}

شاره‌زوور.. پاره‌ی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت

کوردستان 09:37 AM - 2021-09-14

په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور مووچه‌ی مانگی 2و3 ی  ئه‌مساڵی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌شده‌كرێت.

نه‌بیل حه‌مه‌ ساڵح لێپرسراوی خۆیه‌تی و میلاكات له‌په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور به‌  PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 14-9-2021، پاره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ له‌سنووری قه‌زاكه‌مان دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی: داوا له‌مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌كه‌ین خۆیان ئاماده‌بن ،  مووچه‌ی كه‌س به‌كه‌س نادرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:  مووچه‌ی مامۆستایانی باخچه‌كانی تێدا نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوازی وانه‌ وتنه‌وه‌ ئه‌م دوومانگه‌ كراوه‌، باخچه‌كان وانه‌یان نه‌وتوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/ شاره‌زور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو