووشكه ساڵی و بێ بارنی بووه، خاوه‌ن باخه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ھیچ ساڵێك ھێنده‌ی ئه‌مساڵ زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه گه‌ر ساڵانی رابردوو ١٧ ھه‌زار گوێزیان كۆبكردایه‌توه ئه‌وا ئه‌مساڵ ٥ ھه‌زار گوێز كۆده‌كه‌نه‌وه".
ده‌روێش عه‌فان ماوه‌ی زیاتر له 35 ساڵه شه‌نیه‌ره گوێزی به‌شێكی زۆری باخه‌كانی بیاره‌و ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری ته‌كاندوه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو به‌ڵام ئه‌م ساڵ به‌ھۆی نه‌بوونی گوێز به‌داره‌كانی ناوچه‌كه‌وه ته‌نھا گوێزی باخه‌كه‌ی خۆی لێ كردوه‌ته‌وه".
ده‌روێش عه‌فان به‌ده‌م چایی خواردنه‌وه و ماندوبوونێكی زۆر و سه‌ركه‌وتنی به دارگوێزه‌كاندا بۆ PUKmedia ووتی " وه‌ك خۆم له ته‌مه‌نی 20 ساڵیه‌وه كاری شه‌نیه‌ری ده‌كه‌م، واته ده‌چمه سه‌ر دارگوێزه‌كان و به دارێكی درێژ گوێزه‌كان لێ ده‌كه‌مه‌وه ، ماوه‌ی 35 ساڵه خه‌رێكی ئه‌و كاره‌م ، به‌شێكی گوێزه‌كانی ناوچه‌ی بیاره له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو خۆم ته‌كاندوومن ، ئێستاش خه‌رێكی ئه‌و كاره‌م ".
ووتیشی" ھه‌موو سالێك له دوای 15-9 ده‌ست ده‌كه‌ین به ته‌كاندنی گوێز له ھه‌ورامان ، به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر جیاواز بووه، به‌وه‌ی كه بێ بارانی و وشكه ساڵیی بوو، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ته‌واوی ھه‌بوو له‌سه‌ر دارگوێزه‌كانی ھه‌ورامان و پاشان به‌رزی پله‌ی گه‌رما به‌شێكی زۆری دار گوێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ی ووشك كردووه ".
ده‌ورێش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" له‌ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوو كه خه‌ریكی كاری گوێز ته‌كاندنم ھیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌مساڵ نه‌بوو، چونكه به‌رھه‌می گوێز زۆر كه‌می كردووه به‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كاكڵه‌ی گوێزه‌كان ووشك بوون و پۆچ ده‌رچوون، ھه‌روه‌ھا گه‌ر ساڵی رابردوو له‌ناو باخێكدا 17 ھه‌زار گوێزمان كۆبكردایه‌ته‌وه ئه‌وا ئه‌مساڵ ٤بۆ٥ ھه‌زار گوێز له‌ناو باخێكدا كۆده‌كرێته‌وه ، ئه‌وه‌ش وای كردووه زیانێكی زۆر به‌ر خاوه‌ن باخه‌كان بكه‌وێت".
كوێستان ره‌حیم خێزانی ده‌روێش عه‌فان به‌ده‌م پاك كردنی كوێزه‌كانه‌وه بۆPUKmedia وتی" پاش ئه‌وه‌ی گوێزه‌كان له داره‌كانیانه‌وه لێ ده‌كرێته‌وه ، ئێمه‌ش گوێزه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه پاكیان ده‌كه‌ین ده‌یانخه‌ینه ناو گوێنیه‌وه پاشان ده‌برێته‌وه ماڵه‌وه له‌وی ووشك ده‌كرێنه‌وه ، دواتر ده‌یفرۆشین".
وتیشی" ئه‌م ساڵ به‌رھه‌می گوێز زۆر كه‌می كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌یه‌كی كاكڵه‌ی گوێز ووشك بوون به جۆرێك به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ن ، كه ئه‌ویش بێ ئاوی و شووكه ساڵی بوو له‌گه‌ڵ به‌رزی پله‌ی گه‌رما ئه‌مانه ھۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌رھه‌می ئه‌م ساڵی گوێز كه‌بێت ".
كوێستا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" سوود له توێكڵی گوێزه‌كه ده‌بینرێت به‌وه‌ی به‌شێكی ھاوڵاتیان توێكڵی گوێز ده‌به‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌نه تێگه‌ڵی ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش بۆ قژ سوودی زۆری ھه‌یه.
PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ: شاد ئیبراھیم
هەواڵی زیاتر
-
ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
10:33 AM - 2026-07-19 -
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
رێکخراوی پەیامنێران راپۆرتی پێشێلکاری شەش مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
11:06 AM - 2026-07-19
عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
10:00 AM - 2026-07-19
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
ئەستێرەی سێیەم، بێلییە
بیروڕا 07:33 PM - 2026-07-18 -
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
کوردستان 04:55 PM - 2026-07-18 -
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
عیراق 02:59 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
کوردستان 02:21 PM - 2026-07-18 -
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18




.jpg)


دابەزێنە

