riklam

هۆڵەندا.. باڵوێزی عیراق و كومێتەی پێشمەرگە دێرینەكان كۆدەبنەوە

تاراوگە 03:14 PM - 2021-09-16

دكتۆر هشام ئەلعەلەوی باڵوێزی عیراق لە هۆڵەندا لەگەڵ كۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان لە هۆڵەندا كۆبووە. 

ئەكرەم محەمەد ئەمین سەرۆكی كۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەكان و مۆفەق ڕەسوڵ، پێشڕەو ڕەحمان، هیوا ئەحمەد و ڕزگار مستەفا ئامادەی کۆبوونەوەكە بوون هەردوولا سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی عیراق گفتوگۆیان كرد.

هەر لەو دیدارە سەبارەت بە كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كار و چالاكییەكانی گفتوگۆكرا و خەباتی پێشمەرگە بەرز نرخێندرا. 

هەردوولا تەئكیدیان لەسەر پەیوەندییەكان كرد و خوازیاری پتەوتربوونی پەیوەندییەكان بوون.
PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket