}

په‌روه‌رده‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12 بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 06:30 PM - 2021-09-16

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16-9-2021، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و خوێندكارانیش له‌ڕێگه‌ی لینكێكه‌وه‌ ده‌توانن ئه‌نجامه‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ  ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می ساڵی خوێندنی 2020-2021 بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر خوێندكارێكیش ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی لینكێكه‌وه‌ و پاش تۆماركردنی ناو و كۆدی كارتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی، ئه‌نجامه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، خوێندكاران له‌كاتی هه‌بوونی ناڕه‌زایی له‌ ده‌رئه‌نجامی نمره‌كانیان، ده‌توانن له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان فۆرمی په‌ڵپ پڕبكه‌نه‌وه‌، په‌ڵپشگرتنیش له‌ رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو 21ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.

بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌:

PUKmedia وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket